چەمکی سیاسەت دوو رووی هەیە، ئەرێنی و نەرێنی، کە زۆرینەی کات خەڵکی ئەو دوو رووە تێکەڵ دەکەن، رووە ئەرێنییەکەی سیاسەت ئەو جۆرەیە کە هەوڵی زیاتر نزیککردنەوەی بۆچوونە جیاوازییەکان و بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، جۆری دووەمیشیان سیاسەتی نەرێنییە، کە زیاتر پەیوەندی بە دەسەڵات و تاکەکانەوە هەیە و ئامانج لێی بەرژەوندی تاکەکسی و حزبییە، جۆری دووەمیان، بەداخەوە، بەشێکی زۆری حزبە کوردییەکان و بەتایبەت حزبەکانی دەسەڵات پەیڕەوی دەکەن.زۆرینەی حزبەکانی جیهان و بەشێکی کەم لە حزبەکانی کوردستان، سیاسەتێکی دیاریکراویان هەیە...