بۆ مەسعود بارزانى باوكى كورە قومارچیەكە
Sunday, 03/06/2012, 12:00
ئێمەى گەنجى كوردستان ئەوانەى لەكۆتاییەكانى هەشتاكانەوە هاتوینەتە دونیاوە ئەوەى لەمێژووى تۆ و بنەماڵەكەتمان بینیومانن ئەمانەن ...
1. دزینى پارەى گومركەكانى كوردستان و بەتایبەت گومركرى ئیبارهیم خەلیل
2. بەرپاكردنى شەرى ناوخۆى بەكوشتدانى هەزاران گەنج و پیاوى ئەم وڵاتەو هەتیوكردنى دەیان منداڵ و بێوەژنكردنى سەدان ژنە لاوى ئەم هەرێمە ، كە تا ئەمرۆى لەگەڵدابێت زامى قۆى ئەوانە سارێژ نەبونەتەوە .
3. لەكاتێكدا خەڵكى كوردستان و لەوپەرى خراپى گوزەرانیان بەسەر دەبردوو ، لەكاتى دوورینەوەى گەنم بەدەیان خەڵكى برسى دواى دڕاسەكان ئەكەوتن گوڵەگەنمیان ئەچنیەوە من كە ئەوكات تەمەنم 9 ساڵانبوو لەبەر برسێتى و نەبوونى لەگەڵ براكانم گوڵەگەنمان كۆدەكردەوە و كورەكانى تۆ كە ئێستا لە قومارخانەیەك (3) ملیۆن دۆلرا دە دۆرێنێت لە خۆشترین بینا و باشترین قوتابخانە دەى خوێند و لەباشترین دیسكۆى لاس فێگاس رایدەبوارد و ئێوەش لە دزینى داهاتى ئەم وڵاتەو كوشتنى لاوەكانى بەردەوامبون .
4. ئێوە لە 31ئابى 1996 دەستان لەگەڵ درندەترین رژێمى دژە كورد تێكەڵكردوو بونە دەلیل و پێشەواى ئەو دەبابانەى كەسەدامى مامۆستات بۆ ئەنفالكردنى گەرمیان و بارزانیەكان بەكارى دەهێنا دەیان لاو گەنجى كوردستانتان قەتڵ و عامكردوو دەبابەكانى سەدامتان بردە ناو پەرلەمانە رەشترین مێژووى خیانەتان لە مێژووى مرۆڤایەتى تۆماركرد . بامێژوو نوسان بگەرێن بزان ئەو خیانەتەى تۆ لە مێژووى مرۆڤایەتى وێنەى هەیە ؟
5. ئێوە و هاوپەیمانە ستراتیژیەكەت لە دواى 31ئابى خیانەتى رەشەوە كوردستانتان كرد بەدوولەتەوە و تائێستاشى لەگەڵبێت ئەو دوو لەتیە هەرماوە و دەمێنێت .
6. لە 2003 كە حوكمى سەدامى مامۆستات كۆتایى پێهات كورەكانت گەرانەوە كوردستان بۆئەوەى ئەوانیش بەشى خۆیان دزیى بكەن و بیبەن بۆ دیسكۆكانى لاس فیگاس و دوبەى رابوێرن و قوماربكەن و پارەى رەش و روتەكانى كوردستان لە قوماركردن بدۆرێنن . هەرلەو كاتەوە ئێوە دەستان دایە دزیەكى گەورەتر هەر لە دزینى بوجەى خەڵكى كوردستان لە بەشە بوجەى عێراق و پاشان داگیركردنى شوێنە گرنگ و باشەكانى كوردستان خۆتان وتەنى كوردستان ئەكەن بە دووبەى !
7. تۆ هەر كارتێك بتەوێت شكستێكى خۆت بشاریتەوە كوردستان دەخەیتە لێوارێكى شەرى ناوخۆى دواتریش وەك چڵكاو خۆرەكانت پێدەڵێن بە(سیاسەتى حەكیمانەت) چارەسەى دەكەیت بۆ ئەوەى خۆت خۆشەویست بكەیت ببیت بەسەرۆك بەڵام خەڵكى كوردستان باش لە و چەواشەو درۆیانەت گەیشتون .
8. تۆ لەهەرچى هەڵبژاردندا بەتەزویر نەبێت دەرنەچویت و دەریش ناچیت .
9. تۆ خۆت بەسەرۆك ئەزانیت و حوكمێكى دیكتاتۆرى سرف ئەكەیت . خۆت سەرۆك ، خۆت سەرۆكى حزب ، خۆت سەرۆكى فەرماندەى سەربازى كوردستان ، خۆت پەرلەمان ، خۆت ئابووى ، خۆت ئاسایش ، كورت سەرۆكى پاراستن ، كورت سەرۆكى هێزى گوڵان ، برازات سەرۆكى حكومەت ، برازات سەرۆكى كۆمپانیاى كۆرەك ...هتد بەخەڵكى تریش ئەلێت دیكتاتۆر
10. تۆ ئەوەندە بچوكیت بۆ شاردنەوەى بچوكیەكەت وێنەى خۆت لە باخچەكانى ساوایانیش هەڵئەواسیت .
11. تۆ ئەوەندە بچوكیت تەنها دووجار خەڵات كرایت لەلایەن كەسێك . خۆشبەختانە ئەوش مافیادەرچوو زوو ئەو دەستەشت كەشفبوو . باوك رەفیقى مافیابێت ئەى چۆن كورەكەى هەر ئەبێت قومارچى دەرچێت .
ئەمانەى وتم بەشێكى كەمن لەمێژووى ناشرینى تۆ . قەت شەهامەتى و پیاوەتیەك و سەركەوتنێكم بەدەستى تۆ بۆ خەڵكى كوردستان نەدیوە و ناشیى بینم جا ئیتر چۆن تۆ بەسەرۆك بزانم باوكى كورە قومارچیەكە كامانەن شانازیەكانت بۆ كورد؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست