هه‌ڵوێستی سهندیكـا چاوه‌ڕوانكراو بــوو
Saturday, 04/06/2011, 12:00
سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستانیش وه‌كو دامه‌زراوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان وهلاَمی هیومان ڕایتس وۆچ ده‌داته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا كاردۆ ئه‌مین سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گروپ له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌سایتی ڕه‌سمی گروپ ده‌ڵێت " هه‌ڵوێستی له‌مجۆره و خراپتریش له‌سه‌ندیكا چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و ده‌بوایه سه‌ندیكا پێشتر ده‌نگی لێوه هاتبایه نه‌ك ئێستا بێت وهلاَمی نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بداته‌وه، چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌نووس تیرۆركراوه و ڕۆژنامه‌نووس لێی دراوه كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندن سوتێنراوه و گه‌مارۆدراوه ده‌ستڕێژی گولله له‌په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كراوه، بهلاَم سه‌ندیكا هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی نیشان نه‌داوه كهببێتهی جێگه‌ی ئومێد له‌به‌رئه‌وه بێده‌نگی له‌ئێستاشدا باشترین كاربوو بۆ سه‌ندیكا كاردۆ ئه‌مین داوا له‌میدیای ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆن ده‌كات چیتر وه‌كو ڕێكخراوێكی ڕۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا نه‌كه‌ن به‌ڵكو ئۆرگانێكی ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن . باشترین وهلاَمیش بۆ ئه‌م دۆخه ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوێكی ڕۆژنامه‌وانیه سه‌ربه‌خۆیه كهڕاگهیاندكاری ئه‌هلی و ئۆپۆزیسیۆن له‌خۆبگرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رشتێك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین".
كاردۆ له درێژه‌ی لێدوانه‌كانیدا ڕایگه‌یاند: كه‌ئه‌م وهلاَمهی سه‌ندیكا له‌ژێر كاریگه‌ری پارتی و یه‌كێتی نوسراوه ئه‌م ڕێكخراوه نێودهوڵهتیهش هیچ بایه‌خێك به‌م وهلاَمه كرچ و كاڵه‌كان نادات، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بالاَتر و به‌كردار وهلاَمی بدرێته‌وه، چونكه ئه‌م ڕێكخراوه ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ندیكا یاخود دامه‌زراوه‌یه‌ك نه‌گرتووه تائه‌وان بێن وهلاَمی بده‌نه‌وه.
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان ده‌ڵێت: ده‌بێت به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ریه‌كه له‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وهلاَمی بده‌نه‌وه و په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌یاسا كاربكات بۆ ڕێگه‌گرتن له‌پێشێلكاری مافی مرۆڤ و له‌هێرشكردنه سه‌ر ڕاگه‌یاندكاران نه‌ك به‌شێوه‌ی ساده مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بلاَوكردنهوهی ئه‌م ڕاپۆرتانه بكات.
لهوهلاَمی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ئایا كاری گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان ته‌نیا ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه ئه‌مین ده‌ڵێت "نه‌خێر ئێمه له‌ڕێگه‌ی نوێنهرانمانهوه لهوولاَتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریكا و شوێنی مه‌به‌ست له‌م دۆخه ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه و زۆر كارههیه كردوومانه تائێستا بلاَومان نه‌كردۆته‌وه، بهلاَم ئه‌گه‌ر به‌یاننامه‌ش بلاَوبكهینهوه ئه‌گه‌ر بزانین كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر دۆخه‌كه بلاَویناكهینهوه ڕاشیدهگهیهنێت كه‌له‌داهاتوودا به‌رنامه‌ی نوێ گروپه‌كه بلاَودهكهینهوه. ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه كهلهڕابردوو هه‌ندێ هه‌ڵه به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕێوه و ڕێگه‌ناده‌ین له‌داهاتوودا دووباره ببنه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئایا هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه له‌نێوان گروپی ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌و ڕێكخراو و سه‌نته‌رانه‌ی له‌بواری ڕۆژنامه‌وانی كارده‌كه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مین ده‌ڵێت نه‌خێر په‌یوه‌ندیمان نیه له‌گه‌ڵیاندا به‌ڵكو له‌كوردستان ته‌نیا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان و ئه‌ندامانی خۆمان هه‌یه و خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ده‌ستپێشخه‌ری بكات ئێمه قبوڵی ده‌كه‌ین و ڕهتیناكهینهوه و ده‌رگامان والاَیه.
شایانی باسكردنه ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ڕۆژگارێك ڕاپۆرته‌كانیان بۆ پشتگیری و چه‌وساوه‌یی مافی مرۆڤی كورد هه‌رێم ده‌نوسی ئیمڕۆ هه‌مان ئه‌و ڕێكخراوه به‌شێوه‌ی توند ڕه‌خنه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن به‌وه‌ی كهنهیتوانیوه له‌ئاست چاوهڕوانیهكاندابێت.
گروپی ڕۆژنامه‌نوسانی بێسنوری كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست