کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیوارە رووخاوەكان و سوتاندنى جەستەى قوتابیان

Wednesday, 12/12/2012, 12:00


ئەم نووسینە پێشكەشە گیانى پاكى خویندكار دانا جەمال كە بەهوى رووخانى دیوارى قوتابخانەكەیەوە لە سیدسادق گیانى لەدەست دا، هه‌روه‌ها پێشكەشە بە قوربانیانى كارەساتى سوتانى پۆلى چوارەمى خویندنگاى كچانى (ئینقلابى ئیسلامى) لە گوندى شیناوێى سەر بەشارى پیرانشار كە تیایدا 38  كچە خویندكار سوتان.

لە مانگى ئابى 1991 یەكێك لە كەناڵە تەلەفزیونەكانى یابان ڕاستەوخۆ كۆتایى ساڵى خویندنى لە خویندنگاكانى یابان دەگواستەوە، دیمەنى خوێندكارەكانى لە دوا رۆژى خوێندنى ئەو ساڵەدا په‌خش ده‌کرد و هاتبوونه‌ دەرەوە لە خویندنگاكانیان.
پێشكەشكارەكە بە ناو خویندكارە كوڕ و كچەكاندا دەگەڕا، پرسیارى دەبارەى دەست پێكردنى پشووى هاوینە قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کردن و راو سەرنج و بۆچوونیان دەربارەى كۆتایى سالى خوێندن لێده‌پرسین، هەندیكیان خۆشحاڵیان دەردەبڕى بە هاتنى پشوى هاوینەو دەست پیكردنى گەشتەكانیان و دووركەوتنەوە لە خویندن و پشودان بۆماوەیەكى كاتى تا بەڕێكەوت زوومى كامیراكە كەوتە سەر چەند خوێندكارێك، كە كتێبەكانیان ده‌دڕان و لاپەرەكانیان بلاِوئەكردەوە بەسەر زەویدا، وەك دەربڕینیك بۆ خۆشى خۆیان بە كۆتایى هاتنى خوێندن، بۆیە پپێشكەشارەكە چووە لایان لێى پرسین بۆچى كتێبەكانیان ئەدڕێنن؟ ئەوانیش لەوەڵامدا ووتیان ئێمە هەستى خوشحاڵى خۆمان دەرئەبڕین بەرامبەر بەكۆتایهاتنى ساڵێكى خوێندنى بێزاركەر!
بۆ ڕۆژى دواى ئەم رووداوە بوو بە وێردى سەر زمانى هەموو یابانیەك، هەندێك بە ئابڕووچوونیان ناوزەند كر، هەندێك بەكارەساتێك بۆ نەتەوەى یابانى، هەندێك لە پسپۆرە كۆمەڵایەتى و لیكۆڵەرەوانى بوارى كیشە ڕەوشتیەكان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە، كە ئەوەى ڕوویداوە بۆ وڵاتى یابان و شارستانیەتەكەى دەبیتە سەرەتاى كۆتایی، بۆیە داوایان كرد لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانى بوارى پەروەردەیى بكرێت. لە دەرئەنجامى ئەمەدا وەزیرى پەروەردە خۆى نەشاردەوە و بێدەنگى هەڵنەبژارد و پاساوى نا بەجیێ نەهێنایەوە  چاوەڕێى ئەوەشێ نەكرد كەس لێ پرسینەوەى لەگەڵدا بكات، هەر زوو داواى لە سەرۆك وەزیران كرد كە كۆبوونەوەیەكى بەپەلە ئەنجام بدات بەهەمئاهەنگى لەنێوان حكومەت و پەرلەمان بەپێى دەستورى یابانى لەكاتى روودانى حاڵەتى كتوپردا لەناو بێدەنگى پەرلەمان و حكومەت وەزیرى پەروەردە ووتارە 3 خولەكیەكەى خوێندەوە لەسەر وەرقەیەك داواى دەست لەكاركیشانەوەى نووسى دایە دەست سەرۆك وەزیران ووتى: من بەرپرسیارێتى ئەم كارەساتە ئەگرمە ئەستۆى خۆم. من شیاو نیم پۆستى وەزیرم هەبێت لە ووڵاتێكدا كە خوێندكارەكان كتێبەكانیان بە پێكەنینەوە بدرێنن و خوازیارى دەربازبوون بن لە خوێندن، بۆیە سەرى داخست و بەشەرمەزارییەوە ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی خۆی پیشكەش كرد، بەجۆرێك قسه‌یکرد، که‌ هەستت ئەكرد ئابڕوچوونیكى ڕەووشتى ئەنجامدابێت، یاخود یەكێك لەو تاوانهی یاسا کردبێت و سزاى ئەدرێت!....


قوتابخانه‌یه‌کی ئاماده‌یی له‌ یابان

لەم بەسەرهاتەوە ئەوەمان بۆ دەرئەكەوێت تیڕوانینى میلله‌ت و کاربه‌ده‌ست و وه‌زیران چۆنە بۆ پۆست و پلە، ئەو پەیامەى ئەوان دەیانەوێت بیگەیەنین لەڕێگەى ئەو پۆستەى هەیانە بۆیە بە بەرواورد لەگەڵ ئەوانەى لە ڕۆژهەلاتى ناوەڕاست ئەو پۆستانەیان هەیە، به‌تایبه‌تیی لە كوردستان پانكەیەك كەوتە خوارەوە لە پولێكدا و دوو خویندكار بریندار بوون، كەس هیچى نەوت، دیواریك رووخا و خویندكارێك گیانى لەدەستدا وەزیر بەرپرسیارێتیەكەى نەخستە ئەستۆى خوى، لە یەكێك لە گوندەكانى دوكان كۆڵەكەى یەكێك لە خانوە قوڕەكان كەوت و ماموستایەیەكى برینداركرد، كەس نەهاتە سەرخەت. لە تۆڕە كومەڵایه‌تیەكانى فەیسبوك چەندین وێنەى بیناى كۆن خویندنگان نمایش كران وەزیر هیچى نەوت، شیرزاد حەسەن جوانى پێكا كاتێ لەباسى رووداوى رووخاندنى قوتابخانەكان ووتى: ئەو درزە گەورانەى لە دیوارى قوتابخانەكاندا هەیە درزە لە ئەخلاقى سیاسى و كۆمەڵایەتى كۆمەلگاى ئێمەدا، بەڵام بەرپرسێك نەهاتە دەنگ لە یەكێك لە قوتابخانەكان خوێندكارێك دواى دوومانگ خوێندن لە شارى سڵێمانى لە پۆلى 11 گەڕینرایەوە پۆلى 10 بەهۆى هەلەیەكى تەكنیكەوە نەزانراوە ئەو خویندكارە لە تاقیكردنەوەى خولى دووەم دەرنەچووە، هەروەها لە گەرمیان خویندكارێك دواى دووساڵ خوێندن لە پۆلى چوارەوە ئەیانەوێت بیگەرێننەوە پۆلى دوو لەبەر هەمان هۆكار.. لە سنورى قەزاى كفرى (9) قوتابخانە مەترسى ڕووخانیان لى ئەكرێت .. خویندكارێك ماموستا بیانیەكەى خۆى كوشت بە بەرچاوى خویندكارانە و لە پۆلەكەى خویدا وەزیر دەستى لەكارنەكیشایەوە ... دواى دوومانگ لە خوێندن پەیمانگەى هونەرەجوانەكانى خانەقین بریارى داخستنى بەشى میوزیكى ئەو پەیمانگایەدا بەخویندكارەكانى ووت خوتان نه‌قڵ بكەن بۆ پەیمانگاكانى شارەكانى تر بە پاساوى نەبوونى مامۆستا و جێگا! ئەمانە مشتیكن لەخەروارى كارەساتەكانى ئێمە، نەك وەزیر تەنانەت بە رێوەبەرى خوێندگایەك دەستى لەكار نەكیشایەوە .


ئەم ڕووداوانە هەر هەرێمى كوردستانى نەگرتۆتەوە عەقڵى هەموو مروڤە رۆژهەلاتیەكانى گرتۆتەوە، هەر ئەمە عەقلیەتەشە سیستەمى پەروەردە دەبات بەرێوە ئەوەتا لە ئیران بەهۆى سوتاندنى پۆلێكەوە دوو خوینكار گیانیان لەدەستدا لە كۆى 35 خویندكارى، كە هەموویان جەستەیان سووتاوە، بەلام وەزیر دەستى لەكارنەكێشایەوە
لە شارى لۆكسر لە میسر مامۆستایەكى ژن لە ژێركاریگەرى بیرو باوەرى ئیسلامى قژى دوو كچە خویندكارى مەسیحى تەمەن 11 سالى برى بەهۆى نەپۆشینى حیجابەوە.. هەر لە میسر ماموستای زمانى عەرەبى ڕێگا نادات خویندكارێكى تەمەن 10 ساڵ بچێت بۆ ئاوده‌سدت بۆ ماوەى 3 سەعات بەو هۆیەوە خوێندكارەكەوە گیانى لەدەستدا، بەڵام نەمان بیست و نەمان بینى وەزیریك دەست لەكاربكێشێتەوە.
دەكرێت بپرسین ئەمە چ عەقلیه‌تیكە سیستەمى پەروەردە دەبات بەڕێوە!؟ لە رۆژهەلاتى ناوەڕاست و هەرێمى كوردستان سلكى پەروەردە یەكیكە لە سلكە زور هەستیارەكان چونكە لەوێوە تۆ نەوەیەك پێ دەگەیەنیت، بەلام مفهومى پەروەردە لەوولاتى ئیمە نەگەییشتۆتە ئەو ئاستە بۆیە ئیمە بەرلەوەى سیستەمى پەروەردە بەسویدى بكەین دەبیت عەقلیەتى وەزیرەكانمان بەسویدى بكەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە