کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو فڕۆکه‌وانی کورد به‌شداری ئه‌و تیمه‌ ده‌که‌ن بۆ مه‌شقی فڕین

Sunday, 12/08/2012, 12:00


بریارە دوو فرۆكەوانى كورد بەشدارى لەو تیمە بكەن كە بریارە لە ئەمەریكا مەشقى فرین بكەن بۆ ئەوەى ببنە فرۆكەوانى (اف-16)كان ئەوانەى مەسعود لییان تۆقیوە,بەلام با بزانین ئەم دوو كەلەپیاوە كین؟یەكەمیان كورى بابەكر زیباریە كە ئەمە شتیكى باوە لە ناو بنەمالەدا هەردەبیت خۆیان هەموو شتیك بن و باسى بابەكر هەر ناكریت كە لە گەندەلى زیاتر وەك بووكە شووشەیەك لە بەغدا دانیشتووە كە مایەى شەرمەزاریە بۆ هەموو كورد كە بەزمانى خۆى دەلیت ناتوانیت وواژویەك بكات ,دووەمیان كورى (ئەنوەر حمدامین)ە,ئەم ئەنوەرە لە عەشیرەتى مامە سینیە كە ئەم عەشیرەتە لە كاتى سەددامدا جاش بوون بەلام پاش سەدام پەرش و بلاو بوونەوە لەنیوان یەكیتى و پارتى,ئەنوەر كە بە ئەنۆ دەناسریت لەكاتى سەدامدا ناسنامەى خۆى كرد بە (عەرەب)تا لە كۆلیجى هیزى ئاسمانى عیراقدا وەربگیریت چونكە لە كاتى سەدامدا كورد بۆى نەبوو بچیتە ئەم كۆلیجە,پاش دەرچونى لەم كۆلیجە بوو بە فرۆكەوانى كۆپتەرى جۆرى (هیوى) كە لە شەرى ئیران-عیراقدا لە ناوچەى (ئەهوار) فرۆكەكەى خرایە خوارەوە وە لاقیكى شكا,پاش ئەم رووداوە ئەنۆ دووبارە گەرایەوە هیزى ئاسمانى عیراقى وە وەك فرۆكەوانیك بەشدارى لە ئەنفال كرد هەر خوا دەزانیت چەندین مالى كوردى لە دیهاتەكان بەسەر خیزانەكانیاندا خاپوور كردەوە,بەلى ئازیزان باوك بە كۆپتەر كوریش بە (اف-16) ئەنفالمان دەكات,ئایا ئەنۆ دەبیت ئیستا لەبەردەم دادگا راوەستیت یا كورەكەى مافى منالە ئەنفالەكان بخوات و لە ئایندەدا وەك باوكى بى رەحمانە ئەنفالمان بكات لەگەل كورەكەى بابەكر؟بۆ زانیارى ئەم پۆستە وەك پیشەى هەمیشەیى ففتى بە ففتى لە نیوان پدك وینك دابەش كرا,دەك رووتان رەش بیت لەگەل فرۆكەوانى ناردووتانە بۆ مەشق,دواتر با روومان لە ئەمەریكا بكەین و بپرسین دەبیت رۆژیك دانەیەت (قاسم ئاغا و عەباس بایز وعیزەت دورى)یش ببات بۆ ئەمەریكا بۆ مەشقى چەكى ئەتۆمى؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە