پەیامی گروپەکانی خۆرسک خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەری بەردەوام پێدەدەین .
Friday, 15/07/2011, 12:00
هەموو لایەک ئاگادار دەکەین دوای ڕوداوەکانی ئەمرۆو ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران ، خۆپیشاندان و کۆبونەوەی جەماوەری درێژە پێدەدەین بۆیە داواکارین لە سەرجەمی هاوڵاتیان سبەینێ شەممە بەرواری ١٦-٧-٢٠١١ کاتژمێر ٥:٠٠ لە مەیدانەکانی ئازادی بەردەوام بن لە چالاکی و تەنها بە وەستانیان لە مەیدانەکان بەسە بۆ سوربونیان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
داواکارین بە زوترین کات سەرجەم گیراوەکان ئازاد بکرێن بی هیچ لیکۆلینەوەو درست کردنی کەیسیک بۆیان.
داواکارین لە هێزەکان خۆیان بە دوور بگرن لە توندوو تیژی و ئاگاداری فەرماندەکانیان دەکەینەوە لە ئەگەری بەردەوامی ئازاردانی هاوڵاتیان ئیمەش دەست دەکەین بە دروستکردنی لیستی رەش بۆیان تا بەهیچ شێوەیەک لێخۆش بوون نەیان گرێتەوە لەلایەن جەماوەری کوردستانەوە رۆژیک دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەل بکرێت .
داواکارین لە ئەندام پەلەمانەکانی کوردستان و عێڕاق هەموو فراکسیۆنەکان رێگە بگرن لە بەکار هینانی هێزو لەبری ئەوە ئەندام پەرلەمانەکان بین بۆ چاودیری و گوێ گرتن لە داواکاری خۆپیشاندەران.
داواکارین لە ئەندام پەرلەمانەکان بە زوترین کات بەدەم گیراوەکانەوە بجن و هەوڵی ئازاد کردنیان بدەن.
داواکارین لە سەرجەمی ڕاگەیاندنەکان کە ئەم پەیامە دەبینن بڵاوی بکەنەوەو سانسۆر نەخەنە سەر بڵاو کراوەکانمان.
گروپەکانی خۆپیشاندەرانی خۆرسک
www.facebook.com/XorskGroup١٥-٧-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست