دوای زیاتر له(1000)ڕۆژ تائێستا بكوژانی سۆران مامه ده‌ستگیرنه‌كراون
Friday, 22/07/2011, 12:00
گروپ
بۆ:ڕای گشتی
دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له(1000)ڕۆژ به‌سه‌ر تیرۆركردنی (سۆران مامه حمه) تائێستا بكوژانی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیرنه‌كراون كه‌تیرۆركردنه‌كه‌ی سه‌رنجی ڕای گشتی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی ڕ‌اكێشا و ئه‌وكاته كاردانه‌وه‌ی جیاجیای لێكه‌وته‌وه به‌لاَم تائێستا كه‌كاتێكی زۆر تێپه‌ڕی كردووه بكوژانی نادیارن ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه تیرۆركردنی سۆران ڕووداوی تری به‌دوادانه‌یه‌ت به‌لاَم بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌به‌ناو پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌بڕین ڕێگایه‌كی دووریان بڕیوه بۆ ڕزگاركردنی گه‌لان و داگیركردنی عێراق دۆخه‌كه‌ی له‌بارتر كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رله‌كه‌ركوك (د.عبدالستار تاهیر شه‌ریف)تیرۆربكرێت و له‌شاره ئارامه‌كه‌ی كوردانیش (سه‌رده‌شت عوسمان) تیرۆربكرێت له‌به‌رئه‌وه ئێمه له‌م ساڵیاده‌دا وه‌كو ئه‌وكاته‌بێت كه‌ئێستا خوێنی جه‌سته‌ی سۆران ووشك نه‌بۆته‌وه ده‌ڵێین خوێنی (سۆران مامه حمه) له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسادایه ئه‌مه ناونیشانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌یه كه‌سێ ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌كاردانه‌وه‌ی تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووس (سۆران مامه حمه) بلاَومانكرده‌وه زۆر پرسیارمان لێكرا كه‌بۆچی ئه‌م دوو وولاَته خوێنیان ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه ئێمه له‌ساڵیادی تیرۆركردنیدا وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره ده‌ده‌ینه‌وه و ده‌ڵێین به‌ڵێ خوێنی ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه له‌ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسادایه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دان كونسوڵی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك زانیاری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه‌ئه‌م ڕۆژنامه‌نووسه‌یان تیرۆركردووه ئه‌گه‌رچی ئه‌وكاته به‌یاننامه‌یه‌ك له‌باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غداد بلاَوكرایه‌وه به‌لاَم هیچی له‌بارودۆخه‌كه نه‌گۆڕی و به‌ڵكو كزی و ناڕوونی له‌هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مریكا ده‌رگای والاَكرد بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی تریش ڕووبده‌ن و ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش بێت ڕووداوی تریش چاوه‌ڕوان كراوده‌بن دیاره ئه‌م دوو فاقیه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا ته‌نیا ئێمه‌ی سه‌رسام و نیگه‌ران نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕاپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و ڕاگه‌یاندن له‌هه‌رێم بلاَوكردۆته‌وه نیگه‌رانن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه زۆركات ده‌بیستین كه‌ئه‌مریكا پشتیوانی میدیای ئازاد ده‌كات به‌لاَم له‌بواری پراكتیكی شتێك نابینرێت كه‌جێگه‌ی باوه‌ڕبێت تائێستا ته‌نیا قسه‌یه چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌به‌رچاوی ئه‌م گه‌وره دیموكراسیخوازه میدیای ئه‌هلی زۆرترین هێرشی كرایه سه‌ر سوكایه‌تی پێكرا و زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن پلانی سووتاندنیان دانرابوو به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بیستین ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مریكا سه‌رسامه به‌و دۆخه ئارام و پڕ له‌دیموكراسیه‌ی هه‌رێمی كوردستان!!!!
سه‌باره‌ت به‌فه‌ڕه‌نساش (د.فردریك تیسۆت) كونسوڵی ئه‌و وولاَته‌یه له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌ی دركاندووه كه‌نه‌خشه‌ی تیرۆركردنه‌كه ده‌زانێت به‌لاَم ناتوانێت هیچ هه‌ڵوێستێك بنوێنێت چونكه هه‌ڵوێست نواندن له‌ده‌سه‌لاَتی باڵوێزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسایه له‌به‌غداد به‌لاَم ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت بێده‌نگی ئه‌م دوو وولاَته بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری هه‌ندێ دیبلۆماتكاری ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان یاخود پێدانی پله‌ی ڕاوێژكار به‌موچه‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌لایه‌ن به‌رپرسه بالاَكانی كورده‌وه هه‌رئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌هانیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بایه‌خ به‌نیگه‌رانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نه‌ده‌ن و ڕاپۆرته‌كانیان به‌بێ بایه‌خ بزانن به‌باوه‌ڕی ئێمه‌ش ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه و پشت به‌ستن به‌لایه‌نگری چه‌ند كه‌سێكی بیانی ئاكامی خراپ و نه‌خوازراوی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتاییدا جارێكی تر وێڕای ئه‌وه‌ی تیرۆركردنه‌كه ئیدانه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆش له‌كه‌س و كاری و هاوڕێ و دۆست و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌ین و وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌كه‌یسی تیرۆركردنی ئه‌م هاوپیشه‌یه‌مان به‌كراوه‌یی ده‌هڵینه‌وه تائه‌وكاته‌ی بكوژانی بۆ ئاشكرا ده‌كرێن و ده‌درێنه دادگا
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
21-7-2011
له‌ئه‌رشیفه‌وه:ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه‌له‌به‌ر بێده‌نگی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا بلاَوكراوه‌ته‌وه
خوێنی سۆران مامه له‌ئه‌ستۆی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسادایه.
بۆ ڕای گشتی:.
لای هه‌مووتان ئاشكرایه له‌مانگی(7)2008 و له‌گه‌ڕه‌كێكی ئارامی شاری كه‌ركوك ڕۆژنامه‌نوس سۆران مامه حمه تیرۆركرا و له‌كاتی خۆی زۆری له‌سه‌ر نوسرا و زۆری له‌سه‌ر گوترا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه لای ئێمه وه‌ك گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێ سنوری كوردستان چه‌ندجارێك ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه كه‌پێویسته هه‌ریه‌كه له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك و كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌كوردستان. له‌م كاره نامرۆڤانه‌یه بێده‌نگ نه‌بن چونكه بێده‌نگ بونیان گومان لای ئێمه دروست ده‌كات چونكه كاری ئه‌وان چ له‌كه‌ركوك و چ له‌هه‌ولێر چاودێریكردنی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌یه و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ست ئێمه گه‌یشتوون هه‌ردوو كونسوڵی ناوبراو زانیاریان له‌به‌رده‌ستدایه سه‌باره‌ت به‌شێوازی تیرۆركردن و چۆنیه‌تی تیرۆركردنه‌كه‌ی و ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵساون.
بۆیه لێره‌وه جارێكی تر ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێ سنوری كوردستان نیگه‌رانی خۆمان سه‌باره‌ت به‌بێده‌نگی هه‌ردوو كونسوڵ ڕاده‌گه‌یه‌نین و ته‌ئكیدده‌كه‌ینه‌وه كه‌خوێنی شه‌هید سۆران له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه.له‌به‌رئه‌وه‌ش داوا له‌و دوو كونسوڵخانه‌یه ده‌كه‌ین.به‌سیفه‌تی گه‌وره‌ترین ووڵاتی جیهانی كه‌بانگه‌شه‌ی ئازادی ڕاده‌بڕین و پشتگیری له‌میدیای ئازاد ده‌كه‌ن.
پێویسته ئه‌مه‌ش به‌كرده‌وه بسه‌لمێنن چونكه جۆرج بۆش له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕێك پاره‌ی خه‌یاڵی ته‌رخان كرد بۆ پشتگیری له‌میدیای ئازاد له‌ئێران هه‌روه‌ها. به‌ڕێز كۆشنه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ووڵاته‌كه‌ی له‌كوردستان پشتگیری كردن له‌میدیای ئازاد به‌شێك بوو له‌قسه‌كانی.
داواكاری ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه سه‌رچاوه ده‌گرێت و ده‌ڵێین پێویسته هه‌ردوو ووڵات خاوه‌نی قسه‌و به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بن.
ئه‌گه‌رنا خوێنی شه‌هید سۆران له‌ئه‌ستۆی ئه‌واندایه پێویسته باجه‌كه‌ی بده‌ن؟
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
وێنه‌یه‌ك:.
1)بۆ ڕای گشتی.
2)كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌كه‌ركوك.
4)كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر.
5)بۆ (CPJ)
Stay open case to find murderers Soran Mama Hama
Today's two years after the murder of journalist (Soran Mohammed or mama hama), We remember this tragic gloomy again, we ask authorities of Kurdistan and Iraqi to find murder, and delivery of a killer to an independent court. should reveal the secret of this kill to all.
U.S. embassy in Iraqi has any documents to assassination of Soran. They know what group is responsible for this heinous murder. but silent about this.
We say him historic day speech will be heavy on his neck, If over the secret.
We offer our sorrow to the family martyr and our commitment to expose the subject and uncover the martyrs ant not silent to....
Kurdistan Borderless Journalists Group
21/7/2010
ئه‌مه‌ش كۆپی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه‌ئه‌وكاته باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا بلاَویكرده‌وه
U.S. EMBASSY BAGHDAD
News Release
For Immediate Release July 22, 2008
Phone: (914) 360-6452
Iraqna: 07901-819-314
[email protected]STATEMENT
By Kirkuk Provincial Reconstruction Team Leader Howard Keegan and
Erbil Regional Reconstruction Team Deputy Team Leader Lucy Tamlyn
On the Murder of Lvin Journalist Soran Hama in Kirkuk
We were deeply saddened to learn of the cowardly murder of Lvin journalist Soran Hama outside his home on July 21 in Kirkuk and join the people of Iraq in strongly condemning this barbaric and senseless attack. The United States extends its deepest condolences, support, and prayers to Sorans family, friends, and colleagues.
Soran's tragic death is a brutal reminder of the degree to which enemies of democracy will go to attack a free, independent, and vibrant media. The United States continues its strong support of the independent press in Iraq and will continue to work closely with the Iraqi leadership to ensure an environment in which the independent media can thrive.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست