کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان

Monday, 06/11/2023, 19:02


هەرێمی کوردستان لە دەوڵەتی عێراق دا لە ڕوی ئازادی تاکەکانیەوە لەژێر پرسیاری گەورەدایە و تا ئێستا کەسانی ئازاد و بیر ئازاد و فکر ئازاد ناتوانن لە کوردستان بژین و سەربەستانە ڕا بڵێن و قسە بکەن ، بەداخەوە ئەوەی هەیە پێی دەگوترێ ئازادی لە چوارچێوەی تەسکی حیزب یاخود دین یاخود خێڵ دا ئەگەر بە پێچەوانەی ئەمان بیر بکەیتەوە ئەوا لێت دەدرێت و ئازار و ئەشکەنجە دەخۆی ، لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندان پێشێلکاری دژ بە کەسانی ئازادی خواز کراون و تەنانەت هەندێکیشیان کوژراون و تەرمەکانیان پاش چەندان ڕۆژ دۆزراوەتەوە ، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکانیش هەواڵەکانیان لەسەر ئازادی ڕادەربڕین لە کوردستان دڵخۆش کەرنین و بە ڕونی باس لە پێشێلکاری و توندوتیژیەکان دەکەن ، لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت ئازادی ڕادەربڕین هێشتا نەگەشتۆتە ئاستێک کە تاکەکان بتوانن ئازادانە و سەربەستانە بژین و بیربکەنەوە لەهەرێمی کوردستان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە