سەرەتا:کاتێک هۆش و فکر لەناوەندێکی ئازاددا گەشە نەکات و پەروەردەیەکی تەندروستی نەبێت، هەرگیز ناتوانێت وێنای سروشت و ژیانێکی راستینەی بەهاداربکات. جا ئەو هۆش و فکرە کۆیلە و نەخۆشە هی یەک کەس بێت یان هی کۆمەڵگەیەک، هەمان کاریگەریی دەبێت. نوێتری قەیرانی ئەمڕۆ بەتایبەتی باشوری کوردستان، شتێکی نوێ نییە، یان باشتر وایە بڵێین هۆکاری ئەو هۆش و فکرە کۆیلەکراوە و نەخۆشخراوەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زەمانێکی دوور. هەرکاتێکیش هەلومەرجەکە لەباربووبێت بیرمەند و رۆشنفکر و رابەرانی کاریان لەسەر خۆ ئازادکردن و خۆ...
ئەم نمونانەی خوارەوە بەڵگەن دەربارەی ئەو تێنەگەیشتنە گشتییەمان کە، جێگەی سەرنج و تێڕامانە بۆ ئێمەی گوێگر و خوێنەری کورد؛ مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە ئیمەی کوردیش بتوانین وەک نەتەوە و کۆمەڵگە شارستانییەکانیتر لەگەڵ یەکتر فێری شێوازی(مێتود) گفتوگۆ و گوێگرتن ببین، هەروەها بەهەستی لێپرسراوییەوە ئەو وشانەی لە...
گفتوگۆی نێوان دوو کەس: کەسی یەکەم؛ خودا دروستكهری ههموو بونێكه و، ههموو شتێك بهخواستی ئهو ڕوودهدات! ئارام وهک منداڵک ئهمهی پێ گوترابوو. ههر لهمنداڵیهوه فێردهکرا كه نابێت كاری خراپ بكات. چۆنكه لهلایهن خوداوه توشی لێپرسینهوه دهبێ و، سزا دهدرێت! كهچووه قوتابخانهش...
گوتی خەونێکم بینی ئەوەندە روون بوو، کە بە خەبەریش هاتم ترسم لێنیشتبوو، بڕوام نەدەکرد کە خەونەبێت. منیش پێیم گوت:خەون پڕۆسەی رێکخستنەوەی بیرەوەرییەکان و رووداوەکانە لەمێشکماندا، بەشێکی لە نائاگایماندا و، بەشێکیتری لە ئاگایماندا ئەزمونمان کردووە و پێیداتێپەڕیووین.گوتی: ئەم خەونە جیاوازبوو، دەبێ بۆتی بگێڕمەوە؛نازانم...
ئازیزەکەم دەمەوێ بە جۆرێکی جیاواز لە (شوان) منیش پێت بڵێم: خۆت دەزانیت، هیچ شتێک نییە لە گەردون گەورەتر و کۆنتر بێت، کە من هەست دەکەم خۆشەویستیم بۆ تۆ ئەوەندەی گەردون گەورە و بەتەمەنە.من هەست دەکەم هێندەی هەموو وزە و پێکهاتەی ئەتۆمەکانی گەردون خۆشم دەوێیت. خۆزگە جارێکی تر بۆ تەنیا شەوێک کە...