ڕاستیەکی تاڵ
Thursday, 04/01/2024, 20:18
دەسەڵاتی ھەرێم، دۆڕاندویەتی، سەروەری نەتەوەیی دۆڕاندوە؛ شوناسی نەتەوەیی دۆڕاندوە؛ جوگرافیای نەتەوەیی دۆڕاندوە؛ مافە بنەڕەتییەکانی ژیان و گوزەران و خزمەتگوزارییەکانی دۆڕاندوە!
ھەڵبەت، دۆڕاوەکان ناتوانن، گەمەکە ھەڵگێڕنەوە و دۆزە لەدەستچوەکانی نەتەوەکەمان، بگێڕنەوە. ھەڵەیەکی گەورەیە، چاوەڕێی دۆڕاوەکان بکەین، لە پێچ و پەنای کۆتایی، کاروانەکە، باری لاری نەتەوە راست بکەنەوە. لە خۆوە نییە، ئێمە ئەڵێین دۆڕاون کوردایەتی و نەتەوەیی کلاسیك دۆڕاوە دۆڕاوە.
بێگومان، بەغداد، وەك دوژمن، سەیری نەتەوەی کورد دەکات. ئەوانەی بەغداد بەڕێوە دەبەن، بە ھەزار ھێڵی بەرژەوەندی بە دەست ڕۆیشتوەکانی ھەرێمەوە گرێدراون و ھەرگیز ئەو ھێڵانە ناپچڕێنن. بەڵام، ئەو حاقدانە، ھیچ دەرفەتێك لە دەست نادەن، بۆ شکاندنی شکۆی نەتەوەیی کورد. نەفامی و گێلێتی یە، پێت وابێت، بودجە و قوتی تۆ لای ئەو حاقد و ناخ ڕەشانە بێت، ھێشتا، بێباك و بێخەم بیت.
نەتەوەی ئێمە کەوتوەتە، نێوان چەکوشی دەسەڵاتدارە فاسدەکانی کورد و سندانی حاقدەکانی بەغدادەوە !!
ئەبێ چاوەڕوانی پۆزەتیڤمان لە ھیچ لایەكیان نەبێت نە دەسەڵاتی بەغدای عەرەبی نە دەسەڵاتی بنەماڵە حکومڕانەکانی کوردی. ئێستا ئایا وازحە
ئەوانەی لە هەرێم دەسەڵاتدارن لە ڕۆژی سەرەتاوە تا ئەمڕۆ بارێکی قورسن بەسەر شانی میللەتەوەو تا ئێستاش بەردەوامن
بەو ئەنجامانەی سەرەوە ئێستا کاتی ئەوەیە، لەگەڵ دەسەڵاتدارە ساختەچیەکان و ئۆپۆزیسیۆنی ساختە هەموویان ددگایی بکرێن لە دادگایی گەل
ئێستا کاتی ئەوەیە هەموو دەنگە ناڕازیەکان بێ ترس و بە دەستێکی ئازا و بوێر بە شکۆمەند و نەفس بەرز بە: جەنگاوەر و تێکۆشەرەوە ڕوبەڕویان هەموویان بوەستینەوە
داواش ئەکەم سەربەرز و راوەستاو یەک دەنگ بن چونکە زەلیلی و ملکەچی و بێدەنگی مافە لەدەستچوەکانت بۆ ناگێڕێتەوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست