ھەڵەبجەی شەھیدیش نەبێتە قبلەگا و پەرستگایەکی نەتەوەیی بۆ کوردستانی گەورە و سەرچاوەی داھات

Tuesday, 02/07/2024, 15:24


++ شاری مەککە و مەدینە ، سەرچاوەی داھاتن بۆ سعودیە چونکە ئەو دوو شارە پیرۆز کراون بۆ موسڵمانان!!!

++ یاریەکانی ئەوروپی و جیھانی ، سەرچاوەی داھاتن بۆ ئەو ووڵاتانەی کە ئەو یاریانەی تێدا دەکرێت و ووڵاتانی تریش !!!! چونکە عەقڵی بازرگانی و وەرزشیان ھەیە !!!

++ تۆبڵێی ھەڵەبجەی شەھیدیش نەبێتە قبلەگا و پەرستگایەکی نەتەوەیی بۆ کوردستانی گەورە و سەرچاوەی داھات بۆ کوردستان؟؟؟ بەڵێ ،  بۆ ئەبێت نەبێت ؟؟؟

++ ئەگەر عەقڵی سیاسی ھەبێت ، ئەوا ھەڵەبجەی شەھید  و ئەشکەوتی  شانەدەر و شوێنە مێژوییەکانی تریش پیرۆز دەبن!! وە دەبنە پەرستگا ، بۆ ھەستی نەتەوایەتی کورد و کوردستانی گەورە و شوێنەواری مێژویی جیھان !! ئەوکاتەش ئەو جێگایانە دەبن داھاتێکی گەورە بۆ خەڵکی کوردستان !!!

++ وانەیەکیش لە شەیتانەکانی سعودیەوە با وەربگرین !!!  دەتوانرێت،   ڕەجم کردن و بەرد گرتنە پەیکەرەکانی دکتاتۆرەکانی دژی مێژوو ی کورد و زاڵمەکانی کورد و کوردستان لەو شوێنانەدا وەک شەیتانەکانی سعودیە ڕەجم بکرێت!!! ئەوەش جۆرێکی تر و جارێکی ترە لە داھات ، بۆ کوردستان !!!

+ (حەج) یەکێکە لە گرنگترین بۆنە ئاینییەکان بۆ موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان و سەرچاوەیەکی بەرچاوی داهاتە بۆ سعودیەش!!  زیارەتى ساڵانە بۆ مەککە ، ملیۆنان موسڵمان بۆ خۆیان ڕادەکێشن و ئەوەش کاریگەری بەرچاو و گرنگی ئابوری ھەیە بۆ سعودیە !!

+ عەقڵی سیاسی کوردیش (ئەگەر ھەبێت) دەتوانێت ھەمان کار بکات بۆ پیرۆزکردنی مێژووی خۆی !!

+ لێرەدا چەند وردەکارییەک دەربارەی ئەو داهاتەی سعودیە، کە لە حەجەوە بەدەستی دەهێنێت:

١ - خەرجی حاجییەکان : بە ملیۆنان حاجی لە سەرانسەری جیهانەوە لە کاتی مانەوەیان لە سعودیە پارە بۆ گەشت و شوێنی نیشتەجێبوون و خواردن و پێداویستییەکانی دیکە خەرج دەکەن.  ئەمەش هۆتێل و گواستنەوە و خواردن و دیاری و یادگاریەکان دەگرێتەوە.

٢- شوێنی نیشتەجێبوون : خواست لەسەر هۆتێل و شوێنی نیشتەجێبوونی تر لە مەککە و مەدینە لە کاتی حەجدا زۆر زیاد دەکات !!!  زۆرێک لە هۆتێلەکان نرخێکی گرانتر و تایبەتیان بۆ ئەم کاتە هەیە !!! ئەمەش  لە ئەنجامدا داهاتێکی زۆرە بۆ ئەو دوو شارە و بۆ سعودیەش.!!

٣- ھاتوو چۆ و گواستنەوە : زیارەتکاران شێوازی گواستنەوەی جۆراوجۆر بەکاردەهێنن !! لەوانەش فڕۆکە و پاس و تاکسی ناوخۆیی. هێڵی ئاسمانی سعودیە و خزمەتگوزارییەکانی تری گواستنەوەی سعودیە لە کاتی حەجدا ڕێژەی سەرنشینەکان زیادییەکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت.

٤ - کرێی ڤیزە :  بە پێدانی ڤیزەی تایبەتی حەج بۆ حاجیان، سعودیە پارە و ڕسوماتی سەرنج ڕاکێش کۆدەکاتەوە !!  ئەم پارەی ڤیزا حاجیانە،  بەشداریەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لە داهاتی ساڵانەی نیشتمانی سعودیەدا !!

٥ - چالاکیە بازرگانیەکان : لە کاتی حەجدا چالاکییە بازرگانییەکان لە شارەکانی مەککە و مەدینە زیاد دەکات.  خاوەنکارە ناوخۆییەکان بە فرۆشتنی کەلوپەلی ئایینی و کەلوپەلی دیکە کە لە ووڵاتی(  چین)ەوە ھاوردە دەکرێت، کاتێکیش وەک دیاری دەدرێت بە کەسێکی موسڵمان ، ماچی دەکات ،ھەرچەندە دیاریەکە لە ووڵاتێکی کافر دروستکراوە ، بەڵام ئەو بە پیرۆزی دەزانێت (ئەوەیە ھێزی بڕوا بوون بە شتێک ) . بەو بازرگانیش سعودیەکان سوودمەند دەبن لە لێشاوی حاجیەکان !!!

++  ژمارە تایبەتەکانی داهات

هەرچەندە ڕەنگە ئامارە وردەکان لە ساڵێکەوە بۆ ساڵێکی تر جیاواز بن و بەندە بە چەند هۆکارێکەوە وەک ژمارەی ڕێ پێدراوی حاجیەکان و تێچووی ئاسانکارییەکان، بەڵام کۆی داهاتی حەج زۆرجار بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێندرێت!!

بەپێی خەمڵاندنەکانی چەند ساڵێک لەمەوبەر، حەج ساڵانە لەنێوان 5 بۆ 12 ملیار دۆلار بۆ ئابوری سعودیە دەستدەکەوێت.  ئەم بڕە پارەیە بەپێی ژمارەی وەرگیراوانی حاجی و بارودۆخی ئابووری جیاوازە.

بۆیە حەج تەنها ڕێوڕەسمێکی ئایینی گرنگ نییە، بەڵکو بزوێنەرێکی ئابووری چارەنووسسازە بۆ سعودیە

++ ئای عەقڵی سیاسی کوردی و ھەستی نیشتمانی و نەتەوایەتی و بەرژەوەندی بەرزی باڵای کورد و کوردستان ، ئێوە لە کوێن ؟؟؟؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە