کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆچی زیرەكەكان بێباوەڕن؟

Saturday, 01/07/2023, 18:45


زانست گەیشتوە بەو راستییەی كە ئایین بابەتێكی غەریزەیی مرۆڤە، لەبەرامبەریشدا زیرەكی توانایەكە لە سەروی غەریزەكانی مرۆڤەوە.
هەر لە (ستیڤن هاوكینگ)ـەوە بۆ ئالان تۆرین و ژمارەیەكی زۆر لە زیرەكترین كەسانی جیهان، هەمو بێباوەڕبوون و گرێدراوی هیچ ئایین و ئایینزایەك نەبوون، لێكۆڵینەوەیەكی نوێ هۆكاری ئەوە ڕون دەكاتەوە.
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیڵ، لە هەوڵێكدا بۆ تێگەیشتنی پەیوەندی نێوان زیرەكی و ئایین، لێكۆڵەران مۆدێلێكیان دروستكردوە لەسەر بنەمای بەڵگەی مێژویی و ڕوپێوییەكی نوێ.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دەریخستوە بەوەی پێویستە ئایین وەكو بابەتێكی غەریزەیی ڕەچاوبكرێت و زیرەكییش بە توانای سەروتر لە غەریزەی مرۆڤ ئەژماردەكرێت.
لێكۆڵەران لەپەیمانگای ئوڵستەر بۆ لێكۆڵینەوە كۆمەڵناسییەكان و زانكۆی رۆتەردام، لێكۆڵینەوەكیان ئەنجامداوە بۆ تێگەیشتن لەوەی ئایا ئایین شتێكی پەرەسەندوە یان غەریزییە؟
تیمەكە مۆدێلێكیان دروستكردوە كە پێیدەوترێت مۆدێلی پەیوەندی نەگونجانی زیرەكی كە هەوڵدەدات ئەوە ڕونبكاتەوە: بۆچی بەشێوەیەكی نێگەتیڤ هەوڵدەدرێت زیرەكیی بلكێنرێت بە ئایینەوە؟
مۆدێلەكەی ئەو زانا و توێژەرانە، لەسەر بنەمای بیرۆكەكانی سایكۆلۆژیستی گۆڕانكاریی ساتۆشی كانازاوا و پێوەری زیرەكی ساڤانایە، بەڕای ساتۆشی كانازاوا پێوەری زیرەكی ساڤانا بریتیە لەوەی ڕەفتاری مرۆڤ تا ڕادەیەك گۆڕانكاری بەسەردادێت بەپێی ژینگەی بۆماوەیی.
لێكۆڵەران مشتومڕی ئەوەدەكەن كە ئایین پێویستە وەكو بوارێك یان غەریزەیەكی جیای گۆڕاو لێی بڕواندرێت، لەكاتێكدا زیرەكیی مرۆڤ لەسەروی غەریزەكانییەوەیەتی و ئەمەش زۆر بەسودە، چونكە یارمەتی مرۆڤەكان دەدات كێشەكانی خۆیان چارەسەر بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە