کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(قه‌یوان) له‌ داستانی كوردایه‌تییه‌‌وه‌ بۆ ڕاوڕووتی میلله‌ت

Monday, 05/02/2024, 22:10


سه‌دان ساڵ بوو ((قه‌یوان)) داستانی كوردایه‌تی لێ تۆمار ئه‌كرا، زۆر شیعری ناسك و پاراو له‌باره‌ی كه‌ڵكی قه‌یوان و نه‌به‌زی و قاره‌مانێتی وترا. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جیاواز له‌ڕابردوو، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێ دزوجه‌رده‌وه‌ به‌چاوساغی شێخ فاخر و شێخ ئه‌حمه‌د و شێخ ته‌یب كۆمپانیایه‌ك بۆ داگیركردنی موڵكه‌كانی دۆڵی قه‌یوان و گۆڕینی له‌ژینگه‌یه‌كی پڕ گوڵوگوڵزار و سه‌یرانگای میلله‌ته‌وه‌ گۆڕی بۆ ڤێلا و شوقه‌كانی قه‌یوان، ئیتر هاوڵاتی ساده‌و خه‌ڵكی فه‌قیر ئه‌و سه‌یرانگایه‌شیان نه‌ما تا بچن یادی قاره‌مانێتی باوباپیران و هه‌ند‌ێكیشیان یادی كوڕه‌شه‌هیده‌كانیان له‌وێنده‌ر بكه‌نه‌وه‌.
كۆمپانیای قه‌یوان رۆژبه‌رۆژ رزقی كاسبكار و كرێكارو زۆر پیشه‌ی كورده‌واریشی بڕی، ئێستا هیچ كاسبیه‌ك نیه‌ بێ ئیزنی ئه‌و سێ شێخه‌ قۆڵبڕه‌ بكرێت و داوای پشك ئه‌كه‌ن، به‌هێنانی هه‌زاران نیپاڵی و بانگلادیشی و فلیپینیش ڕزقی هه‌زاران كرێكاری كوردیان بڕیوه‌ و بێ كار ماونه‌ته‌وه‌... ده‌یان پیشه‌ی كورده‌واریان كوێر كرده‌وه‌ چونكه‌ هه‌رچی به‌رهه‌می كورده‌واریه‌‌ له‌وڵاتانی چین و هیندستان دروستی ئه‌كه‌نه‌وه‌.. 
به‌فیتی ئه‌م كۆمپانیا و سێ شێخه‌ قۆڵبڕه‌‌، رۆژ له‌دوای رۆژ خه‌ریكی خنكاندنی نه‌خۆشخانه‌ و مه‌كته‌ب و په‌یمانگا و جامیعه‌ حكومیه‌كانن، چونكه‌ قه‌یوان زانكۆ و نه‌خۆشخانه و مه‌كته‌بی ئه‌هلی كردۆته‌وه‌. 
به‌پیلانی گڵاوی ئه‌م كۆمپانیایه‌، به‌نزینخانه‌ی حكومی نه‌ما چونكه‌ هه‌موو جاده‌ی شه‌ستی سلێمانی و شارۆچكه‌كانی زۆنی سه‌وز، به‌نزینخانه‌ی قه‌یوان جمه‌یه‌تی و به‌نزین به‌نرخی وڵاتێكه‌ كه‌ قه‌ت نه‌وتی نه‌بووبێ.
كۆمپانیای قه‌یوان شوێنی ئاڵوگۆڕی ئه‌زمونی دزی و تاڵانی یه‌كێتی و پارتیه‌، چونكه‌ ئه‌م شێخه‌ قۆڵبڕانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دروست كردیه‌،  زۆر ڕێگای دزی و تاڵانیان فێری مه‌كته‌بی بارزانی كرد و ئه‌وانیش زۆر شێوازی تاڵانبڕۆی ژێرخانی وڵاته‌كه‌و چۆنیه‌تی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا قۆڵبڕه‌كانی توركیادا فێركردن.
ئێستا زۆنی سه‌وز، كۆمپانیای قه‌یوان به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات بۆ: 
-ده‌ستگرتن به‌سه‌ر هه‌موو كارو كاسبیه‌كی ناوبازاڕ.
-داگیركردنی موڵكی گشتی و دروست كردنی ڤێلا بۆ مه‌سئول و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
-تاڵانی نه‌وت و غاز و ژێرخانی وڵات.
-مراندنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری حكومی (وه‌ك كاره‌با و ئاو و هاتوچۆ و نه‌خۆشخانه‌ و خوێندن...) و سپاردنی به‌كه‌رتی تایبه‌تی ‌لقه‌ چاوچنۆكه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان.
كه‌واته‌ كۆمپانیای قه‌یوان سه‌ره‌تانێكه كه‌ تا گه‌شه‌ بكات خه‌ڵك زه‌لیلتر ئه‌بێ، داوا له‌كوردستان پۆستی بوێر ئه‌كه‌م فایلێكی ڕه‌ش بۆ هه‌ڵماڵینی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی كۆمپانیاكانی حزبه‌كان بكاته‌وه‌ لۆ ریسواكردن و ناساندنیان به‌مێژو.‌  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە