• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

عوسمانی حاجی مارف: کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی، گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژیە لە مێژووی فەلەستیندا

لە تاوانێکی جەنگی ڕوون و لە کردەوەیەکی مێژوویی بێوێنەدا، فڕۆکەکانی ئیسرائیل نەخۆشخانەکانیان کردۆتە ئامانج، لە ئەنجاندا کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی مەعمەدانی،  گەورەترین کۆمەڵکوژیە کە تا ئێستا ئیسرائیل بەسەر گەلی فەلەستیندا سەپاندویەتی.لە نێو قوربانیەکاندا پەنابەران هەبوون، کە بۆ دەربازبوون لە بۆردومانی...

عوسمانی حاجی مارف: سیاسەتی پاکتاوکردنی فەلەستینیەکان

کاتێک فەلەستینیەکان بێدەنگ دەبن، پشتگوێ دەخرێن. کاتێک بەڕەنگار دەبنەوە بە شەیتان ناوزەند دەکرێن. ڕاستە ڕووداوەکانی زیاتر لە سی ڕۆژی ڕابردو، مەترسیەکانی پشتگوێخستنی پرسی فەلەستین نیشان ئەدەن. لەهەمانکاتدا دەبینین ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی، بەمەبەست بەو ئەنجامە نەگەیشتون کە دەبێت ئەم کارەساتە بەجددی وەربگرن...

عوسمانی حاجی مارف: وەستانەوە لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا

هێرشەکان و توندوتیژی بۆردومانی بێبەزییانەی دژی دانیشتوانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەتایبەتی بۆردومانی بیمارستانی مەعمەدانی لە غەززە، نیگەرانی جیهانی وروژاندوە. لەم ئاراستەیەشەوە سەرەتای شەڕێکی گەورەی بەرفراوانی ناوچەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. بەتایبەتی ئەم نیگەرانیە زیاتر فەلەستینیەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: نابێت هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا قەبوڵ بکرێن!

دەستپێکردنەوەی هەڵەشەیی هێرشەکانی ئێستای تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، بەبیانوی لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان، کەفڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێزی پیادەی بەکارهێناوەو زیانێکی گیانی زۆری لیکەوتۆتەوە، دۆخێکی تەواو نائاسایشی لە ناوچەکەدا خولقاندوە، دەبێت دەست بەجێ مەحکوم بکرێت...

عوسمانی حاجی مارف: باڵادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر عێراقدا

داگیرکاری هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتی سەدام و وێرانکردنی بنەما ئابوریەکانی، ئەو واقعیەتە بوو کە عێراقی کردە مەیدانێکی سیاسی ئاواڵا بۆ دەخالەتی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. لەو بارەیەوە کۆماری ئیسلامی، عێراقی کردە بنکەو مەیدانێکی تایبەت و فراوان بۆ چالاکیە سیاسی و تیرۆریستیەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: شیعەگەراو کوردایەتی لە ئایندەی عێراقدا

بەدرێژایی سەدەکان، ڕێوڕەسمی شیعەکان لە کاتی موحەڕەمدا بۆ چینە باڵاکان زۆر هاندانێکی گرنگ بووە، بۆ پاراستن و وزەبەخشین بە کۆمەڵانی شیعە، لەهەمان کاتدا بۆ ڕاگرتن و بەردەوامیدان و بەرجەستەکردنی جیهانبینی  خورافات و ئەفسانەکان، تا کەسایەتی ناو چینە نەداراکان بە ئاراستەی وەهم و خورافات، زەلیل و بێدەسەڵات...

عوسمانی حاجی مارف: گەورەترین دزی لە مێژوودا

ئۆپەراسیۆنێکی دزی و تاڵانی بەرفراوان کە لە عێراق لەلایەن هێزە سیاسیەکان و هێزە میلیشیا دڵسۆزەکانی ئێرانەوە ئەنجامدراوە، سەرەڕای ئاشکراکردنی زۆرێک لە وردەکارییەکانی ئەو دزیە کە ڕای گشتی تووشی شۆک کرد، تۆمەتباری سەرەکی لەم دزیەدا سەرەڕای دانپێدانانەکەی ئازاد کرا، ئەو دزیەی کە پێی دەوترێت “گەورەترین دزی...

عوسمانی حاجی مارف: کۆتایی ئەزمونێک بە ڕیسوایی

بەبڕیاری دادوەری باڵای حکومەتی فیدارڵی عێراق، پەرلەمانی هەرێم لەکارەکانی دەرچوو، بەدوایدا هەڵوەشانەوەی کارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندکرا، ئەمە سەرەتایەکە بۆ هاتنە خوارەوەی هێمای سەروەری سیاسی حکومەتی هەرێم و بێ ئیعتبارکردنی، ئەم دیاردەیەش ئەو وێنەیە نیشان ئەدات کە هەر لەسەرەتاوە پێکهاتنی حکومەتی هەرێم...

عوسمانی حاجی مارف: کۆنگرەیەکی لاواز یان ناسیۆنالیستێکی شکستخواردوو؟

بەهێزترین چاوەڕوانیەکانی ناو پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەیان بۆئەوە کردوە، کە سەرۆکبونی بافڵ تاڵەبانی یەکلاییکرایەوە. لەڕێگەی ئەو لێدوانانەش کە بۆ میدیاکان دراوە، کۆنگرەکە بۆ شەرعیەتدان بە تایبەتمەندی سەرکردایەتیکردنی بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی نیشتمانیدا داڕێژراوە، لەهەمانکاتدا ئاماژەن...

عوسمانی حاجی مارف: قەیرانی حەماس لە مەسەلەی فەلەستیندا

هێرشی غافڵگیرانەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ خەڵکی ئەو ناوچانەی نزیکی کەرتی غەزەی لە خەو هەڵسان. هەزاران چەکداری لیواکانی عیزالدین ئەلقەسام هێرشیان کردە سەر شارۆچکەکانی تەنیشت کەرتی غەززە، بەهاویشتنی هەزاران موشەک لە غەززەوە بەرەو تەلئەبیب و قودس و شارەکانی باشوور...

عوسمانی حاجی مارف: عەربەت و بێ ئومێدی لە ئاسایش

هێرشەكەی دوێنێ بۆ سەر فڕۆكەخانەی عەربەت، "كردەوەیەكی تیرۆریستیەو نە یەكەم هێرشەو نە دوایین هێرشیش دەبێت". ئەمە وتەی بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمە. کە ئەوەشی خستەڕو" ئەم كارە نە یەكەم كارەو نە دوایین كار دەبێت و ئەم كردەوانە بەردەوام دەبن."گەر ئەمە حاڵی کوردستانی عێراقە، لە سایەی دەسەڵاتی بارزانی و تاڵەبانیدا...

عوسمانی حاجی مارف: بەرەو بەهێزکردنی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی

لە میانەی دەسەڵاتی میلیشیایی و تاڵانچێتی بارزانی و تاڵەبانیدا، خرۆشانێکی بەرفراوانی جەماوەری لە ناوەندی شارەکان و شەقامەکاندا نمایشکراون، کە بۆداواکردنی پێداویستیەکان تا دەگات بەوەی دروشمی کۆتایی بەم دەسەڵاتە دەنگدانەوەیان بووەو جێگاوپێگەیەکی بەرچاویان نیشانداوین.ئاستی توڕەیی و دەربڕینی ناڕەزایی و نەویستنی...

عوسمانی حاجی مارف: لە ساڵیادی ڕاپەڕینەکانی ئێراندا

هەڵوەشاندنەوەی حیجابی زۆرەملێ وەک دروشم و داواکاری سەرەکی لە لوتکەی داواکاریەکانی  ڕاپەڕینەکانی ئێراندا دەگەشایەوە، ئەو ڕاپەڕینەی  پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی جەماوەری ناڕازی بەرجەستەکردەوە و مێژویەکی نوێی لە خەباتی جەماوەری ئێراندا تۆمارکرد.لە چوارچێوەی خەبات و ناڕەزایەتی و مانگرتنی بزووتنەوە...

عوسمانی حاجی مارف: هێزە کوردیەکان و مامەڵەی سنور لە نێوان عێراق و سوریا

شکستی داعش کاریگەری نەبوو لەسەر دابینکردنی سەقامگیری بۆ سنوری نێوان عێراق و سوریا، ئەو سنورەی کە بە یەکێک لە ناوچە ناجێگیرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەژماردەکرێت، کە جۆرەها قەوارەی فراکسیۆنە کوردیەکان کاری لەسەر دەکەن، کەبۆ بەرژەوەندیەکانیان مامەڵەی لەسەردەکەن.دوای ئەوەی حکومەتی سوریا کۆنترۆڵی سنورەکانی...

عوسمانی حاجی مارف: هاوسەنگی هێزی پارتی و یەکێتی و یەکریزی کورد

بەدوای زیاتر لە سی ساڵ لە دەسەڵاتی میلیشیایی حزبەکانی کوردایەتی لە هەردوو زۆنی زەردو زۆنی سەوزدا، پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی بەجۆرێک لە ئاستێکی وەها نزم و بنبەستدا خۆی نیشان ئەدات، کە ئاکامەکانی لە ناو جەنجاڵی هەلومەرجی سیاسی ئێستای کوردستادا، ئەگەری ئەوە هەیە لەبری شەری ناوخۆ، بەڵاو کارەساتی زیاتر...