تێگەیشتن بۆ وتەیەکی نێچیرڤان بارزانی لە دیوێکیترەوە
Tuesday, 24/10/2023, 23:16
نێچیرڤان بارزانی ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی: پارتی و یەکێتی وەکوو پێپسی و کۆکاکۆلا وان!
لەدوای ١٠ ساڵ لای تۆی هاووڵاتی خواردنەوە گازییە زیان بەخشەکان بەگشتیو لەناویاندا پێپسی و کۆکاکۆلا زۆرترین خواستیان لەسەرە!
چەند ساڵە تۆی هاووڵاتی لە پێناو ململانێو دژایەتی نێوان ئەم دوو خواردنەوە گازیە لایەنگری دەکەیت بە نووسینو گوتارو کردارو تەنانەت بە چەک؟!,لەکاتێکدا ئەم دوو خواردنەوانە پێکهاتەو ناوەڕۆکیان وەک یەکە!
چەند ساڵە بە هۆکاری ئەم دوو خواردنەوە گازییە ژەهراویەوە کە ناوو ڕووکەشیان جوداو ناوەڕۆکیان هاوبەشە نەخۆشخانەو قەبرستانەکان پڕترو قەرەباڵەختر دەبن!
زیانی ئەم دوو خواردنەوە گازییە لە ژماردن نایەت بەڵام مەترسیدارترینیان،ئەبێتە هۆی خاو بوونەوەو ناچالاکی مێشك و بیر کردنەوە،وە هۆکاری سەرەکی مانەوەی ئەم دووانەش گەوجییە،چوونکە هیچ سوودێکیان نییە تا بمێننەوە،بەڵکوو گەوجی خەڵك دەبێتە خۆراکی مانەوەیان،هەر لەبەر ئەمەیە کە پێکهێنەری شەکر کە مەترسیدارترین ماددەیە بۆ مێشك زۆرترین پێکهێنەری ئەم دوو خواردنەوە گازیەیە.
جگە لەم زیانە زۆرانە هاوکات هەتا ئەمڕۆش یەك سوودی ئەم دوو خواردنەوە گازییە نەزانراوەو نەدۆزراوەتەوە.
هەر بۆیە پەیامی من بۆ تۆی هاووڵاتی ئەمەیە.....
گەر تۆ بوەستیت لە خواردنەوەیان ئەوە هیچ کۆلاو پێپسییەک تا سەر لە بەرواری خۆیدا نامێنێتەوەو ئێکسپایەر دەبێتو لەبری سەر مێزو سفرەکان شوێنیان دەبێتە ناو زبڵدانەکان.
کەواتە مانەوە یان لەناوچوونی ئەم دوو خواردنەوە گازییە شێرپەنجەییە بەندە بە خواستی تۆوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست