کێشەکان لێرەوە دەستپێدەکەن
Wednesday, 13/03/2024, 18:57
دەسەڵاتی مشەخۆری خێزانی میللەتێکی خێڵەکی و بێ ئامانج !
لە مێژوودا ٣٣ ساڵە کە دەسەڵاتێکی کوردی حوکمی ٦بۆ ٧ میلیۆن کوردی دانیشتووی کوردستانی عێراق دەکات. هیوادارم لە ژمارەی دانیشتوانی کوردستاندا بەهەڵە نەچووبووم و ئەو شەش بۆ حەوت ملیۆنە کە مێشکی خۆمە، لە ڕاستییەوە نزیک بووبێت.
هەر بەڕاستی جێگای پێکەنینە لە خەڵکی وڵاتێک بیت و لە سەدەی ٢١ بژیت، نەزانیت ژمارەی ڕاست و دروستی دانیشتووانی وڵاتەکەت چەندەیە.!
بەدڵنیایی بۆ ئێمە نا، بەڵکو بۆ ئەو حکومەتەی کە خۆی بە دەسەڵاتێکی کوردی دەزانێت.
کێشەکە لە خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی دەسەڵات و کۆمەڵگەی کوردستاندا تەنها لە نەبوونی ڕاست و دروستی ئامار و داتاکاندا نییە، بەڵکو کێشەکە لەوەشدایە کە ئەم دەسەڵاتە کوردییە زیاتر لە چارەکە سەدەیەکدا نەیتوانیوە یەک هەنگاو کۆمەڵگەی کوردستان بەرەوپێشەوە ببات. نەک هەرئەوەش، بەڵکو سەدان هەنگاو لە سەردەمی ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی پێشوویش بۆ دواوەی گەڕاندووەتەوە!،بگرە زیانی زۆریشی لە هەستی نەتەوەتی تاکی کورداوە دەیان هەزار خەڵک قێز لە کوردبوونی خۆیان دەکەوە لە سایەی جووت بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی جووت حزبی یەکێتی و پارتی .
ئێمە لە جیهانێکدا دەژین کە دەسەڵاتی خۆماڵی و نەتەوەیی، یان نەتەوەبوون و سەربەخۆیی،
بە داخەوە، سەرەڕای هەموو هەلە مێژووییەکان، بەڵام زۆربەی وڵاتانی جیهان تا ئەمڕۆش نەیانتوانییوە خۆیان لەگەڵ پێویستییەکانی شۆڕشی پیشەسازیی و گەشەکردنی بەرهەمهێنانی نوێ و تەکنەلۆژیا یان هەمان گەشەکردنی شێوەی بەرهەمهێنان دوژمنەکانیان بگونجێنن و ئەمەش هۆکارە کە بووەتە هۆی ئەوە کە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی کوردستانی ئێمە لە ژێر دەستەیی کۆمەڵێک دەسەڵاتداری ئەژدیهای نەتەوە خاوەن دروستکردنی چەک و تەکنۆلۆجیایی پێکەوتوو و زیرەک زەلیل و ژێردەستە بکرین.
هەموو کارەساتە ناخهەژێنەکان و نامۆکانی سەر میللەتی کورد لە سایەی ٣٣ساڵەی دەسەڵاتی کوردییانەی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی پارتی و یەکێتی و شەریکەکانیاندا لەم ڕاستیە بابەتییەوە سەرچاوە دەگرن کە کورد لە دەرەوەی مێژوویەکی چالاکدا بووە، واتە لەدەرەوەی بەشداری چالاکانە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی تەکنەلۆجایی جیهانیدا و ناوچەکەش بووە. ئەمەش بووەتە هۆی سەپاندنی دەسەڵاتێکی لایەنی دراوسێکانی کوردستان وەک تورکیا و ئیران و عێراقی جاران و سووریا کە ملهوڕانەی ناڕاستەوخۆی ئەو دەوڵەت و هێزانەی کە بەشداری چالاکانە، یان ناڕاستەوخۆ چالاکانەیان لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئەو ناوچانە هەیە کە پێی دەڵێن ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەر خودی ئەوخاکەی کە هی کوردە ئێستاش بە ناو لە ژێردەستی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانییەکان و لە ڕێگای ئەوانیشەوە بەسەر تاک بەتاکی دانیشتوانی کۆمەڵگەی کوردستاندا دەسپێنن.
ئەوەی کە لە ٣٣ساڵی ڕابردوودا حوکمی بەسەر کۆمەڵگەی کوردستاندا کردووە لە شێوەدا دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانییەکان بووە، بەڵام لە ناوەرۆکدا و لە ڕووی بابەتییەوە ڕاستییەوە دەسەڵاتی ڕژێمی ئێران، ڕژێمی تورکیا، خاوەن کۆمپانیاکان، خاوەن کاڵاو بەرهەم و سەرمایەکانی ئەوان بووە کە سوپا و هێزییان هەیە بەسەر ناوچەکەدا کە فەرمانیاداوە بە بارزانی و تاڵەبانییەکان بە چ شێوەیەکی خراپ و وێرانکەر کۆمەڵگەی کوردستان بەڕێوە ببەن.
بەدرێژایی ٨٠ ساڵ لە تەمەنی بزووتنەوەی کوردایەتی، بارزانی و تاڵەبانییەکان وەک سەرکردەو ڕابەری ئەو بزووتنەوەیە، بە خراپترین شێوە کەسایەتی و ئیرادەیان لە گەمە و سیاسەکانی ناوچەکەدا ووردووخاش کردووە. ئەوان لە دوای نەمانی دەسەڵاتی بەعس لە کوردستاندا، هەلێکیان لەبەردەمدا بوو تا بتوانن کاراکتەری سیاسیی و کۆمەڵایەتی تێکشکاوی خۆیان و مێژووە پیسەکانی ڕابردوودیان بە شێنەیی بنیات بنێنەوە، بەڵام ئەوان بە بێ ئەزموون وەرگرتن لە ڕابردووی پڕ لە ئابڕووچوونی ٦٠ بۆ ٧٠ ساڵەیان، بە سوکتر لە سەردەمی شاخ و بەهەمان ئەقڵی خێڵ و خێڵبازییەوە، بە هەمان ئەقڵی مشەخۆری و دروشمی "جاشایەتی و نۆکەرایەتی وە ، دەستیانکرد بە بەڕێوەبردنی چەتەگەریانەی کۆمەڵگەی کوردستان و هەلی مێژوویی بنیاتنانەوەی کاراکتەری تێکشکاوی خۆیان لەدەستدا. نەک هەر ئەمەش، بەڵکو بە هەموو هێزی خۆیان و بەفەرمانی ئاغاکانیان لە ناو تورکیا و ئیران و عێراق و ناوچەکە لەو دیو سنورەکانی کوردستانەوە، کاریان لەسەر تەواوکردنی ئەو پرۆژە ناتەواوەی ڕژێمی پێشووی بەعس کە بۆ سوککردن، بێنرخکردن و بەگشتی بۆ تێکشکاندنی کەسایەتی وئیرادەی مرۆڤی کورد لەژێر ناوی پرۆسەی "چەکدارکردن" و" بەحیزبی - بەعسی-کردن"دا گرتبوویە بەر!.
چەکدارکردن و بە حیزبیکردنی ژمارەیەکی فراوانتر و گەورەتر لە پێویست سوک و قورسەکان و بە بە کردنە چەکدارکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و حیزبە شەریکەکانیانەوە، هەر لەسەرەتاوە ئاماژە بوو بەوەی کە سامان و داهاتی گشتی دەخرێتە ژێر دەست و خاوەندارێتی تاقمێک چەتەوە کە بە حساب سیاسەت دەکەن و وڵات بە شێوەی دەسەڵاتی سیاسیی و حکومەتی بەڕێوە دەبەن.
ئەم تکەڵاوبوون و تێکهەڵکێشانەی سامان و داهاتی گشتی لەگەڵ خاوەندارێتی تاقمێک دەبەنگ و چەتەی شاخدا، ڕاستەوخۆ ئاماژە بوون بە ڕوودانی دوو کارەسات؛ یەکێکیان تێکشکاندنی کەسایەتی و ئیرادەی تاک بەتاکی مرۆڤی کورد و دوورخستنەوەیان لە بڕیاردان لەسەر چارەنووس و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی خۆیان و ئەویتریشیان دوورخستنەوەی هەمان مرۆڤ لە بواری بەرهەمهێنان و داهێنانداندا. ئەم دوو کارەساتە لە سەر ئاستی ئابوریی، کۆمەڵایەتی و سیاسییدا لەلایەک ڕێگای بۆ ئەوە دەکردەوە کە هەمیشە لەشکرە ملیۆنییە مشخۆرە چەکدار و حیزبییەکە وەک هێزێکی ئامادە و نۆکەر و پارێزەری هەردوو بنەماڵە لە گۆڕێدا بێت و لەلایەکی دیکەشەوە هەر بەو هێزە مووچەخۆرەیان، یان باشترە بڵێین مشەخۆرەیان، دەنگە ناڕازییەکان و هێزی ناڕازی لە کۆمەڵگەدا بخەنە کەمایەتی و پەراوێزەوە. لەم سیاسەتی وێرانکردن و وردووخاشکردنی کەسایەتی مرۆڤی کورددا، لەم سیاسەتی تەمەڵ و تەوەزلکردن و بێ بەرهەمکردنەی مرۆڤی کوردەدا، بارزانی و تاڵەبانییەکان سەرکەوتوو بوون، بەڵام سەرکەوتنی ئەوان لە بواری مانەوەیان لە دەسەڵاتدا، بە تراژیدیاکانی وەک شەڕی ناوخۆیی، بە ئەنفالدان و بە ئاوارەکردنی سەدان هەزار ئێزیدی، وێرانکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و تەندروستییە گشتییەکان، ڕیسواکردن و بێ قیمەتکردنی مرۆڤی کورد لە بواری سیاسەت و ئابوریدا، ڕێکەوتنی ٥٠ ساڵەی تورکیا و هەرێمی کوردستان و تەسلیمکردنی نەوتی کوردستان بە تورکیا لەلایەن یەکێتی و پارتی وە کوشتنی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەیان هەزار ژن و پیاوی کورد لە ٣٣ساڵ حکومڕانی دەسەڵاتی بێگانە بەرهەمهێنەرەکان لە ژێر جامانەی سور و شەڕواڵی کوردیدا!.
پرسیار ئایا ئەم دەسەڵاتە لە شێوە خۆماڵی و لە ناوەرۆکدا بێگانەیە، لە هەموو ئەو تاوانانەدا کە ئەنجامیداون لە ٣٣ ساڵی ڕابردوودا؟. پرسیارەکە دووبارە و چەند بارەیە، لەبەرئەوەی کە خودی دەسەڵاتەکە دووبارەیە، واتا دەسەڵایی یەکێتی و پارتی باسترە بڵێن تاڵەبانی و بارزانی بە نوێنەرایەتی وڵاتانی هەرێمی حوکمی کورد دەکەن ئەمەش ڕوونە کە جارێک لە شێوەی دەسەڵاتی بەعسی عەرەبیدا و جاری دووەم لە شێوەیەیە دەسەڵاتی ڕەگەزپەرستی تورکی و جارێکی دیکە فارسی شیعیدا، بەڵام کێشەکە ئەوە کە هەرهەمووجارەکان بە جل و بەرگی کوردییەوە خۆی نمایش دەکات وە بە زمانی کوردی کوردپەروەری خۆیی نمایش دەکات !.
ئەم چیرۆکە دووبارەیە، بۆیە ئەم دەسەڵاتە دووبارەیەش بەردەوام دەبێت، لەبەر ئەوەی ئێران و تورکیا میلیشایی باشترییان لە یەکێیی و پارتی و بارزانی و تاڵەبانی دەست ناکەوێت بۆ تێکشکاندنی تاکی کورد میللەتی کورد بۆ بێهوابوون لە خەونی سەربەخۆیی کورد ..
بە سوپاستەوە سوودم لە نووسین و تێبینێکانی نووسەر تاهیر شریف وەرگرتووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست