کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئارام ی سەرکردە ...(1)

Tuesday, 30/01/2024, 20:53


ئارام ی پێشمه‌رگه‌و سه‌رکرده‌، بە ره‌نج و ماندووبوونی بێ سنوور، بە بیری نوێ و کرداری نوێ و هه‌ڵوێستی نوێ و تێڕاونینی نوێ، بوو بە هێما.
  دوای هەرەس  و  مۆتەکەی ترس و  گومان وتێک شکان وپەرتەوازە بوون، ئارام  بە  ئیرادەو ورەیەکی  پۆڵاین، هەنگاوی نوێ ی نا،  بۆ شوڕش، دوور له‌ رۆحی خۆپەرستی سه‌رکرده‌ کلاسیکیه‌ کانی، ره‌وتی خه‌باتی رزگاری خوازی کورد .
دوور  له‌  مه‌زاجی هه‌ڵپه‌ی (عەقڵی خێڵەکی و  میکیاڤیلی  )، سەرکردە دۆگماکان ،  بە درۆ  و فێڵی  ره‌نگاو ره‌نگ ، خوینی   گەنجانی  ئەم نیشتمانەیان، بۆ  سیناریۆ ی ، دەسەڵاتی تاک رەوانەی ، خۆیان وخانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌کانیان، ئاراستەی چارەنووسێکی نادیار کردەوە  .
( کۆمه‌ڵه‌ ی مارکسیزم -لینی نیزیم )، له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه‌، بە  ‌ره‌وتی بیرو باوه‌ڕی مارکسیزم – لینینزم سەری  هەڵدا .
 له‌و سه‌رده‌مه‌نە دا رێرەوکە یان، بە کاریگه‌ری بیرو باوه‌ڕی (ماوتسی تۆنگ  ) ئاراستەکرد ، ماوتسی تۆنگ-یان به‌ (مارکس ولینین ) دادەنا . 
 ئارام -ی سه‌رکرده ، به‌  خوێندنەوەیەکی نوێ ، بە تێڕوانینێکی   نوێ وجیاواز، یه‌که‌م سیاسەتمەدار  بوو، به‌ جورئه‌ته‌وه‌، ئه‌و تێڕوانینه‌کانی  ئەوانی ، بەم  شێوەیە خسته‌ روو :
(ماوتسی تۆنگ )، نه‌ دامه‌زرێنه‌ری فه‌لسه‌فه‌ ی تیوری مارکسیزمه‌، نه ‌داهێنه‌ری تیوری تازه‌یه‌، له‌ فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم .
ئارام ی  رووناک بیر،  به‌ ستراتیژێکی نوێ ، بە بەرنامەی  زانستی سیاسیی نوێ، دەیویست، ره‌وتی خەباتی ( کۆمەڵەی مارکسیزم ) ی  ره‌نجده‌رانی کوردستان، له‌ هه‌ڵه‌ی سه‌رکرده کانی  پێش سەردەمەکەی  دوور بخاته‌وه‌ .
 بۆ ئه‌وه‌ی ، بە ناوی پێشمەرگایەتی و شۆڕش، (کۆمەڵە ) نه‌بێت،  به‌ پاشکۆی به‌شێک، له‌  داگیرکه‌رانی (عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا) و  زلهیزەکانی دنیا .
  ئارام سنوورێکی بۆ ئه‌و زنجیره‌ هه‌ڵه‌ مێژوویانه‌ ی سەکردەکانی شۆڕش دانا، بۆ ئەوەی، وەک  ئەمیری  ئەمارەتەکان، نه‌بن به‌ پاشکۆی ده‌سه‌ڵاتی (ئیسلامگه‌ری دەوڵەتی عوسمانی، سونی تورک )، نەبن بە پاشكۆی دەسەڵاتی  (ئیسلامگەری  ده‌وڵه‌تی سه‌فه‌وی ، شێعەی فارس ). 

 بە بڕیاری  عەقڵی داخراو ومەزاجیان، جاریکی تر، کورد، کورد، نەکوژێ .

 ئارام  ده‌یویست، ئاراسته‌ ئه‌وپاشکۆیه‌تیه‌ ی  (باڵی بارزانی ) بۆ (شای  ئیران )و (باڵی مەکتەبی سیاسیی )، بۆ (دەوڵەتی عیراق )، دوای  هەرەس، دووبارە  نه‌بێتەوە.
گرێ ی  ئاڵۆزی  دەروونی  (رق و توندو تیژی  و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سیناریۆی یەکتر سڕینەوە و کورد کوشتن) ی١٩٦٤ ی ، (جەلالی )و (مەلایی)، سەرهەڵ نەداتەوە.
لەمە زیاتر ، کورد، لە ناو هاوکێشە سیاسییەکان دا،  سێبەری داگیر کەرنەبێ و هه‌ڵه‌ی سیاسیی گه‌وره‌ نەکەن، بۆ  مایە پوچی و تێک شکان و هه‌ره‌س  .
کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی کوردستان، دوور بێت، له‌ گرێ ی سایکۆلۆجی   مه‌لایی و جه‌لالی، بە سترانیژی بیری نوێ ی  جارێکی تر، پێشمەرگایەتی و شۆڕش، بەعه‌قڵی خێڵه‌کی  و ئاینیی، ئاراستە نەکرێت  .
گەر لاپەرەکانی  مێژوو هەڵ بدەینەوە، کورد باجی ، ململانێ ی  ناڕەوای نێوان سەرکردە  نەرجسییەکانی داوە .
گرێ ی  ئاڵۆزی مەلایی  و جەلالی لە ۱۹٦٤تا ١٩٧٠،  پڕ بوو، له‌   ناکۆکۆکی شه‌خسی سەرکردەکان.
پڕ بوو لە رق و توندو تیژی وهیستریای شەڕی براکوژی و تۆڵەو تۆڵە کردنەوە و سڕینه‌وه‌ی یه‌کتریی.
لاوازی کەسایەتی سەرکردەکان ، بە جۆرێک بوو، هیچ سەرکردەیەک، سەرکردەکەی تری قبوڵ نە بووە، شانازیان بە پاشکۆیەتی داگیر کەرانی نیشتمانەکەیانەوە کردووە، بۆ دژایەتی یەکتریی.
سەنگەریان  لە یەکتریی گرتوووە، وده‌رفه‌تیان  داوە، به‌ داگیرکەرانی نیشتمان ، جاش و خائین  و جاسوس  دروست بکەن.
دوای راپەڕین و نەمانی سەدام، سەرکردەکانی کورد، بوون بە پاشکۆی، بۆ داگیرکەرانی نیشتمان.
پاشکۆ یا یەتی داگیرکەرانیان کرد، بەکلتوری  مۆدیلی   دەسەڵاتیان، بە جۆرێک شکۆی مێژوویان  کاڵ کردەوە، جیاوازیان، لە نیوان پێشمەرگەو شەهید، جاش و خائین و جاسوس دا نەهێشت.
ئارام ی سەرکردە ، دوای  تێک شکان و هەرەس ، بە رۆحێکی خاکیانە، له‌ ناو شارەکان  و  له‌ ناو  شاخ  و گوندەکان،  ره‌وتی  شۆڕشیان  به‌ رەو  سترا تیژێکی نوێ ، بۆ ئەزمونێکی نوێ، ئاراسته‌ کرد.
بۆ ئه‌وه‌ی  جارێکی تر، بە سیناریۆی  داگیرکەران و سەرکردە کلاسیکییەکان و سه‌ره‌ک خێڵ وپێشه‌وا ئاینییه‌کان، کورد کۆمەڵ کوژ نه کرێتەوه‌،
  خەباتی رزگاری خوازی کورد ، خا‌وه‌نی وتاریی نه‌ته‌وه‌یی  و ئەمنی قەومی بێ، گه‌نجه‌کان به‌ پەروەردەی بیری نوێ ، رۆڵی دیار یان هەبێ، بە  توانای خۆیان، گۆڕانکاری بکەن.
به‌ عه‌قڵی سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ ره‌وتی خه‌باتی رزگاری  خوازی کورد، رۆڵی خۆی ببینێ.
پەڵەی  شەرمەزارییە، بۆ سەرۆکەکان، ئارامی سەرکردەی خاکی و بێ  پشت و په‌ نا، له‌ ناو ته‌م و مژی ئەو سیناریۆیانەدا، بە دەست رێژیی گولەی  سەرەک جاشێکی  مێشك پوچەڵ، جەستەی دابێژن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە