چەندین ساڵە هێزە قەومی و ئیسلامی و تائفیە میلیشیاکانی عێراق بەهەر جەردەیی و تاڵانچێتیەک کردویانە و دەیکەن و حکومەتیان بەڕێوە بردوە، لەهەمانکاتدا بە بەکارهێنانی دروشمی نیشتمان پەروەری و بانگەشەی وەهمی دینی و چەواشەکارانە کە خەڵکی ماندوکردوە، کاریگەریەکی تەواویان لەسەر توندکردنەوەی دۆخێکی تەواو نالەبار...
سوپای پاسدارانی ئێران بە بەئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی بازرگان و ملیاردلێر پێشرەو دزەیی، کە لە بنەماڵەی بارزانیەوە نزیک بوو، نیشانیدا کە توانای لێدانی موشەکی بەشێوەیەکی وردو دەقیق هەیە. سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت کە بەرەبەیانی ڕۆژی ١٥/١/٢٠٢٤، شوێنەکانی شاری هەولێری کردە ئامانج،...
لە ماوەی سێ مانگدا، دەستدرێژی داگیرکەری ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، بە جینۆسایدێکی بێوێنە ئەژمار دەکریت، بۆردومانەکەی ئیسرائیل وێرانکاریەکی گەورەتری لەوەی ئەڵمانیا لێکەوتەوە، کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە جەنگی جیهانی دووەمدا تووشی بوو. ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە غەززە بوونە قوربانی زیاتر لە ٢٢٠٠٠ هەزار...
لە هەر شوێنێ هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری بکرێت و ناجێگیری ببێتە واقعیەتی بەردەوامی ژیانی هاوڵاتیان، دەبێتە هۆی لەدەستدانی متمانەی تەواو بە دەوڵەت و دامودەزگاکانی، یان بەشێوازێكی تر ئەتوانین بڵێین هەمان ئەو دامودەزگایانەی ئەو دەوڵەتە، بەشێکی هەڵسوڕاو دەبن لە خولقاندنی مەترسی و نائەمنی لەسەر هاوڵاتیان.بەدوای...
غەززە تەواوی ململانێی چەند ساڵەی فەلەستین و ئیسرائیلی لەخۆگرت، تیشکی خستەسەر ئەو دژایەتیە بنەڕەتیەی دەوڵەتی ئیسرائیل کە لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا هەیەتی. پاکتاوکردنی دانیشتوانی غەززە بووە زیاترکردنەوەو نیشاندانی دڕندەیی و فاشیزمی ئیسرائیل لە بەرامبەر خەڵکی فەلەستیندا. لەدوای هێرشی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەر...
لەڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شەوی ١/١/٢٠٢٤، نزیکەی کاتژمێر 11:45 خولەکی پاشنیوەڕۆ، یەکێک لە بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە لە ناحیەی سەڵاحادین لە هەولێر، بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کراوەتە سەریان.حکومەتی هەولێر "حکومەتی فیدراڵی" بە بەرپرسیار دەزانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا بۆ سەر...
ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران جار لەگەڵ جار زۆر کەمتربۆتەوە، گەر بەشداری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کە لەساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا ڕێژەی بەشداربوانی بەرێژەی %٨٠ بوبێت!، دەبینین ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ دا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی بۆ لە %٣٠...
ڕۆژی ١٨ی کانونی یەکەم، بۆ یەکەم جار لە ماوەی دە ساڵدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ڕێژەیەکی کەم لە دەنگدەرانی عێراقی چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام ئەتوانین بڵێین ئەم دەنگدانە یاریەکی سیاسی و ڕێگەیەک بو، تا لایەنەکانی دەسەڵات و کوتلەکانی هاوپەیمانی شیعەو لەگەڵیاندا کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ...
حکومەتی عێراق بە دەسەڵاتداری هیزە شیعەکان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ ناوەندکردنەوەی دەسەڵات، لە یەکەم هەنگاویدا هەناردەکردنی نەوتی لە حکومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەکان قەدەغەکرد. دواترلە رێگەی بریاری دادگای باڵای فیدراڵیەوە پەرلەمانەکەشیانی هەڵوەشانەوە، مەسرور بارزانی نیگەرانی خۆی لە توانایی هەرێم بۆ بەرگەگرتن...
ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە.دەمەزراندنی...
ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی...
ڕۆژئاواو ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانیان، پێشوازی بێشەرمانەو تەواویان لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد، بەمەش بزماری کوشندەیان داکوتا، لەو نەزمە جیهانیەی دوای کۆتایی بلۆکی ڕۆژهەڵات بانگەوازی بۆ دەکەن، تەنانەت پێش شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نەزمی ئێستای جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا...
بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان، سێبەرێک دەخاتە سەر دیمەنی سیاسی لە عێراقدا، کە دەرگای ئەگەری گۆڕانکاری ئاڵۆز لەبارەی ئایندەی حکومەت و هێزو لایەنە سیاسیەکان و لەهەمانکاتدا پرسیاری لەسەر ڕەوتە سیاسیەکانی عێراق وروژاندوە، بەتایبەتی ئەو هەوڵدانەیە...
ئەم ئاگربەستەی ئیسرائیل پێشوازی لێکرد، کە لە ماوەی چوار ڕۆژدا پەنجا دیلی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادبوبی سەدوپەنجا دیلی فەلەستینی ئازاد بکرێن، پێویستە سەرەتا ئەودەستەواژیە وەبیر بهێنینەوە کە ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماسدا بەکاری دەهێنێ و خۆی لە ئاگربەست بەدور دەگرت، بەهیچ جۆرێک دان بە کێشەی فەلەستیندا...
نەمانی تەواوی متمانەی نێوان هەرێم و بەغدا، پەیوەندیەکانی نێوانیانی بەرەو ئاڵۆزی و ناڕۆشنی بۆ ئایندەیەکی نادیار بردوە، کەلەم نێوەدا هەر ڕێکەوتن و پرتۆکۆلێک و بنەمای دەستوری پێشویان هەرچیەک بوبێت، بواری کارکردنی هاوبەش و پێکەوەییان لە حوکمڕانی و دەسەڵاتی سیاسیدا لەدەستداوە. کارکردنێک کە لەناواخنی ڕێکەوتنی...