کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ره‌شه‌بای ژه‌هر و ئەنفال، سێیه‌مین تاوانی جینۆسایده‌ له‌ جیهان ....(2)

Friday, 22/11/2024, 15:05


تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال و کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌  و ناوچه‌ جیا جیاکانی کوردستان له‌ 21 / 2   /1988 -  6 / 9  / 1988 ، به‌ بڕیاری  160 له‌ 29/ 3/ 1987 له‌ لایه‌ن سه‌دام حسین سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و به‌ ئیمزای خۆی ده‌رچوو، هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی ره‌های  خۆی ده‌دات به‌ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید  ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمایه‌تی ، باوه‌ڕپێکراوی  نهێنی نوسینگه‌ی رێکخستنی باکوور .
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید  به‌ بڕیاری 4008 له‌ 20 / 6 / 1987، بڕیاری ئه‌نفال و کیمیا باران و جینۆسایدی کورد ، بۆ جێبه‌جێکردن بۆ سه‌راپا سه‌رکردایه‌تی فه‌یله‌قی یه‌ک و دوو و پێنج ده‌ر ده‌کات ، به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ده‌زگا باڵاکان  .
 له‌ 22 / 9 /   1980  به‌ بڕیاری سه‌دام حسین جەنگی عێراق –ئێران برپابوو.
دوای 8ساڵ له‌  20/ 8 / 1988  کۆتایی هات ، هه‌موو ژێڕ خانی ئابووری عێراق بۆ جه‌نگ و کوشتن و بڕین ته‌رخان کرا ،هه‌موو موالیده‌کانی عێراق به‌ پیرو گه‌نجه‌وه‌ بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ بران ..زۆربه‌ی وڵا ته‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ رووت مادی و مه‌عنه‌وی و به‌ نهێنی و ئاشكرا هاوکاری سه‌دامیان کرد .
میدیاکانیان له‌ خزمه‌تی سه‌دام و شه‌ڕی قادسیه‌ دا بوو ، گوایه‌ پاریزگاری له‌ (ده‌روازه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نیستمانی عه‌ره‌بی ) ده‌کات .
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت پسپۆڕه‌کانی بواری چه‌کی کیمیایی نارد بۆ عێراق ، له‌ کارگه‌کانی (قائم .....عه‌کاشات ...سامه‌را )دا ،چه‌کی کیمیایان بۆ سه‌دام به‌رهه‌م ده‌هێنا .
چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و که‌ره‌سته‌ی قه‌ده‌غه‌کراوی نێو دەوڵەتیان به‌ عێراق ده‌فرۆشت ، له‌ دۆسیه‌ی (میدل ئیست راتا پڕۆجیکت ) ناوی 196 کۆمپانیای ( ئه‌رجه‌نتین ، نه‌مسا ، به‌لجیکا ، سویسرا ، فه‌ره‌نسا ،  به‌رازیل ، میسر، ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، یۆنان ، هند ، ئیتالیا ، ژاپۆن، جێرسی ، مۆناکۆ ، پۆڵۆنیا ، ئیسپانیا ، سوید ،  به‌ریتانیا ، ئه‌مه‌ریکا ).
دیاری کردووه‌ ، که‌ که‌لوپه‌لی جۆراو جۆری چه‌کی کۆکوژیان داوه‌ به‌ عێراق له‌وانه‌ :
چه‌کی رۆکێت ، مادده‌یی کیمیاویی ، ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو 
جگه‌ له‌م چه‌که‌ قه‌ده‌غه‌کراوانه‌:
+ چ.ب :چه‌کی بایه‌لۆژی و جه‌رسوومی .
+چ.ک :چه‌کی کیمیایی و ته‌کنه‌لۆژیا .
+چ.ر:ته‌سمیمکردنی رۆکێت و پێداویستییه‌کانی دروست کردن .
+چ.ئه‌ :چه‌کی ئه‌تۆمی و خه‌ستکردنه‌وه‌ی یۆرانیوم به‌ ته‌کنه‌لۆژیاو که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانییه‌وه‌.
+چ.د :ته‌سمیم کردنی چه‌ک و که‌لوپه‌لی دروست کردن ، بۆ تۆپی دوور هاوێژ .
عه‌بدوڵڵا  که‌ریم  مه‌حمود

سه‌رچاوه‌ : 


عه‌بدوڵڵا که‌ریم  مه‌حمود ،ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال ، به‌رگی سێیه‌م ، چاپ نه‌کراوه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە