دەربارەی هەڵبژاردن لە کوردستانی باشوور
Friday, 03/05/2024, 19:58
وەک هەمووان دەزانین پارتی و یەکێتی ماوەی ٣٣ ساڵە حکومی و دەسەڵاتداری کوردستانن وە دەسەڵاتەکەیان بە زەبری هێزەو ، هێزە چەکدارەکان تاکوو ئێستا حاکمی کوردستانن ، زۆرینەی کۆمەڵگایی کوردیییان کردووە بە چەکدار وە بە ترسان و چاوسوورکردنەوە لە هاونیشتیمانان و لایەنگراکانیان وە بە پارە بەخشینەوە لە دەسەڵات ماون.
ئەگەر چی لە ماوەی ئەم ٣٣ ساڵەدا هەڵبژاردن کراوە پارتی و یەکێتی لەبەر ئەمریکا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردنێک دەکەن، بۆ درێژەدان بە دەسەڵاتە ناشەرعییەکەیان .. لێرەدا نامەویت زۆر باسی دەسەلات و دزی و گەندەڵی پارتی و یەکێتی بکەم زیاتر مەبەستمە،
باسی چۆنییەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بکەم.
وەک دیارە پارتی کە لە ڕابردوودا دەی وت ئێمە هەڵبژاردن لەگەڵ وڵاتی چیندا بکەین هەر ئێمە واتا پارتی دەیباتەوە ئەمە مەبەستی ئەوەی لە پشت بوو کە پارتی کۆنتڕۆلی دەزگایی هەڵبژاردنی کردووە کۆمیسۆنی سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانی کۆنتڕۆڵکردووە کە پارتی دەستی بەسەر جومگەکان و سەربەخۆیی هەڵبژاردندا گرتووە ، گومان لەوەدا نییە پارتی لە ڕابردوودا و لە یەکەم هەڵبژاردنی کوردستان کە لە ساڵی ١٩٩١ کراوە هەتاکوو کۆتا هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨ کرا پارتی بەردەوام تەزویری کردووە یەکێتیش بە هەمان شێواز و ڕێگای جیاواز
تەزویرەکانی پارتی و یەکێتی و چۆنێتی ئەنجامدانیان :-
١- پارتی بە سەدان کوردی سووریا و ئیران دەهێنێت و هەوییان بۆ دروست دەکات و بەشداری هەڵبژاردنیان پێدەکات . یەکێتی بە سەدان کوردی کەرکوک ناوچە کێشە لەسەرەکان بەکاردێنێت ..
٢- پارتی و یەکێتی سوود لە نەچوونی خەلک بۆ هەڵبژاردن دەبینێت و کارتی دانگدانیان دەدەن بە لایەنگرانی خۆییان و تاکوو بەشداری بکەن لە جیاتی ئەوان دەنگ بدەن کە بایکۆدی هەڵبژاردن دەکەن .
٣- پارتی هەزاران ناوی مردووان ئەوانەی پارتین لە لیستی دەنگدەران بەشداری پێدەکات و تاکوو کەس و کارەکانیان دەنگ بە پارتی بدەن ..
٤ پارتی و یەکێتی پێشمەرگەکانیان ناچار دەکەن بە تەویرکردنی دەنگەکانیان و هەر پێشمەرگەیەکی پارتی و یەکێتی پێویستە ڤیدۆیی کاتی دەنگدانەکەی بکات بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی دڵنیا بکاتەوە کە دەنگ بە پارتی و یەکێتت دەدەن ..
٥- پارتی و یەکێتی لە ڕێگای دەزگاکانییەوە خەڵکە نەیاراکانیان دەترسێنێن کە بەشداری هەڵبژاردن نەکەن وە ئەوانەی ناڕازین لە پارتی و یەکێتی بێهیواکرێن لە هەڵبژاردن وەک چەندان جار پارتی و بارزانی سەرکردەکانی یەکێتی وتووییانە کە پارتی وە یەکێتیش ئەگەر یەک کورسیش بهێنێت هەر حکومی کوردستان دەکەن.. فێڵەکانی پارتی و یەكێتی زۆرن ئەمانە گرینگترینیان بوو.
جگە لە مانە یەکێتی زۆرتر سوود لە کوردەکانی کەرکوک و خانەقین و ناوچەکەکانی دەرەوەی کوردستان دەبینێت تاکوو کوردەکانی کە مافی دەنگدانییان نیە لە کوردستان بەشدارییان پێ بکات ،وە سوود دەبینێت لەوەی کە ئەو کارتانەی کە وەرنەگیراونەتەوە لە بنکەکان بەکاری دەهێنێت وە هەوێکانیان تەزویر دەکات و بە ئەندامەکانی خۆیانی دەبەخشێن تاکوو لە بەرژەوەندی یەکێتی دەنگ بدەن ..
ئەمە لە کاتێکدا ئەندامەکانی کۆمیسۆن پێشتر لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستن دەسنیشان دەکردێن کە کێ و چاودێربێت لەو بنکانە و سەرۆکی بنکە کێ بێت تاکوو چاوپۆشی بکات لەو تەزویرانەی یەکێتی و پارتی وە ترساندی ئەندامەکانی خۆییان کە دەنگ نەدەن بە یەکێتی لە ڕێگایی کۆمیسۆنەوە ئەزانن و دواتر مووچەکانیان دەبڕن و سزا دەدرێن ،،
جگە لەمانە پارتی و یەکێتی ساڵانێکی زۆرە کار لەسەر ئەوە دەکەن خەڵک بێهیوا بکەن لە هەڵبژاردن هاوڵاتیان بەشداری هەڵبژاردن نەکەن لە کاتێکیشدا ئەندامەکانی خۆییان و کادیرەکانیان هان دەدەن کە بەشداربن لە هەڵبژاردن و بەڵام کەسانی دوو لە خۆیان بێهیوادەکەن کە هەڵبژاردن سودی نیە و تاکوو هاونیشتیمانان بەشداری هەڵبژاردن نەکەن و یەکێتی و پارتی بتوانن بە دەنگێکی کەمی ئەندامەکانی خۆییان وە تەزویرەکانیان زۆرترین کورسی پەڕلەمانی کوردستان بۆ خۆییان مسۆگەر بکەن،
لە کاتی دروست بوونی گۆران یەکیتی و پارتی ١٠ کورسییان بە تورکمان و کەمە ئاین و کەمە نەتەوەکان دابوو تاکوو لە ئەگەری کەمی کوردسێکانیان و نەتوانینیان بۆ پێکهێنانی حکومەت بتوانن سوود لە کەمە نەتەوەکان و کەمە ئاینەکان ببینن، دواتر ئەمانە بوونە نزیکی پارتی و لە پەرژەوەندی پارتی کارییان دەکرد و خۆش بەختانە ئێستا حکومەتی عێراق کۆتایی بەو ١٠ کوردسییەی کەمە نەتەوەکان هێناوە چی دیکە پارتی و یەکێتی ناتوانن لەبەر ژەوەندی خۆییان بەکاری بهێنن..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست