دژى هاوڕەگەزخوازان یاسایهك دهردهچێت
Thursday, 26/01/2023, 21:04
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، لیژنەی دەستوریی لەپەرلەمانی تورکیا، پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی دەستوریی پەسەندکردوە کەتێیدا مەرجەکانی ڕەوایەتیی هاوسەرگیریی دیاریدەکات، ئامانجیش لێی ڕێگریکردنە لەهاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازان.
هەر لەچوارچێوەی جەختکردنەوە لەسەر ڕەتکردنەوەی هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازان، لەپڕۆژەیاساکەدا ناونیشانی بڕگەی یەکەمی مادەی41ی دەستوری تورکیا، (پاراستنی مافەکانی خێزانو منداڵ)ی گۆڕیوە بۆ (پاراستنی خێزان، یەکێتی هاوسەرگیرییو مافەکانی منداڵ).
لەبڕگەکەدا هاتوە کە خێزان بنەمای کۆمەڵگهیە، هەروەک مەرجێکی بۆ ڕەوایەتی هاوسەرگیریی زیادکردوە، بەشێوەیەک جارێکی تر پێناسەیەکی نوێ بۆ هاوسەرگیریی داڕێژراوەتەوە کە دەڵێت، "هاوسەرگیریی تەنها لەڕێگهی هاوسەرگیریی نێوان ژنو پیاوێکەوە دروستدەبێت".
ئەو پڕۆژەیاسایە لەڕوی یاساییەوە لەتورکیا بەپەسەندکراو دادەنرێت، ئەویش دوای کشانەوەی حکومەتی تورکیا لەڕێککەوتننامەی ئیستانبوڵ کە مەرجی ئەوەی لەسەر حکومەتە ئەندامەکانی ڕێککەوتننامەکە داناوە لەپاڵ پاراستنی ژناندا، هاوڕەگەزخوازانیش بپارێزن.
چاودێران پێشبینیانکردوە لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا لەلایەن کۆمەڵگەی پەلکەزێرینەوە، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بەهێنانەپێشی ئەو پڕۆژەیاسایە لەتورکیا ئەنجامبدرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست