یەکەم : کاتێ نەخوێندەوارترین کەس ئەچێتە سەمونخانە و بچووکترین زوڵمی لێ ئەکرێ ، کە نۆرە بڕییە ، ئەڵێ : کاکە کاتی ئێمەیش بەنرخە ، ئێمەیش ئیش و کارمان هەیە ، ئێمەیش حەزمان لە چاوەڕوانیی نییە ، چ ڕوو قایمییەکە کاتی ئەوانی تر بۆ خۆت بقۆزیتەوە ..ئەم ڕستانە ، هەموویان ڕستەی تازەن ، یان ڕاستتر بڵێین ڕستەی شۆڕشگێڕین و ..هەموو شۆڕشەکان لەسەر ئەو پڕنسیپانە ڕۆئەنرێن ، یەکسانی و پاراستنی سنوورەکانی یەکتری و ..ئەرک و ماف بۆ هەمووان .. کەواتە ئەو زوڵمە ڕۆتینییە کە ڕۆژانە لە بەردەم سەمونخانە و نانەواخانەکان...
میللەتی کورد ، لە زیرەکترین میللەتەکانە .. هەموو جۆرە بەهرەکانی تێدایە ..لە بیرکاری و پزیشکی و سینەما و ئەندازیاری و هونەر و نوسیندا گەیشتۆتە چڵە پۆپە .. بەڵام لە گۆشە نیگای یەکترەوە ، هیچن ..!تۆ بڕوانە لەو میللەتە ، بۆ نمونە کچێکی هەڵەبجە چەندەها مەدالیای ئاڵتونی هەیە لە بواری بەرزکردنەوەی قورساییدا...
شەڕ تێکدانەوەی کۆمەڵگای نادادپەروەرە، بە هیوای دروستکردنەوەی بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بۆیە خوای گەوره ئەفەرموێت : ( کتب علیکم القتال ) واتا ( جەنگمان لەسەر فەرز کردوون ) .. مانەوەی کۆمەڵگا لە ژێر دەسەڵاتی نادادپەروەر و خۆسەپێندا، هەموو سێکتەرەکانی ژیان تیایدا ڕادەوەستێت..ڕۆژ بە ڕۆژ سیماکانی...
لە کۆتاییدا بۆم دەرکەوت ئەم میللەتە بەهۆی تەمەڵی و خەوخۆشییەکەوەیەتی وا ناچێتە سەر شەقام ، ئەوەتا دوای ئەوەی سێ مانگ موچەیان لێ بڕی ، جا لە دەڤەری سەوزدا خۆی کوشت ، سەعات و نیوێک هاتە سەرشەقام !! .. من دڵنیام ئەم میللەتە شفتە بووایه قبوڵی نەدەکرد ئەمدیواودیوی بکەی ، لایەکی ئەسووتا و لایەکی کاڵ ئەبوو...
دەسەڵاتی کوردیی لەساڵی 1992 تا ئێستا بایکۆتی میللەتی کردووە و ..خەریکی پڕۆژە و مۆڵ و ڤێلا و تاوەرەکانی خۆیان و خێزانەکانیانە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵاتدا ..ئێمەیش بەداخەوە ! لەجیاتی ئەو دەسەڵاتە بگۆڕین ، هەستاوین لاسایی ئەو ئەکەینەوە و .. قوتابخانە میللییەکان بایکۆت ئەکەین و خەریکی وانە ووتنەوەین لە قوتابخانە...
لە هەر میللەتێکدا ، لە هەر زەمان و مەکان و سیستمێکدا ، ئەگەر سێ کەسی ئیسلامی و کۆمۆنیست و بۆرژوا لە ژوورێکدا بەند بکەیت ، ئەوا بێ شک ، یەکتری ئەبڕێننەوە ..قەتڵ وعامی یەکتر ئەکەن ..بەڵام لای خۆمان ، کەسایەتیمان هەیە کوڕە مەلایه و خۆی کۆمۆنیست بووە و ئێستایش یەکێکە لە بۆرژوا دیارەکان ...لەوەیش سەیرتر...
لە کوردستان گەوره بووبی ، بێ شک لە چەند شوێنێکەوە سەرت شکاوە ..لە کاتی مانگ گیرانا ، لە تەنەکەت داوە ..بە بێ ئەوەی بیانناسی ، ڕێیان پێ گرتووی ..بەلایەنی کەمەوە مامۆستایەک بە ناحەق نمرەی لێ بردووی ..چەند جارێ ویستووتە لە ماڵی باوکت ڕاکەی ..بە ناحەق لێدانت خواردووە و تفیان...