کێ بەرپرسە ؟
Wednesday, 06/12/2023, 22:37
نەژاد عوسمان
ئایە ئەزانی کە خراپی ڕانکی پاسپۆرتی وڵاتەکەت ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە خراپی گوزەرانی تۆی هاوڵاتیەوە ؟
بۆچی ڕانکی پاسپۆرتی عێراقی هەمیشە لەخوار ڕیزبەندی جیهانیەوەیە؟
ئەزانی ئەمە واتای ئەوەیە کە وڵاتەکەی تۆ :
»گەشەسەندنی ئابووری لاوازە ( بێکاری ، خراپی ئیدارەدانی وڵات ، کەمی خزمەتگوزاری ....)
»بەردەوام کێشە و ململانێی ناوخۆیی و چەکداریتان هەیە ( میلیشیاتان هەیە میلیشیا ) برادەران زۆر قەڵس ئەبن بەم ووشەیە .
»مەترسی و هەڕەشەی تیرۆرستی هەیە لەسەرتان ( خاوەنی سەربەخۆیی خۆتان نین هەرکەسێک دێت بەشەکەی خۆی ئەبات و ئەڕوات و درۆن و ساروخێکتان تێ ئەسرەوێنێ یان بە دەیان کیلۆمەتر دێتە خاکتانەوە هەر بە عەنتەری )
»کێشەی یاساییتان هەیە ( داد گا تان نیە ، ئێمەش ناتوانین ئیعتیرافتان پێ بکەین بۆ موجامەلە نەبێت ) .» هتد
سیاسیەکانی وڵات چ ڕۆڵێک ئەبینن لە خراپی ئەم دۆخە و بۆچی هەوڵی باشکردنی نادەن ؟ ناتوانن یان بێ ئیرادەن یان ڕێگەیان پێنادرێت چاکی بکەن چونکە چاک بوونی عێراق واتە بێڕۆڵ بوونی هەندێ وڵات و کەمبونەوەی بازرگانی چەک و تەقەمەنی !
هاوڵاتی هۆشیار ئەبێت بەردەوام لە پرسیار و گەڕاندا بن بەدوای وەڵامە شاراوەکانی پشت شانۆی سیاسی و شانۆگەری پیاوانی دەسەڵات ، بەتایبەت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تایبەت تر عێراق و هەرێم ...
ئەگەر قەراربێت عێراق و هەرێم سەنتەری سەقامگیری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بن ، بۆچی ڕانکی پاسپۆرتەکەی پلەیەک لەسەر و سفرەوەیە ؟
ئەتوانن لەجیاتی ئەو هەموو داواکاریە لە دەسەڵات و سیاسیەکان تەنها داوای چاککردنی ڕانکی پاسپۆرتەکەت بکەیت ، ئۆتۆماتیکی ژیانت باش ئەبێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست