کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئارام ی سەرکردە ...(2)

Thursday, 01/02/2024, 17:25


 ئارام ی سەرکردە ،  کەسێتیەکی  تایبەتمەندی نمونەیی  بوو ، لە هەرشوێنێک ببوایە، مایەی سەرنج و تێڕامان ی هاوڕێکانی و دەوروبەرەکەی بوو.
خاوەنی  هزری  وردی  زانستی سیاسیی  قوڵ و بیروبۆچوون و تێڕوانینی لۆجیکانە بوو.
له‌ کاتی گفتۆگۆو لێدوان دا ،  به‌ هێمنی ده‌دوا و گوێ ی له‌ ڕاوبۆچونی جیاوازی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌گرت ، رێزی هەموو بیر و بۆچونێکی  جیا جیای   ده‌گرت .
لەکاتی گفتوگۆدا ، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ قسه‌ی ده‌کرد ، یه‌کێک له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ، بەهای مرۆڤانەی  ئارام  ئەوەبوو ، بە شێوه‌ی  دەدوا ، قه‌ناعه‌ت لۆژیکانه‌ی بە  به‌رامبه‌ره‌که‌ی دەکرد .
رۆژنامه‌ نوسێکی  خاوه‌ن هه‌ڵوێست و نووسه‌رێکی بە تواناو  ورد و به‌سه‌لیقه‌ بوو ، به‌ راشکاوانه‌ ، بێ سڵ کردنه‌وه‌ ، ڕاو بۆچونه‌ زانستیەکانی  خۆی  ، به‌ جورئه‌ته‌وه‌ ده‌خسته‌ روو .
ئارام له‌ نوسینی ستونی  (رۆژنامه‌وانی و وتاری سیاسی ) دا ، بێ سنوور، بەتوانابوو ، به‌ ته‌کنیکێکی  هونەری رۆژانه‌مه‌وانی  نوێ  ، له‌ هەموو بواره‌ جیاجیاکان دەدوا .
سەرەتای حەفتاکان ،ده‌یان وتاری به‌ پێزی،  لە  رۆژنامەی   (هاوکاری )دا بڵاو کردوه‌ته‌وه‌ ،  وتارەکانی  ئەوەندە بەپێزو جوان بوون ، پڕ بوون لە زانیاری ورد ،  ناخ و هەست ونەستی خوێنەری دەهەژاند .
نووسینەکانی ئەوەندە سەرنج راکێشەرو جوان بوون ، تێکەڵ بە ناخی خوێنەرەکانی دەبوو ، بە جۆرێک کاریگەری لا یان  دروست دەکردن   ، بە بەردەوامی ،  هەموو نوسینەکانییان ،  بە تاسەوە ، دەخوێندەوە.
وتارەکانی دەبوونە ،  مایه‌ی مشت و مڕ  ولێدوانی جیا جیا ی  ، سیاسه‌تمه‌داران و چین و توێژەجیا جیاکان  و خوێنه‌ری ئاسایی .
 ناونیشانی وتارو ستون و نوسینه‌کانی ، لە بیرویادی  خوێنەران دا ،کاڵ نەدەبونەوە ، ئەمەش  یه‌کێکه‌  له‌  نیشانه‌ پڕ لە شکۆکانی ، سه‌رکه‌وتنی رۆژنامه‌وانی ئارام ،.
به‌ پێچه‌وانه‌ی ، ئه‌و بە ناو رۆژنامە نووس و نووسەرانەی ،لاپەڕەی رۆژنامەکان ، بە ئینشا ی  ساردوسرەکانیان پڕ دەکەنەوە ، خوێنەران  بە نوسینەکانیان ، بێزار دەکەن ، کەس وتارەکانیان  نایخوێنێتەوە .
‌ ئەو رۆژنامە نووسە دەربارانەی ، هه‌موو رۆژێ  ، لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کان  داگیر  ده‌که‌ن ، هەموو نوسینه‌کانیان ،رستەی ساردوسڕی مردوون  ، رۆژنامەکەش  ، بەونوسینە ساردوسڕانە دەبن بە  بڵاوکراوەیەکی کرچ وکاڵ  ،   ئەو رۆژنامانە دەکرین  بە سفرەی ماڵان  .
شاسوار جه لال سه‌عید غه‌نی ناسراو به‌( ئارام ) ، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می 1947 له‌ گه‌ره‌کی حاجی حان له‌ سلێمانی له‌دایک بووه‌ .

ئاستی بژێوی خانه‌واده‌که‌یان ، مام ناوه‌ند بوو، بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر شێخانی به‌رزنجه‌ .

شاسوار و وه‌زیره‌ خانی خوشکی   ،  هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ ، له‌ باوه‌شی خێزانێکدا په‌روه‌رده‌بوون ، وه‌ک دوو هاوڕێ  هۆگری یه‌ک بوون ،  پێکه‌وه‌ یاری یان کر دوه‌ وکاته‌کانی ژیانیان به‌ڕێ کردوه‌.
 له‌ 20/9 / 1953 شاسوارجه‌لال ، له‌ پۆلی یه‌که‌می قوتابخانه‌ی غازی سه‌ره‌تایی کوڕان لە سلێمانی به‌رده‌وام بوو،  له‌سه‌ر خوێندن .
له‌ ساڵی خوێندنی  1955-1956مه‌لیحه‌خانی خوشکی شاسوار ده‌کرێت به‌ مامۆستا له‌ ماوه‌ت . شاسوار-یش له‌ پۆلی سێیه‌م له‌ قوتابخانه‌ی غازی یه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ ماوه‌ت ،  له‌ گه‌ڵ مه‌لیحه‌خانی خوشکی دا پێکه‌وه ده‌ژیان . 
له‌ساڵی 1958 شاسوارجه‌لال  ، ده‌بێت به‌هاوڕێ ی ئاوات عه‌بدول غه‌فور، تایبه‌تمه‌ندی هێمنی و زیره‌کی ، له‌ راده‌به‌ده‌ری  شاسوار، له‌ ناو قوتابیانی قوتابخانه‌ی ماوه‌ت ، ببووە  مایه‌ی تێڕامانی قوتابیان ومامۆستاکانی .‌
 وه‌زیره‌ خانی خوشکی دووساڵ ، له‌ شاسوار گه‌وره‌تر بوو ، له‌ پۆلی پێنجه‌می سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی عێراقیه‌ ی کچان بوو.
گواستنه‌وه‌ ی شاشوار ، له‌ سلێمانی یه‌وه‌ بۆ ماوه‌ت ، ، دوورکەوتنەو دابڕانی ،براو هاوڕێکەی  وەزیرەخان ،بە جۆرێک ناخ و ده‌رونی داگیر  کرد ، هەمیشە هه‌ستی بە نامۆیی  دەکرد ،  به‌شێک له‌ڕۆحی ون کردووه‌.
دوای مامۆستا مه‌لیحه‌ ، له‌ قوتابخانه‌ی ماوه‌تی سه‌ره‌تایی یه‌وه‌ گوێزرایەوە ‌ بۆ قوتابخانه‌ی چوارتای سه‌ره‌تایی ،شاسوار-یش گوێزرایە ‌وه‌ بۆ قوتابخانه‌ی چوارتا،
شاسوار له‌ساڵی خوێندنی 1958-1959،  له‌ گه‌ڵ فازیل –ی مه‌لامه‌حمود . له‌ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی ، ده‌بن به‌هاوڕێ  ، زۆربه‌ی کاته‌کانیان  له‌ قوتابخانه‌ له‌ چوارتا پێکه‌وه‌ بوو.
شاسوار پۆلی شه‌شه‌می له‌ چوارتای ته‌واو  کردوه ،‌له‌ ساڵی 1959مه‌لیحه‌خانی خوشکی له‌ دارلمعلمین وه‌رده‌گیرێت ، شاسواریش له‌ گه‌ڵی دا گه‌ڕایەوەربۆ سلێمانی 
له‌ساڵی خوێندنی 1959-1960له‌پۆلی یه‌که‌می ناوه‌ندی له‌ ئاماده‌یی سلێمانی ده‌خوێنێت  ، له‌ به‌ر تواناو  ئاستی ژیریی ،  له‌ پله‌یه‌کی باڵا دا بوو،  هه‌مووساڵێک به‌ نمره‌ی نایاب و به‌رز ، قۆناغه‌کانی خوێندنی ته‌واو کردووه‌.
ساڵی 1963-1964قۆناغی خوێندنی ئاماده‌یی به‌ نمره‌ی نایاب  ته‌واوکردووه‌.

سه‌رچاوه‌ :

دیدارێک  له‌ گه‌ڵ وه‌زیره‌خان جه‌لال ی خوشکی شه‌هید ئارام ی سه‌رکرده‌ له‌ سلێمانی.آ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە