داستانیی خواکورک؟ یان داستانیی راکردن؟! کورته چیرۆکێکی راستیی له‌سه‌ر داستانی خواکورک
Tuesday, 27/07/2010, 12:00
زۆرێک له داستانهکانیی سه‌رکه‌وتن که مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که له‌ده‌ورانی ئێمه‌دا بوون، یان پێش ئێمه وه‌ک مێژوویهکیی زێڕین تۆمارکراون، هیوادارم جیاوازییان هه‌بێ له‌گه‌ڵ داستانیی خواکوڕکدا که ساڵی 1988 پارتی دێموکراتیی کوردستان له‌چیای خواکوڕک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق دا ڕووبه‌ڕوو بۆوه‌و کردیی به مێژووی زێڕین!
هه‌ر له‌وکاته‌وه تاکو ئێستا، من بیردهکهمهوهو لێکیده‌ده‌مه‌وه و بۆم ڕوون نابێته‌وه که ئایا ئه‌و سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه چی یه که به‌رده‌وام (پارتی) رێکلامیی بۆ ده‌کاو کردوویه‌تی به بنێشتی کوردیی و لهجووتنیی بێزارنابێ و مێشکی جیلیی تازه‌ی پێ ده‌ئاخنێ و زۆربه‌ی خه‌ڵکیشی پی چه‌واشه کردووه و کردوویه‌تی به مێژووی زێڕینی خۆی، که گوایه له‌و شه‌ڕه‌دا (پارتی)، براوه بووه‌و گه‌وره‌ترین داستانی بۆخۆی تۆمارکردووه؟!
ئه‌وه‌ی به‌نده ئازار ده‌دا، ئه‌وه‌یه که‌نازانم جیاوازیی چییه له‌نێوان سه‌رکه‌وتن و شکاندا، له‌نێوان راکردن و راونان دا، له‌نێوان هه‌ڵاتن و دواکه‌وتندا؟ من یه‌کێک بووم که‌به‌شداریی ئه‌و داستانه به‌ناو مه‌زنه‌م کردووه‌و له‌سه‌ره‌تادا به‌وشێوه‌یه‌بوو:
من پێشمه‌رگه نه‌بووم، به‌ڵام له‌کورد بووندا هه‌م ئێستا‌و هه‌م له‌ڕابردووشدا، شانازیی به‌خۆمه‌وه ده‌که‌م چونکه له‌ژیانمدا بیرم له‌خیانه‌ت نه‌کردۆته‌وه. رۆژێک چه‌ند هاوڕێیهک له‌یه‌کێک له‌ناوچه‌کانی (پارتی)، که ئه‌وان پ.م بوون و زۆریش دڵسۆزبوون بۆ رێبازی بارزانی و ته‌نانه‌ت وایان ده‌زانیی که خوێنی ناو جه‌سته‌شیان، بیروباوه‌ڕی پارتییه‌و هه‌ر ئه‌وانن خه‌مخۆریی راسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وی کورد‌و به‌بێ جیاوازیی سه‌یری هه‌موو کوردێک ده‌که‌ن. داوایان لێکردم که له‌گه‌ڵیاندا، به‌شداریی ئه‌و جه‌بهه‌یه بکه‌م. منیش قسه‌م نه‌شکاندن و له‌گه‌ڵیاندا چووم. که گه‌یشتینه خه‌تیی دوای جه‌بهه، (خلفی) هێزێکیی زۆری پێشمه‌رگه، که له‌هه‌موو ناوچه‌کانیی (پارتی) پێکهاتبوو، ئه‌و ده‌شت و دۆڵه‌ی پڕکردبوو و چاوه‌ڕێی فه‌رمانیان ده‌کرد که بۆ کوێ به‌ڕێبکرێن.
هه‌ر له‌کاتی گه‌یشتنماندا بۆ ئه‌و شوێنه، (خه‌لفی) به ده‌یان سه‌رمه‌ڕ، سه‌ربڕابوون و بۆنیی گۆشتی بر‌ژاو، مردووی گۆڕستانی له‌ناو گۆڕدا به‌ئاگا ده‌هێنایه‌وه. ئێمه‌ش که زۆرمان برسیبوو، داوای خواردنمان کرد. ئه‌وانیش هه‌ریه‌که کۆڵه پشتێکیی گه‌وره‌ی پڕ لهنانیی وشکیان لێبارکردین و گوتیان: له‌و شوێنه‌ی که بۆی ده‌چن، هه‌موو خواردنێک ئاماده‌یه‌و ئه‌و گۆشته برژاوه بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌و هیچ خه‌متان نه‌بێ...
به‌ڵێ، هێزه‌کان هه‌ریه‌که به‌ڕێکران و ناوچه‌که‌ی ئێمه‌ش ره‌وانه‌ی لوتکه‌ی هه‌ره به‌رزیی (خواکوڕک) کرا، که ته‌نیا ئاسمان له‌و شوێنه به‌رزتر بوو. هه‌ر دووکه‌س، یان چه‌ند که‌سێک له‌ژێر بهردێکیی گه‌وره‌دا په‌ناگه‌یه‌کمان بۆ خۆمان چاککرد.
ئێمه به دووربین له‌خواره‌وه هێزه‌کانیی (عێراقی)مان ده‌بینی و به‌رده‌وام تۆپبارانی خهستیشیی ده‌کردین و له‌ژێر خیز و به‌رددا، بزریی ده‌کردین. ئه‌و نانه‌ڕه‌قه‌ی که پێمان درابوو، چه‌ند رۆژێک که بهیادیی قاورمهکهی خه‌تیی (خه‌لفی) ده‌مانخوارد ناخۆشنهبوو. دوای زیاتر له حه‌فته‌یه‌ک، که‌هیچ پێخۆریكمان بۆ نه‌هات و برسیه‌تیش ئارامیی لێههڵگرتبووین، که‌چاومان به نانه‌که ده‌که‌وت، هیچ ئاره‌زووی خواردنمان نه‌ده‌ما. چونکه نان به‌بێ پێخۆر، چه‌ند جارێک خۆشه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بوو، لێی بێزار ده‌بی.
دوای زیاتر له ده رۆژ، چه‌ند که‌سێک که لهبیروباوهڕیی پارتیدا قال بوبون، گوتیان: با بچین بۆلای (قوات بارزان)، که هه‌موویان بارزانی بوون و نیو کاتژمێرێک له ئێمه دووربوون، بزانین ئه‌وان حاڵیان چۆنه؟ یان هه‌رنه‌بێ به‌ڵکو جگه‌ره‌یان له‌لا ده‌ستکه‌وێ بۆ ئه‌وانه‌ی که جگه‌ره‌کێش بوون و بێ جگه‌ره‌یی ئارامیی لێههڵگرتبوون! سه‌ره‌نجام چه‌ند که‌سێک رۆیشتن بۆ لای برایانی (قوات بارزان) و پاش ماوه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه. به‌ڵام کاتێک هاتنه‌وه کهف له‌ده‌میان دهپڕژاو ده‌یان جنێویان به‌سه‌ر زماندا ده‌هات و سه‌دان تفیان له‌خۆیان ده‌کرد و ده‌یانگوت: ئێمه فێڵمان لهخۆمانکردووهو دوای کڵاویی بابردوو که‌وتووین و کوردایه‌تی لای ئه‌وانه هیچ بوونێکیی نییه! ئه‌وان (پارتی) که‌سێک به‌کورد ده‌زانن، کهمێزهری سوور بێ، که‌سێک به پێشمه‌رگه ده‌زانن، که به‌له‌هجه‌ی بادینی قسه بکا! ئێمه که سۆرانین، نه‌ک هه‌ر به‌کورد، یان به پێشمه‌رگه، به‌ڵکو هه‌ر به مۆڤیشمان نازانن!...
پرسیارمان لێکردن: بۆ ئاوا به‌وشێوه‌یه قسه ده‌که‌ن؟ گوتیان: ئه‌وه حاڵی ئێمه‌یه که هیچ وزه‌یه‌کمان له‌جه‌سته‌دا نه‌ماوه و هه‌موومان وه‌ک یه‌کین، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێ که جگه‌ره کێشن، له‌وانه‌ی که ناکێشن، خراپترن و هه‌موومان له‌وپه‌ڕی بێهێزی و بێزاریداین، به‌ڵام که چووین بۆ لای شۆڕشگێڕه راسته‌قینه‌کان، (بارزانیه‌کان) به قابله‌مه قاورمه‌ی گۆشتی مه‌ڕ، به کارتۆن جگه‌ره‌ی جۆراوجۆر، به کیسه‌ی گه‌وره توتن و په‌ڕ، به گونیه نانی تازه، له‌لایان دانرابو و دڵنیاین ئه‌گه‌ر له‌ماڵیی خۆشیان بونایه، ئه‌وه‌نده تێر‌و ته‌سه‌ل و ئاسووده نه‌ده‌بوون! به‌هه‌ر حاڵ چارده رۆژ و چارده شه‌و، به‌و هێزو توانایه‌ی که هه‌مانبوو، به‌رده‌وامیش له‌ژێر ره‌حمه‌تیی تۆپبارانی عێراق دابووین و بریندار‌و شه‌هیدیشمان هه‌بوو، به‌و سهگهمهرگیه ژیانمان برده‌سه‌ر، که له‌هه‌مووش ناخۆشتر، سه‌رما توانای لێبڕیبووین. که ئه‌وکاته به‌یانیان خوسار له‌سه‌ر زه‌وی ده‌که‌وت، ده‌م و چاومان هه‌مووی توێکڵی به‌ردابوو تووله‌ک ببووین.
نیوه‌ی شه‌و پاسه‌وانه‌که‌مان هه‌موومانی له‌خه‌و راپه‌ڕاند و گوتی: هه‌ستن! وا له (قوات بارزانه‌وه) ته‌قه‌مان لێده‌کرێ! هه‌ر له‌و کاته‌دا ده‌نگێکی بێهێز له‌خواره‌وه دههاتو ده‌یگوت: ئه‌مه هاتینه چوونێ و دوژمن جێگاکه‌ی ئێمه‌ی گرته‌وه‌و ئێوه‌ش رابکه‌ن و خۆتان رزگار بکه‌ن. به‌ڵام براده‌رانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌ک ئه‌وان دابه‌سته‌و تێریش نه‌بوون، به‌زۆریش نه‌ده‌هاتنه خوارو ده‌یانگوت: ئێمه ئه‌و لوتکه‌یه جێناهێڵین و ده‌بێ شه‌ڕ بکه‌ین تا شه‌هید ده‌بین. به‌تایبه‌تی دوو له پێشمه‌رگه‌کان برابوون و یه‌کێکیان زۆر جار ده‌گه‌ڕایه‌وه ناو شار‌و به‌بێ ڕاو نه‌ده‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌یانگوت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌یدان بۆ دوژمن چۆلناکه‌ین. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه هێزه‌کانیی عێراقیی زۆر به‌ئاسانیی شوێنیی برا بارزانیه‌کانی گرتبۆوه و له‌هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه حکومه‌تی عێراق هێرشیی هێنابوو، ئێمه هیچ چارمان نه‌مابوو، ده‌بوایه هه‌ر جێی بهێڵین.
کاتێک به‌ناچاریی هه‌رکه‌س ئازابێ و رابکا، خۆمان گه‌یانده‌وه خه‌تی دواوه، که (مه‌سعود بارزان)یش له‌وێ بوو و وتارێکی دووروو درێژیی خوێنده‌وه و له‌بیرمه وتی: هه‌رکه‌سێک له‌و جه‌بهه‌یه‌دا به‌شداریکردووه، 60 ساڵ خه‌باتی بۆ حیساب ده‌کرێت! به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بوو که له‌پێش چاوبووین، دیاربووین، به‌ڵام به پێدانیی نانه ره‌قه، چاکه‌ی سۆرانیهکانیان دایه‌وه‌و شانازیی داستانیی خواکوڕکیشیان کرد به مێژوویه‌کی زێڕین و بۆ هه‌میشه لهخهباتیی پارتیدا، تۆماریانکرد!!!
له‌بیرم نه‌چێت، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ماندا، (راکردن و خۆڕزگارکردن) پێمانیان گوت: نابێ هیچ که‌سێک بلێ: له‌شه‌ڕدا شکاوین، ده‌بێ بڵێن: (انسحاب)مان کردووه! هه‌ر ئه‌و (انسحابه) بوو، که مێژووی زێڕینیی بۆ پارتیی دێموکراتیی کوردستان تۆمارکرد!
27/07/2010 02:37 م
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست