کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


مامه‌ ریشه‌ ,ئه‌فسانه‌که‌ی گه‌رمیان بەشی (2)

Saturday, 17/02/2024, 20:58


له‌ کچانه‌وه‌ بوو به‌ نیشتیمان

نیشتیمان خان  , هاوسه‌ری  به‌وه‌فای مامه‌ ریشه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیانی خۆیی ومامه‌ ریشه‌و ه ئاماژه‌ی ‏به‌وه‌کرد:‏
-مامه‌ ریشه‌  دەمێک بوو ، به‌ ته‌مای من بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌هاوسه‌ری، ئێواره‌یه‌ک  به‌میوانی رووی کرده ‏‏‌ماڵمان ،له‌وکاته‌دا من خه‌ریکی لفکه‌ چنین بووم ،به‌ گه‌رمه‌وه‌ به‌خێرهاتنم کرد،زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی قوڵی پڕله‌ ‏هه‌ستی خۆشه‌ویستیم  له‌ روخساریا دە خوێنده‌وه‌.
نیشتمان وتی  :
-گوێم لێ بوو،مامەریشە،  له‌ ژووره‌وه‌ به‌  باوکمی وت  :
-مام حه‌سه‌ن ‏ده‌مکه‌ی به‌ کوڕی خۆت، ئه‌وا کچانم ده‌وێت .
باوکم ووتی :
-پێشکه‌شت بێت .
دایکم له‌ سه‌ره‌تادا پێ ی ناخۆ ش ‏بوو، ووتی
-که‌س ناتوانێت  کچ بدات به‌ مامه‌ ریش
،کچه‌که‌م ده‌فه‌وتێت .
باوکم وو تی :
-من خۆم پێم ‏خۆشه‌و به‌ڵێنم به‌ مامه‌ ریشه‌  داوه‌ وخاوه‌نی قسه‌ی خۆمم .
دواتر باوکم رووی کرده‌ من و ووتی :
-ها کچم تۆ ‏ده‌ڵێیت چی ؟.
منیش ووتم : 
-باوکه‌ تۆ گه‌وره‌و سه‌روه‌ریت ،  گه‌ر تۆ رازی بیت منیش  شوی  پێ ده‌که‌م ‏.
 ( چپە چپەی بۆ چالاکی بوو ) 
له‌وکاته‌ی بووم به‌ هاوسه‌ری ،هه‌میشه‌ هه‌ر له‌ شه‌ڕوپێ کداداندا بوو، له‌ گوندی خاڵۆ بازیانی دابووین ،4 رۆژ ‏بوو ،زه‌ماوه‌ندمان  کردبوو، له‌  رێگای قه‌ره‌هه‌نجیر – که‌رکوک له‌ قافڵه‌یه‌کی دا ‏ ،
 نیشتیمان خانیان له‌ گوندی  قه‌ره‌تاموره‌وه‌ گواسته‌وه‌  بۆ گوندی تاڵه‌بان بۆ ‏مامه‌ ریشه و‌  بوو به‌ هاوسه‌ری ، دواتر ماڵیان چووه:
‌ ( قرخ،ته‌کیه‌ی جه‌باری .شێره‌  ده‌ره‌، ئۆمه‌ر گه‌ده‌)،به‌ڵام ‏زیاتر له‌ گوندی خاڵۆ بازیانی مانه‌وه‌ .
هه‌رکاتێ مامه‌ ریشه‌ چالاکیه‌کی بکردایه‌ .،پێشمه‌رگه‌یه‌کی ده‌نارد ‏به‌دوای  نیشتیمان خان دا  ، خۆی بشارێتوه‌.
هه‌رکاتی مامه‌ ریشه‌ ،چپه‌ چپی  لە گەڵ پێشمەرگەکان بکردایه‌  ، نیشتیمان خان ده‌یزانی ‏ئه‌وه‌ نه‌خشه‌وپلانی  زه‌بر وه‌شاندنه‌ له‌ دوژمن  ،بۆ پێشمه‌رگه‌کان دیاری ده‌کات 
نیشتمان خان،   مامه‌ ریشه‌ی  ، بێ سنوور خۆش ده‌ویست ، له‌کاتی قسه‌کردنه‌که‌دا،که‌پرسیارم رووبه‌ ‏روو ده‌کرده‌وه‌ ده‌وه‌ستا ، بە بێ دەنگی  هە‌ناسه‌یه‌کی قوڵی هه‌ڵده‌کێشا ،له‌ رووخساریدا، چیرۆکی عەشقێکی   پڕ لە خۆشه‌ویستی ونهێنی ‏په‌نهان ده‌خوێنرایه‌وه‌
نیشتمان خان دوای ئەوەی فرميسکەکانی سەر روخساری بە پەنجەکانی  سڕییەوەو وتی:
- ئێستا ناتونم لێرەدا ئاماژە بە خۆشەویستی خۆم بۆ مامەریشە، وه‌ک خۆی ده‌ری ببڕم، بەڵام مامه‌ رێشه‌ به‌ جۆرێک ‏عاشقی من ببوو ، به‌جۆرێک منی خۆش ده‌ویست.ناوه‌که‌می له‌ کچانه‌وه‌ گۆڕی  به‌‌ نیشتیمان، 
ئه‌و نیشتیمانه‌ی که‌  ‏گیانی خۆی وهاوڕێ کانی پێ به‌خشی، 
ئه‌و کاته‌ی زه‌بری له‌ دوژمن ده‌دا زۆر هێمن  بوو، هه‌موو روخساری  ‏شادمانی بوو. گه‌ر ماوه‌یه‌ک نه‌به‌ردی وچالاکی  نه‌کردایه‌ ،نه‌چوبوایه‌ بۆ شه‌ڕوبۆسه‌دانه‌نایه بۆ دوژمن ‌ ‏،هه‌ستم  ده‌کرد  .دڵ  ته‌نگه‌ وبێزاره‌،
که‌  له‌ شه‌ڕه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ ،پێشمه‌رگه‌کانی کۆده‌کرده‌وه‌ ،به‌وردی باسی شه‌ڕ ه‌که‌یان ده‌کرد  ، پێکەوە  هەموو هه‌ڵه‌و که‌م کوڕییه‌که‌نیان ده‌خسته‌ ‏روو.
ئه‌گه‌ر یه‌کێک له‌پێشمه‌رگه‌کا نی ، که‌رتی 4ی جه‌باری  شه‌هید ببوایه‌ ،
به‌ به‌رده‌وامی ناوی شه‌هیده‌که‌ی له‌ ‏سه‌ر زمان بوو،تا تۆڵه‌ی نه‌کردایه‌ته‌وه‌  ، ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت .
( سیناریۆی پیلانه‌که‌‏) 
ئیستیخباراتی  فەیلەقی  یەک و   لیوای  چەمچەماڵ  ، ده‌مێک بوو  ، هه‌وڵی له‌ ناو بردنی مامه‌ ریشه‌ی ده‌دا ، 
له‌ئیستخباراتی سه‌ربازی گشتی یه‌وه‌ ،پیلانه‌که‌ ‏نه‌خشه‌ی بۆ کێشرابوو.
به‌پێ ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ، له‌سه‌رچاوه‌ جیاجیا کانه‌وه‌ بۆ یان هات 
دەوڵەتی عێراق  ، 40 هه‌زار ‏دیناری، بۆ  جێ به‌جێ کردنی ،ئه‌و سیناریۆ ونه‌خشه‌یه‌ ، دیاری کردبوو،
فه‌یله‌قی یه‌ک [مقه‌ده‌مێک ] و[رائیدێکی ] له‌ به‌شی ‏حه‌ره‌کات بۆ ته‌رخان کردبوو.
رۆژانه‌ به‌پێ ی روداوه‌کان ، بە وردی بە بە داداچونی ورد زانیاریان لەسەر ، هەموو کات و شوێنه‌کانی مامه‌ ریشه‌یان کۆدەکردەوە و  ده‌ست نیشانی  شوێنی مامە ریشەیان ده‌کرد، له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی ناوچه‌که‌ .
بۆ ئه‌م سیناریۆ وپیلانه‌ش )ته‌حسین شاوه‌یس)
که‌ریم محێ دین] ناسراو به‌ [ئاگر] ، له‌ ‏گه‌ڵ [کاکل ڕه‌حیم دۆینه‌]یان دانابوو ، پێ یان وتبوون :
-هه‌وڵ بده ن , خۆتان  ،بگه‌یننه‌ ‏لای مامه‌ریشه و پێ ی بڵێن :
-ته‌حسین شآوه‌یس ، زۆر بێزاره‌ له‌م گفتۆ گۆیه‌ ،ده‌یه‌وێت خۆی پاک ‏بکاته‌وه‌ و  لە‌رێگه‌ی مامه‌ ریشه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکات به‌ [ی.ن. ک] ،که‌ریم محێدین لەو  قسانە ده‌سڵه‌مێته‌وه‌  وکشایه‌وه‌.
به‌ڵام ‏کاکل ره‌حیم دۆینه‌  ،ئاماده‌یی خۆیی نیشانده‌دا ، 
کاکل دۆینه‌ ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ ی  ته‌حسین بوو،سه‌ربه‌ ئیستخبارات ‏بوو ،
ته‌حسین له‌ رێگه‌ی کاکل دۆینه‌وه‌  ، په‌یوه‌ندی کرد به‌ مامه‌ ریشه‌وه‌،
یه‌که‌م جار مامه‌ ریشه‌ به‌ مامۆستا ‏ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی وتبوو: 
- با بچین بۆ سه‌ردانی ته‌حسین شاوه‌یس له‌ ماڵی خۆیان .
مامۆستا یەحمەد  ، پێ ی وت :
-ئێمە  چۆن ئەبێت  بچین بۆ ماڵی  ئەو سەرۆک جاشە.  
دوای  چەند رۆژێکی تر ، مامه‌ ریشه‌  ( محسین بی که‌ی سی و سه‌ردارو فه‌تاح باوایی  و مه‌جید کۆمه‌ڵه‌ ) ، به‌ ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی لە گەڵ خۆی  بردبوو بۆ ‏ماڵی ته‌حسین شاوه‌یس .
فه‌تاح باوایی وتی  :
-شه‌و بوو، لە‌ هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی  ته‌حسین دا هه‌ستم کرد  ، نیازی خراپه‌ ‏،به‌یانیه‌که‌ی ویستمان بگه‌ڕێینه‌وه‌ ،ئه‌وان ئێمه‌یان ره‌وانه‌ کرد ، جاشەکانمان بینی که‌میینیان له‌ سه‌رجاده‌ی له‌یلان – ‏که‌رکوک  ، لە تەنیشت گامێسەکان داناوه‌ 
لە و کاتەدا ، مامه‌ ریشه، ‌  زۆر به‌وریایی به‌ ته‌حسین ی وت :  
-ده‌بێت ‏تۆش له‌ گه‌ڵمانا ، سواری ئوتۆمۆ بیله‌که‌ ببیت .
ته‌حسین دۆش داماو  ، بۆ ئەوەی  بە سیناریۆکەی  نەزانین ،به‌ ناچاری  له‌ گه‌ڵ مامه‌ ڕیشه‌دا سواری ئۆتۆمۆبیلەکە بوو.
که‌ ‏ئێمەگه‌یشته‌ نزیک یه‌که‌م که‌مین ، تەحسین شاوەیس ، یه‌کێک له‌ جاشه‌کانی بانگ کردو
چرپاندی به‌ گوێ یدا، جاشەکە به‌خێرایی  خۆی گەیاندە ، لای جاشەکانی  پێشەوە،  نهێنییه‌که‌ی  پێ گەیاندن .
دوای ئه‌وه‌ ، به‌درێژایی 2کیلۆ مه‌تر ، جاشەکان لەکه‌مینه‌که‌ یان ، له‌سه‌ر رێگاکه‌ نەمان.
دیار بوو ئه‌مه‌ نهێنی نێوان تەحسین و جاشەکان ‏خۆیان بوو.
ته‌حسین شاوه‌یس ، ئاڕ  پی جی یه‌کی ،  به‌ 2 هه‌زار دینار بە مامە ریشە فرۆشت ، دوای چەند رۆژێک ، مامۆستا ‏ئه‌حمه‌د گۆگجه‌یی وشێرزاد موه‌فه‌ری روویان کرده‌ لای ‌ ئازادی سه‌گرمه‌ سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه‌ .
ئازدی سه‌گرمه‌ 2 هه‌زار دیناره‌که‌ی دایه‌ ده‌ستیان  و وتی :
- ئەو پارەیە بدەن به‌ مامه‌ ریشه، ‌ بۆ ئه‌و ئار پی جی یه‌ی که‌ ‏کڕیویه‌تی ، بۆ که‌رته که‌ی.
دوای چه‌ند مانگێک له‌گفتۆ گۆی نێوان [ی  ن ک] و [دەوڵەتی عێراق ] ، جه‌ند کێشه‌یه‌ک ، له‌ سنوری  که‌رتی جه‌باری ‏سه‌ری هه‌ڵدا.
مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین  و مەکتەبی سیاسیی ، پیان  باش  بوو ، مامه‌ریشه‌  بهێننه‌ نزیک سەرکردایەتی ، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی مامه‌ ریشه‌ بپارێزن،.
ئه‌وان زانیاریان  پێ گه‌یشت بوو ،ئیستیخبارات  ، به‌رنامه‌ هه‌یه‌ ‏،بۆ لە ناوبردنی مامەریشە‌ .
به‌ڵام مامه‌ ریشه‌ دڵ ساف و پاک بوو ،به‌ پێجه‌وانه‌ لێکی دایه‌وه‌، له‌ گوندی [گرژه‌ ] دانیشتبوو ، دوای ماوەیەک، گه‌ڕایه‌وه‌ بۆسنووری که‌رتی 4ی جه‌باری .‏
‏ ‏
نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌کی  بۆ ئازادی سه‌گرمه‌ سه‌رتیپی 57ی سه‌گرمه‌ ناردبوو:
-(نابێت  به‌ هیچ جۆرێک ‏، رێگه‌ به‌ مامه‌ ریشه‌ بده‌یت  ، ته‌حسین شاوه‌یس ببینێت ).
ئازادی سه‌گرمه‌ سه‌رتیپی 57 ی سه‌گرمه‌ له‌ باره‌ی مامه‌ ریشه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد:‏
رۆژێک مامه‌ ریشيه‌ سه‌ردانی کردم وتی :
-ته‌حسین شاوه‌یس جوابی ناردوه‌ .ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ ‌ندیت پێوه‌ بکات 
ده‌ڵێت :
-ته‌نیا تۆ وئازادی سه‌گرمه پاک و‌ دڵسۆزی کوردن .
منیش پێم وت :
-مامە ریشه‌ زۆر وریابه.
‌،ئه‌ویش وتی 
به‌ خوا به‌ ‏راستی یه‌تی :
-دوای ماوه‌کی تر ، ئازادی سه‌گرمه‌ وهوشیاری ساڵح ره‌فعه‌ت لێپرسراوی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی تیپی 57 ی سه‌گرمه‌  ‏، به‌ جه‌وله‌ چونه‌ ماڵی مامه‌ رێشه‌ .
دوای نان خواردن ، به‌ره‌و خاڵۆبازیانی  به‌رێکه‌وتن .‏
ئازادی سه‌گرمه‌و مامه‌ ریشه‌ ، له‌ پێش ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه‌  دانیشتبوون 
له‌ رێگا مامه‌ ریشه‌ وتی: 
- ته‌حسین ده‌ڵێت ‏، ریزم هه‌یه‌ بۆ ئازادی سه‌گرمه‌ ، ده‌مه‌وێت چاوم پێ ی بکه‌وێت 
‏ ‏
ئازادی سه‌گرمه‌ وتی : 
-کاکه‌ گیان ، تەحسین جاشه‌ولای دوژمنه‌،هه‌موو ده‌زانین چۆنه،ئێمه‌ش پێشمه‌رگه‌ین ‏وشۆڕشگێڕین ، ئێمە ناچێن بۆ لای  ئه‌و ،ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیشی بە ئێمە هه‌یه‌ ،با ئه‌و بێته‌  گوندێکی سنووری تیپه‌که‌مان .
وتی 
-ئاخر با بچین 
زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یر بوو،بۆ مامه‌ ریشه‌ سووره‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی بچین بۆ لای ،دیار بوو  ‏ئه‌وته‌حسینه‌ زۆڵه‌ ، سینارۆیه‌کی وای داڕشتبوو ، مامه‌ریشه‌ی وا لێ کردبوو بڕوا  پێ بکات ،
دیاربووته‌ڵه‌که‌ی ‏ئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری  گشتی وفه‌یله قی  یه‌ک ، سیناریۆیەک بوو ، بۆ ئازادی سه‌گره‌و مامه‌ریشه‌ دانرا بوو. ‏
له‌ 24/ 1/1984 مامه‌ ریشه‌وپێشمەرگەکان ، له‌ گوندی قایش پاشا ده‌بن،کاکل دۆینه‌ خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ لایان ، مامە ریشە دەباتە لایەکەوە ، بە چپە ، چەند  قسه‌ یەک ، بۆ ‏مامه‌ ریشه‌ ده‌کات و ده‌روات .
دوای  نیوسه‌عاتی تر  ، کاکل ، به‌ بێ ئوتۆمۆبیل ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
به‌ مامه‌ ریشه‌ ده‌ڵێت :
‏‏-ئۆتۆمۆبیله‌که‌یان لێ سه‌ندوم .
پێ یان وتیم :
-تۆ لای مامه‌ ریشه‌ بویت .
بەڵام، کاکل دۆینه‌ لای ته‌حسین -‏ ه‌وه‌هات بوو،پێکەوە سیناریۆیەکیان دانابوو
بە مامەریشەی  وتبوو :
ـته‌حسین ده‌یه‌وێت بتبینێت .
کاکل بە خێرایی  گه‌ڕایه‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی خۆی دابنێت وله‌ گه‌ڵ ‏مامه‌ ریشه‌دا سه‌ربکه‌وێت و بچن بۆ لای تەحسین.
 مامه‌ ریشه‌ وتی: موحسین ئوتۆمۆبیله‌که‌ی خۆت بهێنه‌،با بچین ئه‌و ئوتۆمۆبیله‌که‌ی ‏کاکل وه‌ربگرینه‌وه‌،
له‌و کاته‌دا مامه‌ ریشه‌ ده‌مانچه‌که‌ی خۆی کرد بوه‌و  تفه‌نگی پێشمه‌رگه‌یه‌کی کرد شان،
کاکل ‏ده‌مانچه‌که‌ی  لێ وه‌رگرت،وتی :
-[منیش ده‌مانجه‌که‌ی  تۆده‌هێنم ،] 
مامه‌ریشه‌ ده‌مانچه‌که‌ی لێ سه‌نده‌وه‌و دابوی ‏به‌پێشمه‌رگه‌یه‌ک و وتبووی :
[کاکل با ده‌مانچه‌که‌م  نه‌فه‌وتێ [وه‌ک دڵی خه‌به‌ری دابێ ] 
سواری ئۆتۆمۆبیله‌که‌ ‏بوون ،نزیک شوێنی که‌مینه‌که‌ بوونه‌وه‌.
له‌ خوار ئاوایی [قازان بڵاخ]،له‌ په‌نا بینایه‌کی کۆن که‌ هی کوره‌ ی ‏گه‌چه‌کان  بوو
پشتی بیناکه‌ چاڵ بوو،له‌ به‌رده‌م چاڵه‌که‌دا ریزێک ژاڵه‌ی چڕ هه‌بوو،
ئه‌ودیوی لێوه‌ ، دیار نه‌بوو ‏،
  چه‌ند سه‌د مه‌ترێک ، پێش که‌مینه .
کاکل به‌ بیانوی ئه‌وه‌ی ، خه‌ڵکی ناسرای له‌ گه‌ڵ دایه‌  وبۆ ئه‌وه‌ی  ئه‌و ‏نه‌ناسن .له‌ ئۆتۆمۆ بیله‌که‌ دابه‌زی بوو.
موحسین بی که‌ی سی  ، ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی لێ ده‌خوڕی  
،مامه‌ ریشه‌ له‌ ‏پێشه‌وه‌ بوو، سه‌ردار له‌دوای ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه‌ ،سوار ببوو،
که‌ گه‌یشتنه‌  ناو که‌مینه‌که‌ ،جاشه‌کان ده‌ستڕێژیان لێ کردبوون، 
موحسین بی که‌ی سی ، به‌ سه‌رسوکانه‌که‌وه‌ ، به‌رکه‌وتبوو،
سه‌ردار هه‌وڵی دابوو،  خۆی هه‌ڵ ‏بداته‌ خواره‌وه‌ . بواریان نه‌دابوو، 
مامه‌ ریشه، ‌ 3 مه‌تر له‌ ئۆتۆمۆبیله‌که‌وه‌  دوورکه‌وتبووه‌،یه‌ک ‏سه‌لیه‌  بی که‌یسی یان  نابوو،  به‌ سه‌رییه‌وه‌ ،ژێر سه‌ری چاڵ کردبوو، مۆخی سه‌ری تیا به‌ جێ مابوو، شریتێکی بی ‏که‌یسی یان ، له‌ سه‌ردڵی  به‌ جێ هێشت بوو.‏

سه‌رچاوه:

عەبدوڵلا کەریم مەحمود،‌ کتێبی پێشمه‌رگه‌  پۆڵاینه‌که

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە