ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار!
Thursday, 04/01/2024, 21:32
من دەزانم کە ٢٠٢٣ ساڵێکی زۆر دژوارو سەختبوو بۆ گەلی کورد بە هۆکاری حوکمڕانی خوێناوی و گەندەڵی یەکێتی و پارتی،بەڵام بە سپۆنسەری دەسەڵاتێکی بێ سنوور گەندەڵ،دڵنیابن لەوەی هەر پێش ناوەڕاستی ٢٠٢٤ خۆزگە بە ٢٠٢٣ ئەخوازنەوە!،لەبەر ئەوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە ئەم دەسەڵاتە بە بەردەوامی سنوور دەبەزێنێت لە گەندەڵی و ستەم بەرامبەر خەڵکەکەی،دڵنیابن گەندەڵییەک بە درێژایی زیاتر لە ٣٠ ساڵ درێژە بکێشێت لە تێپەڕاندنی سنوورە مرۆیی و ئەخلاقیەکان هەرگیز بە ساڵێك گەڕانەوە نایەتەوە ئەو جێگایەی کە .٣ ساڵ بەر لە ئێستە بە گەندەڵییەوە دەستی پێکردووە!
بۆیە ٢٠٢٤ بە ئەگەری زۆر لە ٢٠٢٣ خراپتر ئەبێت.
وە بە ئەگەری کەمیش هەر وەک ئەمساڵ دەبێت.
وە هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی باشتربێت!
بەپێی ئەزموونی چەند ساڵەمان لەگەڵ ئەم دوو حزبە بنەماڵەییە کە چەندین ساڵە بە ٥٠/٥٠ حوکمڕانی خەڵکیان کردووە،ئەبێ تێبگەین کە ئەم (دوو حزبە بێ سنوور گەندەڵە) دەکرێت لەوپەڕی گەندەڵییان هێشتان گەندەڵتربن!
بۆیە من پێموایە خودی بارزانی و تاڵەبانی هێشتا نازانن کە سنووری گەندەڵییان لە کوێدا کۆتاییدێت؟!
بۆیە گەر پێت وایە ٢٠٢٣ ساڵێکی زەحمەتو قورسبوو بە هۆکاری ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەییە؟،ئەوە کە ٢٠٢٤ درکت پێکرد کە سنووری گەندەڵیو قێزەونی ئەم دەسەڵاتە زۆر لەوە زیاتربووە کە زانیوتە!
ئەوسا تێڕوانینت دەگۆڕێت و دەڵێیت بەڕاستی ٢٠٢٣ کێشەمان کەمتربوو!
٢٠٢٤ بە سپۆنسەری یەکێتیو پارتی واتە: درووستبوونی کێشەی نوێ وە لە بەرامبەردا مانەوەو چارەسەر نەبوونی کێشە کۆنەکانی تۆی کورد کە ٣٠ ساڵە ڕوو لە زیادبوونە!
تێبینی:ڕاستگۆیانە ڕەشبینم بە دۆخێک کە هیچ باشییەکی تێدا نییە!،وە پێموایە لە دۆخێکی خراپی لەم شێوە هیوا بەخشین بە خەڵك گەوجاندنی خودی خەڵکە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست