سیستەمی کلپتۆکراسی چیە؟
Saturday, 15/07/2023, 23:02
سیستەمی کلیپتۆکراسی یان حوکمرانی چەتەکان بەمانایەکی سادە بەو حوکمڕانیەدەوترێت کە خەڵک دەکاتە قوربانی بۆ ئەوەی سامان و دەسەڵاتی سیاسی تایبەتی چینی دەسەڵاتدار زیاد بکات و بودجەی گشتی ولات دەخاتە خزمەت چەند چینێکی دیاریکراودا، گەندەلیش دیارترین سیمای حوکمڕانی چەتەکانە،بەڵام خەڵکەکەی لە هەژاریەکی سەخت دا دەژین و لە سادەترین پێداویستیەکانی ژیانیان بێ بەشن و باری گوزەرانیان زۆر خراپە.
ئەم جۆرە سیستەمە زیاتر لەو ولاتانە هەن کە ڕژێمی دیکتاتۆرین و تازە گەشەسەندوون و دەولەمەندن بە سەرچاوەی سەر زەوی و ژێر زەوی بەڵام خەلکەی بێ بەشن لێ، هۆکاری بوونی ئەم جۆرە سیستەمەش دەگەرێتەوە بۆ؛ ئاستی نزمی هۆشیاری خەڵکەکەی و نەبوونی هۆشیاری پێویست دەربارەی مافەکانیان و دوور لە پێگەیاندنی سیاسی و کولتووری و ئابوریەکەشی رانتیە، نمونەی ئەم جۆرە سیستەمانە بە ئاشکرالە وڵاتانی جیهانی سێیەم دەببینین.
کلیپتۆکراسیەکان لە نزیکەوە پەیوەندییان بەو گروپانەوە هەیە کە گروپە سەربازییەکان و ئۆلیگارشیەکان و دیکتاتۆرەکان و شێوەکانی دیکەی ڕژێمە دەسەڵاتداریە، هەڵسوکەوتی سەرکردەکانی کلیپتۆکراسی لەگەڵ سەرچاوەکانی وڵاتەکە هاوشێوەی ئەو سەرچاوانەیە کە بۆ خۆشگوزەرانی و ڕابواردن بەکاردەهێنن و زۆرێک لە سەرکردەکان پارەی وڵات دەگوازنەوە بۆ هەژماری نهێنی لە ولاتێکی بیانی.
کاریگەری کلیپتۆکراسی لەسەر سیستەمی حوکمڕانی ولات :
۱-بڵاوبوونەوەی گەندەلی لە ئاستی بەرێوەبردنی گەورەی ولات و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر شەفاف بوون لە ئابوری .
۲-بەتالان بردنی سامانی گشتی ولات و سەرچاوەکانی سامانی نەتەوەیی لەلایەن سەرکردەکان و بەرپرسە گەندەڵەکان، لەبری تەرخانکردنی لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و پێشکەوتن و باشترکردنی ئاستی خزمەت گوزاریەکان بۆ خەلکەکەی .
۳-دەولەمەند بوونی چینێکی دیاریکراوی کۆمەلگا لەسەر حیسابی سامانی گشتی.
و رێکخراوی شەفافیەتی نێودەولەتی سیما دیارەکانی کلیپتۆکراسیەکان دیاری دەکات کە ئەمانەیە؛
هاوڵاتان دەبن قوربانی چینێکی کەمینەی دەسەڵاتداری گەندەڵ، دەست گرتن بەسەر دامەزراوە گرنگ و هەستیارەکانی وڵات، بایەخنەدان بە بەرهەمی ناوەخۆیی و زیادبوونی هاورەکان، دابین نەکردنی خزمەتگوزاریە سەرەتایەکان بۆ هاوڵاتیان.
لە کۆتایدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بدەم کە هیچ کام لە سیستەمی حوکمڕانی کلیپتۆکراسیەکان تا ئەبەد بۆیان نە چۆتە سەر و هێزی گەل لە دەسەڵات هێناویانەتە خوارەوە و کۆتایان پێهاتووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست