بەیانى ژمارە (2) گروپى (شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان)

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


جەماوەرى راپەریوى كوردستان ...خوشك و برایانى بەرێز.

ئەى پێشمەرگە قارەمانەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان...وەك بەلێنمان دا بوو بۆ مانەوەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و وەستان بەرامبەر بە گشت پیلانەكانى پارتى بنەمالە و بە هەماهەنگى هەندێك لە ناسەركردایەتى كە دەیانەوێت بە خەیاڵى خۆیان یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رادەستى بنەمالەى بارزانى بكەنەوە. لە یەكەمین كارنامەى ئەم گروپە شۆرشگێرە و چاونەترسە كە بەنەهێنى خەباتى خۆى دەكات بۆیە دوێنێ شەو لە ساتە كاتێكى درەنگدا توانیمان هەولى دەستگیر كردنى یەكێك لە ئازادیخوازەكانى ئەم گەلە كە لەلایەن هێزێكى چەواشەبووى ئاسایشى سەر بە یەكێتى نیشتیمانى لەبارببەین بەوەى كە ئەم گەنجە ئازادیخوازەكەمان حەشاردا لە شوێنێك پارێزگاریمان لێ كردوە و تاكو ئێستا لاى ئێمە زۆر بە رێزەوە ماوەتەوە ..

ئەى رۆلەكانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بە داخەوە لەبەر بارى ئەمنى گروپى شەهیدانى ئەم یەكێتیە و ئەم گەنجە ناتوانین درێژى بابەتەكەتان بۆ بلاو بكەینەوە بەلام هەموو تاوانى ئەم گەنجە تەنها ئەوە بووە كە ئەم گەنجە بەرگرى لە شەهیدانى 17ى شوباتى كردوە و لە دژى دەستەلاتى بنەمالەى بەرزانى و بەشێك لە سەركردایەتى یەكێتى كە بۆ بنەمالەى تالەبانى تێدەكۆشن وەستاوەتەوە . وە هەر لەم سۆنگەیەوە بەلێن دوپات دەكەینەوە كە هەردەم خەبات دەكەین لە پێناو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان نەك بۆ بنەمالەى خۆ فەرزكەرى نێو سەركردیەتى یەكێتى ئێستا.

هەربژى گەنج و لاوانى خەباتگێرو شۆرشگێرى نێو یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

نەمرى بۆ شەهیدانى قارەمانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان و هەموو شەهیدانى رزگاریخوازى كوردستان

سەرشۆرى بۆ هەیمەنەتى چەواشەكارى بنەمالەكان وەك تالەبانى و بەرزانى

گروپى شەهیدانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان

9 / شوبات / 2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە