من تووشی سەرلێشوان بووم بە ئەنجامی هەڵبژاردن
Tuesday, 22/10/2024, 10:17
ئەوەی هەیە هەمووان دەزانین پارتی نەیدەویست هەڵبژاردن بکرێت زۆر هەولیدا کێشە دروست بکات و هەڵبژاردن نەکرێت یان دوابخرێت سەرەتا ئامادە نەبوو ڕازی بێت بە بازنە بازنە و دابەشکردنی کورسێکان ، دواتر ڕازی نەبوو بە ئەوەی کورسی کۆتاکان کەمبکرێنەوە ،کە ئەمەش هەم بیانوو بوو تاکوو هەڵبژاردن نەکرێت هەم نەیدەویست ئەو ١١ کورسیەی لە دەست بچێت کە وەک هەدییەک وابوو بۆ پارتی بە ناوی پێکهاتەکەنەوە،
سەیرکە لێرەدا ئەوەیە یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی سووربوون لەسەر هەڵبژاردن ،
بەڵام پارتی دەیوت هەڵبژاردن دیزاینکراوە وڵاتێکی دراوسێ کورسێکان دیاری دەکات و پارتی باسی ئەوەی دەکرد کە ناچنە ناو هەڵبژاردن لەبەر ئەوەی کە پێشوەخت کورسێکان دیاری کراوە!،
لێرەدا سەیرەکە ئەوەیە ،
حزبێکی گەورەی وەک پارتی قسەیەکی لەم جۆرە بکات و ڕەخنەی هەبێت لە کاتێکدا پارتی بەشداری دەیان هەڵبژاردنی کوردستان و عێراقی کردووە ڕەخنەییەکی وەها یان ترسێکی وەها لە خۆڕا و بێ هۆکارنییە پارتی لە سەرەتا ترسی هەبوو کە دیزانینی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی یەکێتی یە و پارتی بێ بەشکراوە بۆیە پارتی ترس و شپرزەی و فەقیری زۆری پێوە دیاربوو شێوازی بانگەشەکەی پارتی وابوو کە هەڵبژاردن ناکرێت !.
بەڵام لە سێ ڕۆژی پێش هەڵبژاردن و سەردانێکی لە ناکاو و بێ ئامادەکاری پێشوەختەی نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا و بینی ئەردۆگان و سەرۆک کۆماری تورکیا وەزیری دەرەوەی تورکیا هاکان فیدان و پشتگیری مەزڵوم کۆبانی بۆ یەکێتی و بانگەشەی بینی مسعود بارزانی و مەزلوم کۆبانی لەسەر داوای بافڵ تاڵەبانی کە بافڵ لە دهۆک وتارێکی لەم جۆرەیدا ، یارییەکەی قڵپەوە کرد و تورکیایی یەکجار توڕە و بێ ئۆقرەکرد بۆیە لە بەرژەوەندی پارتی دیزاینی هەڵبژاردن گۆڕدرا و خودی مسعود بارزانیش یەکەم کەس بوو دەست خۆشی لەو کۆمیسۆنە کرد لە خودی خۆیی پێی ڕازی نەبوو لەسەرەتەوە .، لێرەدا ئەوەی ڕوونە ئەوەیە نەوەی نوێ وەکوو کۆمپانیایی سیاسی و ئۆپۆزیسۆنی نا واقیع و پەیوەندی ژێربە ژێر لەگەڵ پارتی و یەکێتی گۆڕینی هەڵوێستەکانی بێدەنگبوونی لە ئاستی زۆر بابەتی گرینگ هاتە ڕێزی یەکەمی ئۆپۆزیسۆن و بەم ئەنجامەش نەوەی نوێ جێگایی دڵخۆشییە بۆ تورکیا وئیران و عێراقیش کە هیچ پلان و بەرنامەی کوردستانی و کوردپەروەری نیە و بگرە تەنها بازرگانی دەکات و دەزانێت بۆیە وەکوو هێزێکی هاوشێوەی پارتی و یەکێتی و بۆ داپڵۆسینی دەنگی ناڕازی کورد و لە باربردنی هیوایی کوردستان هاتە میدان بۆ کێبڕکێیی پارتی و یەکێتی
دۆڕانی ئۆپۆزیسۆنی واقیعی دوور لە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵات و وڵاتانی دەوروبەر ،.
پوختەی بابەت :-
لەم هەڵبژاردنە تەزویراتێکی زۆر کراوە بەڵام بێ بەڵگە بە بێدەنگی تەزویراتەکەش لە سەرووری یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ وە کراوە بەڵام ئەم دوو حزبە لە ناو بازنەی دوژمنانی کوردن و دوژمنانی کورد هیوای بەم دوو لیستە هەیە نەوەی نوێیش وەکوو ئاڵقە لە گوێ بازرگانی سیاسی قبوڵکراوە بۆ شەرعەتدانێکی درۆینەی دیموکراسی، ڕەنگە یەکێتی زۆر هەڵوێستی نەتەوەی هەبێت ئەوە لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەوەی نوێ بە یەکجاری کۆتایی بە یەکێتی بهێنێت لە ڕووی
کورسی پەڕلەمانی .، ئەمەش وەکوو ئامادەکاری کە بافڵ تاڵەبانی کەسێکی دەروون نەخۆش و ترسی وڵاتان کە لە ناکاو جوڵەیەکی نەتەوەی بکات بە تایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان یان ڕۆژئاوای کوردستان.،
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست