کاتێک سەیری میدیاکانی دەسەڵات و بەتایبەت پارتی دەکەم کە باسی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو پرسیارەم لا دروست دەبێت کە ئایا بەڕاست ئەمە ئەو هەرێمەیە کە من تیایدا ژیاوم؟ بە جۆرێک باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان دەکرێت وەک ئەوەی کە بەهەشتی دونیا بێت و خەڵکەکەی لەوپەڕی خۆشگوزەرانیدا بن، ئەوەش لە سایەی سەری کێ؟ جەنابی برا گەورە! هەر بەڕاست مەسرور بارزانی لە شەش ساڵی تەمەنی کابینەکەی بووەتە برای گەورەی هەموو هاوڵاتیانی هەرێم و لە ماوەی دەسەڵاتەکەیدا حەساونەتەوە؟ یان بووەتە بەڵایەکی گەورە بەسەر شانی ئەم میللەتە...
باجی سەر کورتان و دەرزیی پەرەمێزسەرۆکی حکومەتە کاربەڕێکەرەکەی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی لابردنی چەند باجێک لەسەر هاوڵاتیان و کاسبکاران دا، میدیاکانی حزبەکەشی کە بە پارەی نەوت و قوتی ئەم میللەتە مانگانە بە ملیۆنان دۆلاریان تێدا خەرج دەکرێت، وەک بڵێی هەنگوینیان لە کلۆرە دارا دۆزیبێتەوە، وەک دەستکەوتێکی گەورە...
قەوارەی هەرێم ئەو وشەیە کە زۆر دەمێکە بوونی هەیە و ئێستا سیاسیەکانی کوردستان لە ڕێگەی ڕاگەیاندنە زەبەلاح و تەمویلکراو بە پارەی دزراوی میلەت بە هاوڵاتیان دەفرۆشنەوە !لەدوای ڕاگەیاندنەکەی دادگای فیدراڵی بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، بەناو چاودێری سیاسی و ڕێکخراوی...