لە مێژووی هەموو میللەتان کاتێک وەچەرخانێک لە شێوازی حوکمڕانی و مێژوویی دروست دەبێت، ئەو وەچەرخانە گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا دەهێنێت. گۆڕانکاریش بە ئاسانی و بە زوویی قبوڵناکرێت، بە تایبەتیش لەلایەن هەموو ئەو کەس و لایەنانەی وا هەست دەکەن، ئەو گۆڕانکاریانە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەوانن، ئەوە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی دووبارە بۆتەوە، لە چیڕۆکی پەیامبەر و فەیلەسوف و رابەرانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بە روونی ئەو بۆچوونە دیارە و سەلمێندراوە.ئێستا کە مەسرور بارزانی لەلایەن هەندێک کەس و لایەن بۆتە ئامانجی گوتاری...