خیانەتی ٣١ ی ئاب گەورەترین خیانەتی مێژووی حزبی پارتیە!!
Thursday, 24/08/2023, 9:01
٣١ی ئابی ١٩٩٦ ئەو ڕۆژەبوو کە مێژوو ناتوانێت لە بیری بکات، هەرچۆن دەسەڵاتدارانی حزبی پارتی بنەماڵەی بارزانی هەمیشە ئەیانەوێت ئەو ڕۆژە بسڕنەوە .
پارتی هەر بە ئاشکرا لە پێناو بەرژەوەندی حیزبی خۆی زۆر بێ باکانە ڕێکەوتنیان کرد لەگەڵ حزبی بەعسی پێشووی عێراق و هەر لە ڕێی هەمان جەیشەوە کە پێشوتر کارەساتی هەڵەبجە بە شەهید بوونی پێنج هەزار کورد و ئەنفالی ١٨٦ هەزار کوردی ئەنجام دا دیسانەوە کوردستانی داگیر کردوە و هەر لەو شەڕەدا نزیکەی شەش هەزار کورد و ڕۆڵەی نیشتمانیان شەهید و بێ سەرو شوێن کرد.
نابێت ئەوەش لە یاد بکەین، کەوا یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش بە هاوکاری پاسدارانی و هێزەکانی ئێران پێشەڕەویان کردبوو بەرەو هەولێر و دهۆک و هۆکاری سەرەکی ئەو شەڕە خوێناویەی ناوخۆیە بوون.
هەردوو حزبی دەسەڵاتداری پارتی و یەکێتی بە قەت یەک تاوان باربوون لە خۆفرۆشی ، بەرامبەر گەل و نیشتیمان، لە پێناوی مانەوەی خۆیان هەموو جۆرە ڕێگایەک ئەگرنە بەر لە کوشن و تیرۆرکردن و تا نیشتیمان فرۆشتن و بە تاڵان بردنی داهاتی نیشتیمانیش.
ئەم دوو حزبەی پارتی و یەکێتی هێندە قێزەون مێژوویان پڕیەتی لە خیانەت و خۆفرۆشی بە دووژمنان و داگیرکەرانی هەرێمی کوردستان .
دەبێت هەموو ساڵێک یادی ئەم ڕۆژە تاریکە و خیانەتە مێژوویەیی پارتی بکەینەوە، تا ببێتە وانەیەکی مێژووی، و نەوەکانی داهاتوومان تێبگەن کە چۆن پێشڕەی دوژمنیان کرد بۆ داگیرکردنی هەرێمی کوردستان.
من زۆر دڵنیام ڕۆژێک دێت سەرانی ئەم بنەماڵەیەو بکەرانی ئەم تاوان و خیانەتە مێژووییە، دەکەونە بەر دادگای گەل و نیشتیمان و بە سزای خۆیان ئەگەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست