درۆی رەنگاو رەنگ
Saturday, 19/10/2024, 22:25
له ساڵی ١٩٩٢، تا ئێستا ٢٠٢٤، ئەوە ٣٢ ساڵە، پەرلەمانی کوردستان نوێنەری چەند (خانەوادە و بنەماڵە) یەکی حیزبەکانە.
ئەوان پسپۆری درۆی رەنگاو رەنگن، بە ناو نوێنەری خەڵکەوە، دەگەنە هەموو ماڵ و کۆڵان و شەقامی شارو لادێ و ئۆردگاکان.
بەهەزارەها وێنەی کاندیدەکان و پەرۆی رەنگاورەنگ، هەموو شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەکان داگیر دەکەن، هەموو میدیاکانیان پڕ کردوە، لە هاشوهوش، خەڵک لە وێنە و درۆ رەنگە کانیان بێزارە.
ههڵبژاردنی پهرلهمان و نمایشی ڕهنگاوڕهنگ و شهڕه پهڕۆ وقسهی نهشیاو و رق و کینه و بوغز و تۆمهت هەلبەستن و تەزویر ی ناوسندوقی هەڵبژاردنەکان، سیناریۆو نمایشی سەرکردەکان ، بوو بەمۆدیلی نوێ ی دهسهڵا ت دارا نی کورد.
کادرە هیچ لە بارانەبوە، کاسەلێسە کان، ئەوانەی سواڵ بۆ پلەوپایەو ، بۆ کورسی و بۆ گیرفان دەکەن، دەبن بە کۆیلەی سەرۆکەکان.
نەفسیەتی نزمی وا دەبینن، چەند ساڵیک، ئەندام پەلەمان بووە، جارێکی تر حیزب بۆ دووەم جار دایناوەتەوە، ئەوەندە نەفسیەت نزمە، بە هەموولایەکدا هەڵپە دەکات، دوای هەشت ساڵ، بۆ جارێ سێیەمیش، دەیەوێت لە سەر دیوارەکانەوە خۆی هەڵداتە ناو هۆڵی پەرلەمانەوە.
ئەم هەموو کۆیلە و ماستاوچیانە، نەک ئەندام پەرلەمان، سەرۆکی حیزب و حکومەتیش بن، ناتوانن نوێنەی خەڵک و نیشتمانەکەیان بن، دەڵاڵی مەزاتخانەی رێبازی سەرۆکەکانیان و نوێنەری گیرفانی خۆیانن.
کاری زۆربەی ئەمانە، دزی و تاڵا نی و زوڵم وغهدر وجاسوسی و چاڵ ههڵکەندن، بۆسه نانهوه یە بۆ یهکتریی .
رۆژانه دەیان، سەدان، دیاردە نهشیاوو نابەجێی حیزبەکان، له میدیا کانهوه دهگاتە ههموو ماڵهکان، بەمەش خو و رەوشتی و خانەوادەو منداڵە کانیشیان، تێک و پێک داوین.
ئەمانە وەک ئەندام پەرلەمانی خولەکانی تر، مشت و مڕیی بێ بنەماو شهڕه کورسی و و وشەی ناشیاو دەگرنە یەکتریی، دەیان بوختیان بۆ یەکتریی هەڵدەبەستن، ئەم کلتوورە ناشیرینانەی، ناو هۆڵی پەرلەمان بەهۆی میدیاکانیانەوە، دەگەیەننە، ناو ههموو چین وتویژەکانی کۆمهڵگە و بەهای رێزو ئەدەب و وەفاو ئەمەک و شکۆیی کوردەواری زیاتر تێک دەشکینن.
ئەو ململانێ ناڕەوایانەی ئەوان، لەسەری سەرەوە وە، شۆڕ بوەتەوە بۆ جوارەوە، بووە به هۆی سهرههڵدانی دهیان دیاردهی توندو تیژی و سیناریۆی تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و کوشتن و بڕین و تاوان.
گهر له رووی دەستوور و یاسا وە بڕ وانینە، بواری کۆمهڵایهتی و ئاینی و کلتووریی وسایکۆلۆجی، چۆن بەو ههموو دیارده ناشیاوانه یان، ئیرادەی کۆمهڵگەی کوردهواریان بە جۆرێک تێک شکاندووە، تراژیدیا یەکیان دروست کردووه، لە رەشەبای ژەهرو ئەنفال مەترسی دار ترە.
ههموو بەرنامەکانیان، دژ بەنەریتی کوردەواری وزمانی ئهتهکێتی ئهدهبی قسهکردن و زمانی لۆژیکانەی نوسین و لهیهکتر گهیشتن و یهکتر قبوڵکردنە، دژی بههای مرۆڤ و شکۆی مرۆڤایهت یه.
دەسەڵاتدارانی کورد، ئێوە به م سیناریۆو دیارده نەشیاوانەیان، خۆتان، خۆیان دادەپاچن و یەکتریی دەسڕنەوە، ئیتر چۆن دهتوانن، بەم ئەندام پەرلەمانانەتان، نوێنەری خەڵک بن؟
ئێوە بهم ئەندام پەرلەمانە لەب لەبانانەوە، بەو هەموو درۆو فیشاڵانە وە، تەنیا بیر لە گیرفانی خۆتان دەکەنەوە، چۆن دەتوانن، ئاراستهی کۆمهڵگاکه مان، بهره پێگەیەکی دەستووریی ویاسایی و کۆمهڵایهتی و ئاینی و کلتووری و دهروونی ببەن ؟
ئێوە بە دروست کردنی ئەم هەموو کۆیلەو کەسێتیە فێڵبازو ولاوازانە؟، چۆن دهتوانین کۆمهڵگەکهمان، لە نەهامەتی دەرباز بکەن؟، چۆن هەنگاو بنێن بۆ گۆڕانکاری و بۆ داهێنان؟.
گهر به وردی بڕوانینه، هەموو ئەو دیارده سلبیانە ی سهرکرده کانی کورد، بە پێچەوانەی سەکردەکانی دنیا وە , ئەوان کۆمهڵگە و نیشتمانەکەیان ، بەرەو ئاراستهی گۆڕانکاری و پێشکهوتن وداهێنان بردووه؟، ئێوەش بەم بت و ئینتهیازیانە، جارێکی نەتەوەکەتان، رووبە رووی تراژیدیایەکی تر دەکەنەوە.
ئەوان سەروەتی نیشتمان تاڵان ناکەن، قوتی خەڵک ناخۆن، نیشتنمان ناکەن بە مەزاتخانە، ئەم هەموو دەڵاڵە ساختەچیانە دروست ناکەن، ئەوان خۆیان لەسەرووی دەستوورو یاساو هەورەکانەوە دانانێن.
ئەوان هاولاتیان رووبە رووی نەهامەتی ناکەنەوە، خۆیان فیرعەونانە ناژین و ژیانی هاوڵاتیان ناکەن بە دۆزەخ.
دڵنیابن ئهم خولەی پەرلەمانیش، هەمان پلان و نەخشەو سیناریۆی سهرکردهکانی کوردە، ، لە ناو پەرلەمان. هەموو بوارەکانی ژیان بەم بتانە دەکەن، بەقوربانی دەسەڵاتی عەقڵی مەزاجی تاک رەوانەی خۆیان .
ئەوان، لە بری ئەم هەموو ئینتیازیانە بکەن بە پەرلەمانتار، دەبوایە بواریان بۆ گهنجه بەتواناکان بڕەخسەندایە. ئەوانەی پێشەنگ و سەرکردەی ئێستاو ئایندەی ئەم نییشتمانەکەیانن ، بە پێی پسپۆری خۆیان ، رۆڵی خۆیان ببینیە، بۆ خزمەتی گەل و نیشتمان.
رۆژانه لهمیدیای حیزبەکانەوە، ئهو ههموو هەڵسوکەوت و ههواڵه سلبیانه دهبینین.
لە هەڵبژاردنەکان دا، حیزبەکان تراژیدیایەکی تر , بۆ گەلەکەمان دێنێتە دی، لە ئەنفال مەترسی دار ترە.
تهنیا پزیشکی پسپۆڕانی دهروونی و توێژەری دهروونی، دهتوانن بڕیار له سهر دەروونی سایکۆپاتی ئاڵۆزیان بدات.
با لەمە زیاتر، لەشکرێک، لە کۆیلە ی گیرفان و دەسەڵات، بە ناوی ئەندام پەرلەمان دروست نەکەین، ئەمانە خۆیان کۆیلەن، بەردێکیان بۆ ناخرێتە سەر بەرد ێک...ئیتر هەموو درۆ رەنگاو رەنگە لە کوێ دا چێی دەبێتەوە.
با لەمە زیاتر گهنجهکانی ئەم نیشتمانە نەخەینە پەراوێزەوە ، لەمە زیاتر، دەرگای دام و دەزگانی حکومەت و کەرتی تایبەتی یان لێ دانەخەن، بالە بازاڕی مردووی بێ کارو کاسپی دا، بە گیرفانی خاڵی تێکیان نەشێنن، با بە ئەزموونە فاشیلانەوە .لە مەزیاتر، ئەم هەموو گەندەڵکاران دروست نەکەین، با لە مە زیاتر گەنجە بە تواناکانی نیشتمان، لە ناوە درۆ رەنگاو رەنگەکانی حیزبەکان دا، سەرگەردان و ون نهکەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست