کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێ بوون ئەوانەی سەردەشتیان شەهیدکرد؟؟

Wednesday, 08/05/2024, 13:08


کێ بوون ئەوانەی سەردەشتیان شەهیدکرد؟؟

حسن همزە ملاحسن

چواردە ساڵ تێپەڕی ، بەڵام هێشتا خوێنی سەردەشت لەسەر عەردا ووشک نەبۆتەوە، لای ئێمەو خەڵکی ئازادیخواز  هێشتا وەک  یەکەم ڕۆژی   دەستپێکی ڕفاندنی سەردەشتە لەبەردەم کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، چواردە ساڵ لەمەوبەر  دەستێکی ڕەش و ئاشکرا بەنوێژی نیوەڕۆ و بەبەرچاوی زانست و زانکۆ سەردەشتیان ڕفاندوو دواتریش  بەوەش نەوەستان تەرمی پیرۆزیان لەشاری موسڵ فڕێدا،  شەمشەکوێرەکانی وایان زانی ئەگەر تەرمی سەردەشت ببەنە دەرەوەی کوردستان ،  ئیتر سەردەشت کۆتایی پێدێت، بەڵام سەردەشت بوو بەتۆوی ئازادی و لەدوای خۆیدا  زیاتر  چەکەڵەی کردوو لەبەردەرگای  هەموو ماڵێکی ئازادیخواز بوو بەنەمامی ئازادی، لەهەموو شەقامێکی هەولێر بوو بەچرا، لەهەموو باخچەیەک بوو بەگوڵی ئازادی.

ئەوانەی سەردەشتیان شەهید کرد هێشتا لەسێبەری سەردەشت دەترسن ، فۆبیایان بەئازادی هەیە، بۆیە ئەوان هاتن شێروان و هاوڕێکانیان لەزیندان توند کرد، هاوڕێ وهەڤاڵەکانی سەردەشتیان لەخاک و زێدی خۆیان دەرکرد، ئەوئەقڵیەتەی سەردەشتی تی،،رۆرکرد، هەمان ئەم ئەقڵیەت و کارەکتەرانەن کە  ئەمڕۆ شێروان شێروانی و  سلێمان ئەحمەدو قەهرەمان شوکریان  لەزیندان توند  کردووە.
ئەو ئەقڵیەتە خێڵەکی و بنەماڵەییەی سەردەشتی شەهید کرد، هەمان ئەو ئەقڵیەتەیە بەهۆی ملهوڕی و نەزانیەوە سەدا پەنجاو یەکی خاکی کوردستانی دۆڕاند، بەوەش ناوەستن دوای ئاشکرابوون و سڕینەوەی  چوار سەد هەزار دەنگدەری  ساختەیان و ئاشکرابوونی قەبارەو ئەقڵی بچوکیان دەیانەوێت دژی دیموکراسی و ئازادی بوەستنەوەو ڕێگە لەئەنجامدانی هەڵبژاردن بگرن، بۆ ئەوەی ئەم سەدا چل و نۆیەی کەماوەش لەدەستمان بچێت، بۆیه ئەرکی هەموومانە ئەم دەستە ببڕین و سنورێکیان بۆدابنێین تا چیتر ئازادیمان نەکوژن.
بەرزو پیرۆزە یادی سەردەشت و ئەمڕۆ لای ئێمە یادی چواردەساڵی لەدایک بوونیەتی  سەردەشت ئەمڕۆ تەمەنی چواردەساڵەوتازە بەرەو گەنجی وجوانی وگەورەی دەچێت و ڕۆژ  بەڕۆژ گەورەتردەبێت و بکوژانیشی بچوک بچوک دەبنەوەو تەنیا هەژماری  خۆیان لەبەردەست ماوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە