ئێمە لەناو تاعون و دیستۆپیایێکی ترسناکدا دەژین، هەموومان لەژێر هەل و مەرجی سەختی نا یادەوەریدا دەژین. سیاسییەکان لەڕێگەی دەزگای پۆلیسی نەرم و ناوەندە میدیاییە کۆنتڕۆڵەکانەوە ئەشکەنجەیێکی قوڵی بیرەوەریمان دەدەن تا دوێنێمان لەبیربچێتەوە. مرۆڤ بەهۆی یادەوەریەوە دەتوانێت وێنەیەکی گشتی و ئەنالیتیکی بۆ دونیا بکێشێت تا لە ساتەوەختەکانی ئێستا تێبگات. لێستاندنەوەی یادەوەری وەک بەخشینی دووچاوی شوشە و بێکەڵکن، کە تەنیا تەم و زوڵمەت ببینێت. قودرەتی هەموو کۆمەڵگایێک بۆ تەماشاکردنی ئێستا لەقودەرتی ئەو یادگەیەوە...
لە دونیای ئیتالیۆ کالڤینۆ دوولەتبوون هێمای دابەشبوونی ئینسانە بەسەر دوو دیوی مۆڕاڵی و نامۆڕاڵی. یاخود دیوی ئینسانی و حەیوانیمان. لە ڕۆمانی (ڤیکۆنتی دوولەتبوو)دا کارەکتەری ڤیکۆنت بەهۆی جەنگەوە دوولەت دەبێت. کاتێک دەیانەوێت ڕزگاری بکەن تەنیا لەتێکی جەستەکە کە دەکاتە یەک دەست و یەک چاو و یەک قاچ ڕزگار دەکرێت....