کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەورەترین نهێنی تاڵەبانی ئاشكرادەكرێت

Sunday, 04/04/2010, 12:00


بەپێی زانیاریەكانی "فشار" كۆمەڵێك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەشكات نامەیكیاندا كەئاراستەی دادوەر دادگای بەرای سلێمانیان كردوە، ئاماژە بەوەدەكەن كە"جەلال تاڵەبانی" سكرتێری حزبەكەیان دەستی بەسەر سەروەت و سامانی حزبەكەدا گرتوەو خاوەنی 28 كۆمپانیای زەبەلاحە، وەك دەڵێن نەبونی شەفافیەتی دارای لەسەر موڵكو ماڵی حزب بەشیێوەیەكە نەك مەكتەبی سیسی تەنانەت، جێگرەكانیش ئاگایان لەوردەكاریەكان نیە

بەپێی زانیاریەكانی "فشار" كۆمەڵێك لەئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەشكات نامەیكیاندا كەئاراستەی دادوەر دادگای بەرای سلێمانیان كردوە، ئاماژە بەوەدەكەن كە"جەلال تاڵەبانی" سكرتێری حزبەكەیان دەستی بەسەر سەروەت و سامانی حزبەكەدا گرتوەو خاوەنی 28 كۆمپانیای زەبەلاحە، وەك دەڵێن نەبونی شەفافیەتی دارای لەسەر موڵكو ماڵی حزب بەشیێوەیەكە نەك مەكتەبی سیسی تەنانەت، جێگرەكانیش ئاگایان لەوردەكاریەكان نیە، ئەوئەندام سەركردایەتیانە رایدەگەیەنن كەتاڵەبانی لەوكارانەی دا بەپێی دەستوری عێراق ویاسای حزبەسیاسیەكان وپەیڕەوی ناوخۆی حزب سەرپێچی یاسای ئەنچام داوە، هەروەها بەپێی زانیاریەكانی "فشار" ئەوكۆمپانیایانەی كە ناویان هاتوە لەبوارەچیاچیاكاندا، وەك "بازرگانی گشتی سنورداروتەنانەت بواری نەوتیش كاردەكەن" لەماوەی رابردودا زۆرترین پرۆژەیان لەژیردەسەڵاتی یەكێتی ئەنچام داوە، ئەمەش بەسود وەرگرتن لەودەسەڵاتەرەهایەی سكرتێری یەكێتی پێی داون، سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوبارەیەوە بۆ "فشار" رونی كردەوە كەئەندام سەركردایەتیەكان، لەناوهێنانی كۆمپانیاكاندا لەچوارچێوەی شكات نامەكەدا پشتیان بەمادەی (127) لە دەستوری عێراقی بەستوە كەدەڵێت "بۆسەرۆككۆمار، سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆكی پەرلەمان وجێگرەكەی وئەندامانی پەڕلەمان، وەهەروەها ئەندامانی دەسەڵاتی قەزایی وخاوەن پلەتایبەتەكان، نابێت پێگەی خۆیان بۆ بازرگانی كردن بەسامانی دەوڵەت بەكاربهێنن"
سەفین مەلاقەرە، كەیەكێك بوە لەوئەندام سەركردایەتیانەو ئێستاش یەكێكە لەسەركردەدیارەكانی بزوتنەوەی گۆران لەلێدوانێكیدا بۆ"فشار" ئەوشكات نامەیەی پشت راست كردەوەولەبارەی ناو ژمارە یكۆمپانیاكانەوە گوتی" ئێمەسكاڵاكەمان بۆدادگا بوە، دادگاش بەڵگەی دەوێت، بۆیەهەموشتاكانمان بەبەڵگەوەبوە"
ئەمەی خوارەوەش ناوی ئە وكۆمپانیایانەیە كە بەهی تاڵەبانی ناوبراوە بۆیە " فشار" بەپێویستی زانی ناوی ئەوكۆمپانیایانە بڵاو بكاتەوە.

1. كۆمپانیای دەرگەزێن
2. كۆمپانیای وزە
3. كۆمپانیای نزار
4. كۆمپانیای ئیرون
5. كۆمپانیای داهول
6. كۆمپانیای ئەلەند
7. كۆمپانیای میراو
8. كۆمپانیای شكۆفە
9. كۆمپانیای كوردستان
10. كۆمپانیای چیا
11. كۆمپانیای ئزمر
12. كۆمپانیای ریكو
13. كۆمپانیای هوما (1)
14. كۆمپانیای هوما (2) لەتری
15. كۆمپانیای داناس
16. كۆمپانیای كۆرمۆر
17. كۆمپانیای زەوی بترڵ یوم
18. كۆمپانیای بێژان پێتا
19. كۆمپانیای سایكس
20. كۆمپانیای هۆلۆكۆر سسیمۆ
21. كۆمپانیای كەرەند
22. كۆمپانیای نۆكان
23. كۆمپانیای توژەڵە
24. كۆمپانیای قوباد
25. كۆمپانیای توسگ
26. كۆمپانیای مهد
27. كۆمپانیای باوان
28. كۆمپانیای فریبا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە