کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
گاسلایتینگ تێرمێکە لە بواری سایکۆلجی بەکاردەهێنرێت, ئەویش بریتییە لە شیوەیەکی ئیستیغلالکردنی دەروونی... کە تیاید جەلادەکە بەشێوەیەک دەستکاری ڕاستییەکان دەکات کە قوربانییر لە نێوان ڕاستیی ودرۆکانی جەلادەکەدا خۆی لێی وون دەبێت، بەکوردییەکەی شێت دەبێت و باوەڕ بەو ڕاستییەکانی خۆی نایمێنێت، بەڵکو باوەڕ بەدرۆکانی جەلادەکە دەکات وچاوی خۆی، ئەو شتانەی کە خۆشی دەیبینێت بەدرۆ دەخاتەوە. چۆن مرۆڤ دەگاتە ئەو ئاستەی باوەڕی بەهەردووچاوی نامینێ و باوەڕ بەدروێ جەلادەکە دەکات؟وەڵام: بەهۆی ئەو فشارە دەروونیە بەهێزە...