شەهیدکردنی دوو ڕۆژنامەنووس و دەرئەنجامەکانی
Friday, 30/08/2024, 18:42
لە عێراق تەنها حکومەت و حزبە سیاسییەکان و میلنشیاکان مەترسی نین بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مەدەنی!
لەئیستادا وڵاتانی هاوسنوری عێراقیش مەترسین نمونەی زیندووش تورکیا،کە بە درۆن هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنکاران و چالاکوانان .
ئەمە ئەوەمان بیردەخاتەوە کە لە عێراق هیچ یاساییەک بۆ پاراستنی هاوڵاتی و ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان نیە.
هاتنی ئەردۆگان بۆ عێراق کۆبوونەوەی لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بۆ ئەم مەبەستانەبوو کە تورکیا دەستی کراوەبێت بۆ کوشتن و لە ناوبردنی چالاکوانان و ئازادی خوازان و ئۆپراسۆینە داگیرکارێکانی و کوشتنی عێراقێکان.
داخستنی چەند حزبێکی سیاسی لە ناوخۆیی عێراق و ئۆپراسۆینی تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.
ئەمە نیشانەی دەستکراوەی تورکیایە بۆ هاتن بۆ ناو کوردستان و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان و داگیرکردنی چیاکانی کوردستان و سووتاندنی چیایی گۆیژە و ئەزمەر و سوتاندنی بازارەکانی هەولێر و کەرکوک و هەمووی یەک پاکێجکە و پەیوەندییان بە یەکترەوە هەیە ، لە هەموو ناخۆشتر و ئازار بەخشتر ئەوەیە کە یەکێتی و پارتی و دەزگاکانییان هاوکاری تورکیا دەکەن لە هەموو ئەو کارەتیرۆرستانەی لە هەرێمی کوردستاندا دەیکات ، جگەلە پارتی و یەکێتی حکومەتی عێراق بە ئاشکرا هاوکاری تورکیا دەکات کە کوردستان داگیربکات،
وەک ئاشکرایە ڕێکەوتنی نهێنی ئاشکرا هەیە لە نێوان حکومەتی عێراق و تورکیا بەرامبەر بە پێدانی ئاو حکومەتی تورکیا دەستکراوەتربێت بۆ هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان،
لەلایەکی دیکەشەوە هەڵبژاردن و ترس لە کەمکردنی کورسێکانی پارتی ،بۆیە پارتی هیوایی بە تورکیا هەڵچینەوە کە ئۆپراسیۆن و توندو تیژێکانی ببنە هۆکارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە کوردستان یاخوود پارتی پشتگیری تورکیا دەکات بۆئەوەی لە ئەگەری لە دەستدانی کورسێکانی تورکیا بتوانێت پارتی لە دەسەڵات بهێڵێتەوە بەرامبەر حکومەتی عێراق بوەستێتەوە یان تورکیا فشاربکات تاکوو پارتی بە بەهێزی بمێنیتەوە.
وەک لای هەمووان ئاشکرایە لەم هەڵبژاردنە حکومەتی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی کوردستان دەکات بۆیە ئەنجامەکەشی هەرچییەک بێت پارتی و یەکێتی دەبێت قبوڵی بکەن و ڕازیبن بەو ئەنجامەی کە ڕوودەدات،
لەبەر ئەوە پارتی لە ئێستادا هیوایی بە تورکیا هەیە کە بە پشتیوانی تورکیا دژی حکومەتی عێراق بێت و دەسەڵات چۆڵ نەکات یان لە حکومەتدا بە بەهێزی بمێنێتەوە یاخوود تورکیا هاوکاریبکات لە تەزویرکردنی دەنگەکان وبۆ ئەمەش تورکیا دەبێت هاوکاری پارتی بکات.
بۆیە پارتیش لە بەرامبەر ئۆپراسیۆن و سووتاندنی چیاکانی کۆیژە و ئەزمەر و بازارەکانی هەولێر و کەرکوک دەبێت بێدەنگ بێت و هەوڵبدات پەکەکە کوردانی باکوور تێوەبگلێنێت
وەک دیارە یارییەکەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستان و پارتی و یەکێتی بە روونی دیارەکە لەگەڵ تورکیا لەسەر چی ڕێککەوتوون!.
لەو ئۆپراسیۆنە گەورەیی تورکیا دەیکات میدیاکانی عێراق و میدیاکانی پارتی و یەکێتی و هەتا ئۆپۆزیسۆنیش بێدەنگن باسی ناکەن چالاکی ڕۆژنامەوانیش باسی ئەو ئۆپراسیۆینە گەورەیی تورکیا ناکەن وە هەرکاتێک باسی دەکەن بە قەبارەکی زۆر بچووکتر لەوەی کە ڕوودەدات باسی دەکەن !، هەتا کەناڵی ئێن ئاڕتی شاسوار عبدولواحیدیش باسی ناکات !!
ئەمە ئەوە دەگەیەنێت تورکیا ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ و لەڕێگایی حزبەکان و حکومەتی عێراق ڕێکەوتنی لەگەڵ هەموویان کردووە کە دەبێت بێدەنگ بن بەرامبەر لەشکرکێشێکانی تورکیا تاکوو ئۆپراسیۆین و جەنگی تورکیا و پەکەکە لە کوردستان کاردانەوەی هاوڵاتیانی لێ نەکەوێتەوە بە زیان بۆ تورکیا نەشکێتەوە بۆیە هەموو حزب و میدیاکانی باشوور هاوکاری و هاریکاری تورکیان بە شێوەییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ
ئەوەی بە ئاشکرا بە ڕاگەیاندن و میدیا دژی ئۆپراسیۆنەکان و تورکیا چالاکی ڕۆژنامەوانییان هەیە ئەو کەناڵانەنن کە نزیکن لە کوردانی باکوور و کۆنگرەیی نەتەوەی کورد وە ئەو کوردانەی کە لە دەرەوەی کوردستان دەژین وەک دەبینین بەردەوام باسی توند و تیژی و دڕندەیی تورکیا دەکەن بۆیە دەبینین تورکیا دەستی کردووە بە هەوڵدان بۆ کوشتن و لە ناوبردنی ئەو ڕۆژنامەنووسانە و هەوڵی کوشتنییان دەدات ، لە ڕێگایی دەزگا جاسوسەکانی یەکێتی و پارتی جێگایی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بۆ درۆنەکانی تورکیا ئاشکرا دەکرێت تورکیاش نا مرۆڤانە بۆردومانی ڕۆژنامەنووسان دەکات و شەهیدییان دەکات ،،
داخستنی چەند حزبێکی باشووری کوردستان ئیزیدییەکان و کوشتنی ڕۆژنامەنووسان درێژکراوەی ئەو سیاسەتەی تورکیایە بە هاوکاری یەکێتی و پارتی دەیکات.
بەداخەوە زۆرینەی حزب و چالاکوانانی باکووری کوردستان متمانەییان بە یەکێتی کردووە یەکێتی بە باشتردەزانن لە پارتی پێیان وایە یەکێتی دڵسۆزی ئەو کوردانەنن کە دژی تورکیا چالاکی دەکەن!!
بەڵام لە واقیعدا وەک بینیمان قوباد تاڵەبانی لە ڕێزی پێشەوەی ئەو کەسانەبوو کە بەخێرهاتنی ئەردۆگانی کرد ئەمەش بەڵگەیە کە قوباد تاڵەبانیش هاوکاری و هەماهەنگی تورکیایە لە ئێستادا قوباد تالەبانی ئەگەر یەکەمی یەکێتی نەبێت ئەوە کەسی دووەمی یەکێتی یە وە چەندینجار قوباد تالەبانی لە بغداد هاکان فیدانی بینیوە و بەڵێنی هاوکاری زیتری بە تورکیاداوە لە سنوری پارێزگایی سلێمانی ،.
بۆیە ئەم ئاماژانە پێمان دەڵێن کە ڕێکەوتنێکی گشتگیر لە نێوان حزب و حکومەت و لایەنەکانی عێراق و تورکیا هەیە تاکوو تورکیا لە کوردستان ئەوەی دەیەوێت بیکات و هیچ سڵنەکاتەوە لەوەی کە دەیکات ، ڕێکەوتنی لەگەڵ دەزگا موخابەراتەکانی عێراق و کوردستاندا هەیە کە یارمەتی بدەن و هاوکاریبکەن ،
پێویستە هاوڵاتییانی کوردستان ئەوە بە باشی بزانن کە تورکیا دووژمنی هەمووانە بە بێ جیاوازی پێویستە هاوڵاتیان دژی پارتی و یەکێتی و حکومەتی کوردستان و عێراق بێنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی نیشان بدەن لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنە بێ پاساوەکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
هەمووان دەبێت دووبارە بایکۆدی کالا وشت و مەکی تورکی بکەین و بەشداری ناڕەزایەتییەکان بکەن و هەڵوێستی کوردانەی خۆمان نیشانبدەین تاکوو تورکیا هێرشەکانی بوەستێنێت بۆ سەرخاکی کوردستان و لەوە زێتر ژینگەی کوردستان وێران نەکات و دارستانەکان ئاگرباران نەکات ،
پێویستە هەڵوێست وەربگرین دژی پارتی و یەکێتی تاکوو پشتیوانی تورکیا نەبن لە بادینان و سلێمانی و سنوری پارێزگای هەولێر.
بۆیە ئێمە وەکوو ڕێکخراوی ١٧ ی شوبات بۆ مافەکانی مڕۆڤ لە ٢٩ ی ئابدا خۆپیشاندان و ناڕەزای سازدەکەین دژی خیانەتی ٣١ی ئاب و شەهید کردنی دوو ڕۆژنامەوان لەلایەن درۆنەکانی سوپایی تورکیاوە داواکارین لە کوردستانیانی بەریتانیا بەشداری خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتییان بن تاکوو بتوانین بەردەوام بین لە دژایەتی زوڵم و ستەمی دەرهەق بە هاونیشتیمانیان دەکرێت .
نووسینی هاوڕێ سابیر سالح
چالاکوانی ڕێکخراوی١٧ی شوبات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست