کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک بۆ پایتەختنشینێکی (ئارامی)بێ مووچە وکارەبا وئاو!

Wednesday, 13/12/2023, 1:18


هاووڵاتی بەڕێز...
گەر تا ئەمڕۆ پێتوابووە کەهەمیشە ئارامیو سەقامگیری لە هەر شوێنێک هێمایەکی باشە؟،ئەوە هەڵەبوویت....
نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم مانگە لە لێدوانێکی بۆ cop28 لە دوبەی:
″هەولێر ئارامو سەقامگیرە″!
ئەم قسەیەی نێچیر لە دیوە ڕاستەکەیدا بێڕێزییە بە خەڵکی هەولێر!
خۆی ئەم سەقامگیرییە جێی پرسیارە!
مرۆڤ چەندە کارەساتە دەنگی خۆی بەبێ هۆ بەرز بکاتەوە بەسەر بێ تاوانێکدا؟!
دەی دوو هێندە کارەساتە کپو کڕبێت لە ئاست تاوانبارێکدا!
چۆن دەکرێت مووچەو هەلی کارو ئازادیو سەربەخۆیی-دادگا و ئازادی_ڕۆژنامەوانیو کارەباو ئاو لە شوێنێکدا نەبێت ئەو شوێنە سەقامگیرو ئارامبێت؟!
ئەمە نەخۆشی لەدەستدانی هەستیاری نییە لەلایەن خەڵکەوە؟!
کوا ناڵەی برسێتی؟!
کوا نەڕەی بێ موچەیی؟!
کوا شینو گریانی نەبوونی_ئازادی؟!
خەڵك ئێستە لەم پایتەختە وای لێ هاتووە لە سەرەی بەنزین پاش ٥ سەعات سەرە گرتن  لە لێدوانی بۆNRTدەڵێت″دادو بێداد لەدەست ئەو دوو حزبە،کاکە حوکمداریت پێ ناکرێت وازبێنە بێزاربووین!″
پاش کەمێك ڤیدیۆیەك بڵاو ئەکاتەوە ئەڵێت″سڵاو هاوڕێیان من پارتیمو دژی حکومەت نیم،وە ئەمڕۆ لە بەنزینخانە زۆر ماندوبووم لە پڕ ئێن ئارتی هات خۆشم نەمزانی چیم گووت،ئەگەرنا من بارزانیم خۆشەوێتو ڕێزو سڵاوم هەیە بۆ بنەماڵەی بارزانی!″
خەڵک ئێستە لەم پایتەختە قسەیەکی راست دەڵێن لەوپەڕی هۆشمەندیان،پاش کەمێك پۆزشی بۆ دێننەوە دەڵێن لە دەممان دەرچوو!
ئەم نیشانانە پێمان دەڵێن کە ئەم ئارامیو سەقامگیرییە سەرەڕای ئەم هەموو گەندەڵیو خراپەکارییە سەرەنجامی کوتەک وەشاندنە!
من هاوڕای سەرۆك نێچیرم...
گومانم نییە کە هەولێر بە زەبری کوتەك وەشاندنو کوشتنو ڕفاندن ئارامو سەقامگیر کراوە!
بۆیە من پێموایە چۆن لە کۆریای باکور چەپڵە لێدانو چەمانەوە بۆ کیم جۆنگ ئون،بۆ مانەوەیە لە ژیان.
بێدەنگیو خۆ کڕ کردنیش لە هەولێر هۆکارێکی مانەوەیە لە ژیان کە هیچی کەمتر نییە لە نانو ئاو!
بۆیە بەڕاستی  من دژی ئەم سەقامگیرییەم لە هەرشوێنێکی دونیابێت!
سەقامگیرییەك لە بەرژەوەندی مانەوەی ستەمکارانبێت،من دژیم!
سەقامگیریەك بە هەڕەشەو شەقو  تیرۆرکردنبێت،من دژیم!
شوێنێک کە هیچ بەهایەکی مرۆڤبوونی تێدا نەبێت نابێت ئارامو سەقامگیربێت!
دەبێ دەنگی هاواری ماف_خواراوان بۆ مافەکانیان،شار نا ئارامکات!
دەبێت شار ناسەقامگیربێت لەبەر هەڵڕژانی ماف_خوراوان بۆسەر شەقامەکان!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە