١٧ی شوبات یاخوود ڕاماڵینی زوڵم و ستەمی دەسەڵات
Saturday, 17/02/2024, 20:40
وەکوو هەمووان دەزانین لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٢ خۆپیشاندانی چەماوەری لە کوردستان دەستیپێکرد بە دروشمی جۆراوجۆر و گوتار وتنەوە دژی دەسەڵاتی کوردی و حکومەتی کوردی یەكێتی و پارتی و بە دیاری کراوی
ئەوەی ڕوون بوو ئەوە بوو بزوتنەوەی گۆڕان بە ئاشکرا و بە نهێنی پشتگیری خۆپیشاندانەکانی دەکرد وە هەندێک جار خۆیی بە دووردەگرت کە ئەیزانی بارودۆخەکە بەرەو توند و تیژی هەنگاو دەنێت
١٧ی شوبات لە ئەنجامی بەهاری عەرەب وکۆتایی هاتنی دەسەڵاتی حوسنی موبارەک سەرۆکی میسری ئەوکات ..
خۆپیشاندانەکان لە ئەنجامی وڵاتانی عەرەبی لە کوردستانیش دروست بوو ، وە سەری هەڵدا وە چەند حزبێکی ئۆپۆزیسۆن وەک گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ پشتیوانی دەواکاری خۆپیشاندەران بوون ،ئەگەر چی خۆپیشاندانێکی گەورە و کاریگەربوو بەڵام لە بەشێکی هەرێمی کوردستان تاکوو ئێستاش نەتواندرا خۆپیشاندان سازبکرێت نموونەش سنوری پارێزگای هەوڵێر و دهۆک و شاروشارۆچکەکانی سنوری ژێردەسەڵاتی پارتی ئەوەش جارکی دیکە مەترسی و تاک ڕەوی ترسی پارتی لە ڕاپەڕین و خۆپیشاندان زێترکرد ،.
خۆپیشاندان لە سنوری پارێزگای سڵێمانی زێتر تیری ڕمەکەیان لە پارتی بوو ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی پارتی حزبی یەکەمە و خاوەنی پۆستی پاڵایە لە هەرێمی کوردستان وە حاکمی یەکەمی پایتەختە و کاریگەری هەیە لە هەر چوار بەشی کوردستان ، دواتر یەکێتی لەبەر ئەوەی حاکمی یەکەمی سنوری پارێزگای سڵێمانی و سەرۆکی حکومەتی ئەوکات لای یەکێتی بوو .، ئەگەر چی داواکاری خۆپیشاندان ڕەوابوون و داواکردنی دادگایکردنی گەندەڵ و کۆتایی هاتن بە گەندەڵی و حوکمی بنەماڵە و سەروەری یاسا و باشکردنی خزمەتگوزاری و چاکردنی ئاو و کارەبا و سوتەمەنی کە مافێکی سەرەتاییە وە هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی یەکێتی و پارتی دروستکردنی حکومەتێکی نیشتیمانی ، بە داخەوە تاکوو ئێستا نەوەک داواکارێکانیان جێبەجێ نەکرا بەڵکوو خراپتریش کرا و پارتی یەکێتیش زێتر بەردەوامیان بە دەسەڵاتی بنەماڵە و خێڵ و نەوەکانیان داوە دوای ئەوەش دەستیان کرد بە بڕێنی مووچە و پاشەکەوتی مووچە و ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەقدی ٥٠ ساڵەی نەوتیان لەگەڵ وڵاتی و تورکیا و بە دیاری کراوی حزبی داد و گەشەپێدانی ئەردۆگان کرد و زێتر بارگرانی بۆ میللەتەکەمان هێنا و داواکاری خەڵکیش لە بیربرانەوە ئەمە جگە لەوەی خۆپیشاندەران بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەر شەقامەکان بوون و بە دەیان خۆپیشاندەر شەهیدکران لە نێویاندا مناڵ و گەنچ هەبوو بە سەدانی دیکە بریندەرکران و چەندین ڕۆژنامە نووس و سیاسی دەستگیرکران و ڕاپێچی زیندانکران و وە چەندان گەنج و لاو ناچارکران کوردستان جێبهێڵن بەرەو هەندەران ئەمەش بۆ کۆتایی هاتی خۆپیشاندان و کۆتایی هاتن بە ناڕازایی شەقام وە هێزی پێشمەرگە و پۆلیس و چالاکییە مەدەنێکان و سەرجەم دەزگا ئەمێکانی پارتی و یەکێتی بڵاوبوونەوە لە نێو خۆپیشاندەران و لە کۆتایی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیش لە ناوبرا و ئێستا و دوای چەندین ساڵ لەو ڕووداوە بارودۆخ وەک خۆیی ماوە بگرە زوڵم و ستەمی حکومەت و دەسەڵاتی کوردی زێتربووە و ئازادیی بیروڕاو ئازادی میدویا و ڕۆژنامە نووسان و چالاکوان و سەرجەم هێزە نا حزبێکان و دەزگا نا حزبێکان لە ژێر مەترسین ، خۆپیشاندەران داوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بنەماڵەیان دەکرد ئێستا و دوای ١٢ ساڵ نەوەی دووەم و سێیەمی بنەماڵە دەرکەوتوون و بەشداری ناو سیاسەت دەکەن.
پرسیارەکە لێرەدا ئەمە کە ئایا بارودۆخەکە دەخوازێت ١٧ی شوباتێکی دیکە بە گەڕم و گوڕتر و بە هێزترەوە دووبارە بکرێتەوە ؟؟
بە بۆچوونی من وەک چالاکوابێکی سیاسی ١٧ی شوبات لە ئێستادا لە هەمووکات زیاتر پێویستمان بە ١٧ی شوباتە و زیاتر پێویستمان بە خۆپیشاندانی گشتییە لە سەرجەم شارەکان بە دیاری کراوی دروشم و خۆپیشاندان دژی یەکێتی و پارتی و هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ،لە ئێستادا کوردستانیان لە هەموو ڕوویەکەوە وێرانیان کردووە جگە لە هەڵکوتانە سەر بارەگا و ماڵی بەرپرسەکان بۆ هاوڵاتیان هیچ بژاردەیەکی دیکە نیە تەنها ڕێگە چارەی دەربازبوونە لەم هەموو زوڵمە وە نەبوونی ئۆپۆزیسۆنی ڕاستەقینە و بە جورئەت هۆکارەکە کە ئەم کارە و ئەم شۆڕشە جێبەجێ ناکرێت پێویستە هاوڵاتیان و سیاسەتمەداران و ڕۆشبیران بە زووی لە دەوری یەک سیاسی خاکی و بە ئەمەک و نیشتیمانپەروەر کۆببنەوە تاکوو ڕزگارییان بێت لە زوڵم و ستەمی ئەم حکومەتی بە ناو کوردیەی یەکێتی و پارتی و گۆڕان ، لەبەر ئەوەی زۆر بێباکن لە ئاستی ڕووداوەکان و خراپی گوزەرانی تاکی کورد وە درێژەدان بە خۆشگوزارانی خۆیان و درێژەدان بە گەندەڵ و بردنی سامانی کوردستان و بێباکی لە هاونیشتیمانان گرینگیدان بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی خۆیان هێنانەپێشەوەی نەوەکانی خۆیان …
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست