ناونیشانی ئەم بابەتە قسەیەکی عادل باخەوانە کە لە کەناڵی روداو بڵاوکرایەوە، ئەویش پاش ئەوەی 80 دەقیقە لەگەل سەرۆکی پارتیدا دانیشتنی کرد و دەربارەی چارەنووسی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ و باسیان لەسەر هەرەشە دەرکی و ناوەکییەکان کردبوو .کاتی خۆی پێش مەترسییەکانی داعش، سەرۆکی پارتی کاتێک هەرەشەی لە کاربەدەستانی بەغدا کرد، بەتایبەتی ئەو هەڕەشەیەی کە ئاڕاستەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی ئەوسا کرد، راستەوخۆ ووتی کارێکتان پێ دەکەین تەوەقعی نەکەن، ئەوکات هیچ کەس چاوەڕوانی ئەوەی نەکرد کە لە ناکاو داعش خۆی بکات بە...