لە زستانی 1841 سورین كیەكەگۆ (یاخود کیرکیگارد)ی بیست و هەشت ساڵە پاش هەفتەیەک لە هەرەسهێنانی پرۆسەی خۆشەویستی لەگەڵ (ریگینا ئۆڵسن) دەزگیرانی کە ساڵانێک بە ئازارەوە بەڕێ کردبوو ئەم کۆتایی پێهێنابوو، لە کۆپنهاگنەوە دەگاتە زانکۆی بەرلین بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕاستییەکی ڕەها کە چۆن بتوانێت جارێکی دی ئارامی بە ڕۆحی ببەخشێتەوە.سەرەتا ئەم لاوە بە جۆشەوە گوێ بۆ وتارەکانی شێلینگ دەگرێت سەبارەت بە “فەلسەفەی وەحی” تەنانەت لەگەڵ هێرشەکانیشیدا هاوڕا دەبێت بۆ سەر دیموکراسی سیاسی و لیبرالیزم، بەکارەکانی هیگڵ...