کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


دکتۆر ساجید و هه‌ڵوێسته‌ باڵاکانی

Saturday, 20/01/2024, 17:14


که‌ له‌ شاخ بوون ،  خاوه‌نی تفه‌نگێک و ٦ مه‌خزه‌ن فیشه‌ک و تاقمێکی ریش تاشین و مه‌تاره‌یه‌کی ئاو و  چارۆکه‌یه‌ک نانە  رەقەی  خه‌ڵکی ئاواییه‌کان بوون.

  گیرفانه‌کانیان خاڵی بوو ، به‌ڵام ناخیان پڕبوو له‌خۆشه‌ویستی خاک و خه‌لک .

دوای راپه‌رین . بوون به‌ خاوه‌نی کۆشک و ته‌لار و به‌نزین خانه‌ و کۆمپانیای زه‌به‌لاح  ، ده‌فته‌ره‌ دۆلاری ناو قاسه‌ ی بانقی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، ده‌یان کاسه‌ لێس و ماستاوچی و کەسێتی پەڕپوت و لەن لەبان یان ، له‌ ده‌وری خۆیان کۆکرده‌وه‌ .
ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێ ی شاخی یان ،به‌ده‌م ئازاری برینی چالاکی و نەبەردی و داستانه‌کانی شاخ، بێ چاره سه‌ر ، به‌ ئازاری بێ وه‌فایی ئه‌مانه‌وه‌ و سپڵه‌یی شۆڕش و راپه‌ڕین وپه‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم ، به‌ رێ ده‌که‌ن.
ئه‌م ده‌م وچاوانه‌ ده‌مێکه ، ‌ له‌ گه‌ڵ کۆنه‌ به‌عسی وماستاو چی و ئینتیهازییه‌کان دا شه‌ریکن .
هه‌موو کارو باره‌ نهێنییه‌کانیان  و به‌رژوه‌ندییه‌ خه‌یاڵاوییه‌کانیان  ، له‌ گه‌ڵ سه‌رانی ناو حیزبه‌کان و سه‌رانی حکومه‌تی هه‌رێم دایه‌ ، له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌رجسیه‌تیان دا ، براو هاوڕێ ی گیان به‌ گیانین،
رۆژانه‌ لێره‌و له‌ وێ له‌ کۆڕو کۆبونه‌وه‌کاندا هه‌موو یان پێکه‌وه‌ ، پێکی قازانجی خه‌یاڵاوی وده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ ،له‌ شه‌وه‌ په‌مه‌ییه‌کانیان دا  ، له‌سه‌ر خوینی شه‌هیدان وپێشمه‌رگه‌ی دێرین وزیندانیانی سیاسی وئەنفال و ره‌نج و ماندووبوون و  قوتی خه‌ڵک هه‌ڵده‌ده‌ن.
له‌ ناو ئه‌م هه‌ڵپه‌ هه‌ڵپی ده‌سکه‌وت و قازانج و جه‌رده‌یی و دنیای خۆپه‌رستی ئه‌م ده‌م و چاوانه‌دا .
روخسارێکی پڕ له‌ به‌های شکۆمه ند ده‌بینین ، وه‌ک زیندانی سیاسی و پیشمه‌رگه‌ی ون  هەبوو ، تا دواهه‌ناسه‌ی هه‌ر کرێچی ماڵان بوو.
له‌ گه‌ڵ ئازارو موعاناتی خه‌ڵک دا دەژیا ، هه‌موو ته‌مه‌نی   زیندانی وپێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵک بوو.
ئه‌و  کەسێتی یە شکۆمه‌نده‌ نمونه‌ییه‌ دکتۆر ساجید بوو ، به‌قه‌د هه‌موو خۆپه‌رستی و دنیای نه‌رجسیه‌تی ئه‌وان ، پڕ بوو له‌ رۆحی خۆشەویستی و به‌خشنده‌یی ومیهره‌بانی 
به‌قه‌د هه‌موو چاو چنۆکی وبه‌رچاو ته‌نگی و ره‌زیلی ئه‌مانە ، پڕ بوو له نه‌فس به‌رزی و هه‌ستی خۆشەویستی  مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی 
هیچی بۆ خۆی نه‌ویست ، هه‌رچیه‌کی هه‌بوو ده‌یبه‌خشی به‌ خه‌ڵک ، به‌ قه‌د باڵای ته‌لاره‌کانیان ، پڕ بوو له‌ عیزه‌تی نه‌فسی گه‌وره‌  .
به‌ کرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌کانی  ،  بەو دەسەڵات دارە  نەفسیەت نزمانەی وت   :
له‌ سایه‌ی عیزه‌تی نه‌فسم 
سه‌ر شۆڕ ناکه‌م بۆ هیچ که‌سێ 
سه‌ربه‌رزیمه‌ که‌ نایه‌ڵێ 
ده‌مم به‌رم بۆ هیچ ده‌ستێ !
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

وێنه‌که‌ به‌هادین مه‌جید و دکتۆر ساجید - ه‌ له‌ ساڵی 1982له‌ گوندی قازانقایه‌ی قه‌ره‌داخ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە