کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێشە دەكەوێتە نێوان بورهان ئەرگوشى و بەرێوبەرى پەروەردەى مەخمور

Thursday, 05/03/2009, 12:00


هەولێر
دوایى ئەوەى بوهان ئەرگوشى بەرێوبەرى سەرپرشتیاران لە وەزارەتى پەروەردە لەرێگاى برادەرایەتى یاخود وەرگرتانى بەرتیل و خزمایەتى مامۆستا(س،ع) لە سنورى پەروەردەى مخمور كە شورش خدرى ماستاوچى بەرێوبەریەتى ،دەگوازێتەوە بۆ هەولێر،بەڵام بەرێوبەرى پەروەردەى مخمور وەكو پیشەى هەمیشەى خۆى گیانى تەماحكارى هەرگیز دانامركێ بڕى (500000)دیناری لێوەردەگرێ،كاتێكیش برهان ئەرگوشىبەمە دەزانێ زۆر لە مامۆستا شۆرش تورە دەبێت و لاى باكیزە تەلعەتى بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر شكاتى لێدەكات و بەشێكیش لە كەندەڵیەكانى ئاشكرا دەكات،بەڵام بەگوێرەى زانیارییەكان شۆرش خدر ئەمساڵ لە تێست بوە و بە نیازن لە ساڵى داهاتوو بیگۆرن چونكە دەورێكى باشى هەبوو لە زیاتر وێرانكردنى پرۆسەى پەروەردە و فیركردن لەم دەچەرە،وەكو مامۆستا عبدللەى پەروەردەى هەولێر دەڵێت،هەموو ئەو وێرانیانەى حكومەتى بەعس و مامۆستا بهرام لە مخمور نەیانكرد شۆرش خدر بە زیادەوە كردى.
شیاوى گووتنە شورش خدر پاڵووراوى دەزگاى پاراستن بوو بۆ ئەو پۆستە،ئەگەرنا هەموو كەسێكى نزیك لە رووداوەكان دەیزانى ئەو زاتە تواناى بەرێوەبردنى قوتابخانەیەكى نیە نەك پەروەردەیەك،بۆیە ئیستا كێشەیەكى قوڵ لە نێوان بەرێوبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر و یەكەى سەرپرشتیارى پەروەردەى هەیە لەسەر لابردنى بەرێوبەرى پەروەردەى مخمور كە بە هەموو شێوەیەك و بە ئاشكرا كەوتۆتە گیانى خەڵك بۆ زیاتر كۆكردنەوەى سەروەت و سامان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە