کۆنترۆڵی تاقىکردنهوهی نیشتیمانی و ... هه‌ڵوێسته‌یه‌ک...؟!
Tuesday, 31/07/2012, 12:00
ئه‌مساڵ خوێندکارانی پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ دوهه‌م ساڵ تاقی کردنه‌وه‌ی نیشتیمانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، وه‌یه‌که‌م ساڵیشه به‌ئامێری تایبه‌ت پشکنین بۆ فۆڕمی وه‌ڵام دانه‌وه ده‌کرێ ، ئێمه لێره‌دا نامانه‌وه باسی ئاڵۆزی ئه‌و فۆرمی تاقهکردنهوهیه بکه‌ین ، به‌ڵام له‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کاندا خوێندکاران له بابه ته‌کانی (کوردی و کۆمه‌ڵایه‌تی) توشی شۆک بون که ئه‌نجامه‌کانیان بینی چونکه ئه‌م بابه‌تانه له‌لای خوێندکاران به شێه‌وه‌یه‌کی گشتی بابه‌ته ئاسانهکانن له‌لای خوێندکاران هه‌ر بۆیه دوای یه‌ک دوو رۆژگرد بونهوهیهکیان ئه‌نجام دا .
به گوه‌ێره‌ی ئه‌وهه‌واڵانه‌ی کهلهکۆنترۆڵهوه بڵاو بووه‌وه ده‌رکه‌وت که هه‌ڵه کراوه و هه‌ر له‌سه‌ری به‌رده‌وام بون خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌که له ته‌نها بابه‌تێکدا بوایه ئه‌وا ده‌مانوت شاره‌زا نین و حاڵه‌ته‌که تازه‌یه که ئه‌وه‌ش هه‌ر نابێت ببێت به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک یه‌ک جار ههڵهکرابێت که‌به‌جۆرێک دیار نه‌بێت ئه‌وه‌تا ته‌نها له خوێندنگایه‌کدا ۷۰% ی خوێندکاران هه‌ڵه هه‌بووه له نمره‌کانیاندا. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادارین کاتێک نمره‌ی خوێندنگاکان له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی وردبینیه و سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه وردبینی ده‌کرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی تێدابێت که ببێته هۆی گۆرانی حاڵه‌تی خوێندکار له ده‌ر نه‌چووه‌وه بۆ ده‌رچوو ئه‌وا ده‌کرێت به هه‌را له‌سه‌رى له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌کان هه‌ندێک زۆر بن ئه‌وا سزای به‌ڕێوبه‌رو مامۆستا ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئێمه لێره باسی ئه‌نجامی یه‌ک خوێندنگا ده‌که ین نه‌ک گشت خویندنگاکان .
له کۆی ژماره‌ی خوێندکاران که (۸۱) خوێندکارن به‌شداری ئه‌م تاقی کردنهوهیهیان کردوه‌و هه‌ڵه له (٦۰) خوێنکاردا هه‌بووه له هه‌ردوو وانه‌که یان له وانه‌یه‌ک که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ڕونی ده‌که‌ینه‌وه:
۱.ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له‌هه‌ردو وانه‌که‌دا هه‌ڵه‌یان هه‌یه بریتیین له (۲۹) خوێندکار
2. ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که که له زمانی کوردی هه‌ڵه‌یان تێدا کراوه (٤5) خوێندکار
3.ژماره‌ی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که له کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ڵه‌یان تێدا کراوه بریتین (٤٤) خوێندکار
٤. ژمارهیئهوخوێندکارانه ی که توشی گۆرینی حاڵه‌ت بوون بریتیین له(۸) خوێندکار (واته له ماوه وه بۆ ده‌رچوو)
لهوانهکوردی دا: (۱۱٤٤) نمره‌ی خوێندکار که‌م دانراوه که هه‌ر خوێندکارێک به تێکڕا نزیکه‌ی (۳۰) نمره‌ی به‌رده‌که‌وێت نزمتڕین حاڵه‌ت که کراوه ۲۰ نمره بووه کراوه به ٤۲ که ده‌کاته جیاوای نمره‌ی یه‌که‌م بۆ دوهه‌م ۲۲ نمره ده‌بێت وه زۆرترینیان که ۲۲ نمره بووه به ۹۰ که جیاوازیه که‌ی دههگاته ٦۸ نمره
لهکۆمهڵایهتیدا: (۱۰٦۹) نمره‌ی خوێندکار که‌م دانراوه که هه‌ر خوێندکارێک به تێکڕا (۲۵) نمره‌ی به‌رده‌که‌وێت .
ئێمه هه‌ر ئه‌وه نده ده‌ڵێین ئه‌م حاڵه‌ته پێویسته بخرێته کتێبی گینیسهوه چونکه سه‌ر سوڕهێنه‌ر ترین ئه‌نجامی ئه نجامی تاقی کردنه‌وه‌یه له جیهاندا وه هه‌روه‌ها ناوی به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌که‌شی تێبخه‌ن.
ئه‌مه له‌لایه‌ک: له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌موو ئه‌و خوێندکارانی که فۆڕمنی تایبه‌تی په‌ڵپ گرتیان بۆ چووه وه هه روانهیهی که په‌ڵپی تیا ده‌گرێت بڕی ۵۰۰۰ دینار بدات وه تا سێ وانی ۱۵۰۰۰ هه‌زار وه‌ر ده‌گرن ئه‌گه‌ر له سێ وانه‌ش زیاتر بو ئه‌وا هه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ت لێ ده‌سه‌نن که له ۳ وانه بوه وه له‌وه ده‌چی ئهوههڵانهیان کردبێت بۆ پاره کۆکردنه‌وه چونکه زانیویان په‌ڵپ زۆر ده‌بێت وه فۆڕمیان داوه‌ته ده‌ست خوێندنگه‌کان چونکه زانیویانه خوێندنگاکان په‌ڵپی زۆر ده‌گرن ئه‌وانیش ئیشه‌که‌یان به‌ڕێوه ناچێ له‌به‌ر خوێندنگاکانی په‌ڵپگر.
ئینجا ئێمه وه‌ک خه‌مخۆری پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له شاره‌که‌دا ڕوو ده‌که‌ینه به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌که و وه پێیان ده‌ڵێین وه‌ڵامتان چیه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی هه‌موتانی خستۆته ژێر پرسیاره وه ، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه ئێوه پیێتان ئاساییه چونکه ئه‌گه‌ر ئاسایی نه‌بوایه ئه‌وا یه‌کێکتان ده‌هاتنه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و داوای لێ بوردنتان له خوێندکاران ده‌کرد و ده‌تانوت ئه‌وانه‌ی که ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌یان کردووه لیژنه‌یان لێده‌گرێ ، وه سزای توند ده‌درێن .
وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێک وه‌ر نه‌گرن ئه‌وه له دوای ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وا باشتر وایه ده‌ست له کار بکێشنه‌وه و هه‌ر له پرۆسه‌ی پهروهردهه دور بکه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر رۆڵه‌کانمان به‌م شێوه‌یه ئه‌نجامی تاقى کردنه‌وه‌یان بۆ هاته‌وه هیچ گومانێکیان نه‌بێ له ڕاستی ئه‌نجامه‌کانیان به‌ڵام به‌داخه‌وه له فه‌رهه‌نگی لێپرسراوانی کوردی دا ئه‌م حاڵه‌ته بونی نییه
دواوته:ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته له هه‌ر وڵاتێکی بیانی تردا ڕوی بدایه بێجگه له کوردستان ئه‌وا ته‌نانه‌ت وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش ده‌ستی له کار ده‌کێ شایه‌وه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست