ئێمه‌ شه‌هیدانی‌ قه‌ڵه‌ممان له‌بیرناكه‌ین

Saturday, 04/06/2011, 12:00


به‌مه‌به‌ستی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ كه‌یسی‌ تیرۆركردنی‌ هه‌رسێ‌ شه‌هیدی‌ قه‌ڵه‌م به‌كراوه‌یی‌ (عبدالستار تاهیر شه‌ریف و سۆران مامه‌ حمه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان) له‌ژێر ناونیشانی‌ ئێمه‌ شه‌هیدانی‌ قه‌ڵه‌م له‌بیرناكه‌ین. به‌شی‌ ڕاپۆرت و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ گروپمان هه‌ڵده‌ستێت به‌ئاماده‌كردنی‌ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری‌ ئه‌م سێ‌ شه‌هیده‌ و بلاَوكردنه‌وه‌یان به‌زمانی‌(كوردی‌ و عه‌ره‌بی‌) و ناردنی‌ بۆ ڕێكخراوه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێویستمان به‌هاوكاری‌ هه‌موو لایه‌كتان هه‌یه‌ و به‌تایبه‌تی‌ ئه‌ندامانی‌ گروپ و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌هلی‌ و ئۆپۆزیسیۆن یاخود هه‌ربه‌ڕێزێك زانیاری‌ بلاَونه‌كراوه‌ی‌ لایه‌ یاخود ده‌خوازێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ‌ شه‌هیده‌ نوسینی‌ هه‌بێت داوا ده‌كه‌ین بۆمانی‌ ڕه‌وان بكات ئێمه‌ له‌سایتی‌ سه‌ره‌كی‌ گروپ بلاَویده‌كه‌ینه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی‌ هاوكاری‌ ئێوه‌ین.

گروپی‌ ڕۆژنامه‌نوسانی‌ بێسنوری‌ كوردستان

هه‌رێمی‌ كوردستان-هه‌ولێر

Email- [email protected]
Web- www.besnuri.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە