کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتی ئەنفال و شه‌هیدان ... وه‌زاره‌تی ئه‌نفالکردن و پاره‌لووشدان (به‌شی سێیەم و کۆتایی)

Sunday, 19/01/2014, 12:00


پێشەكی داوای لێبوردن لە خوێنەرانی خۆشەویستی كوردستانپۆست دەكەم، بە هۆی دواكەوتنی دوابەشی ئەم نووسینەم، کە ماوەیەکی زۆری خایاند، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئەم بەڵگانەی ئیستا بڵاوی دەکەمەوە نەمتوانی زووتر ئاشکرایان بکەم چونکە یەکسەر گومان لەسەر ناسینەوەی من دروست دەبوو، بۆیە بەباشمزانی تا ئیستا چاوەڕوان بم.
ئاشکرایە کە لە رۆژی دەستبەكاربوونی مامۆستا ئارامی وەزیری شەهیدانەوە لە چەندین سەرچاوەوە فاشیل بوونی ئەم وەزیرە بە گوێی یەكێتیدا دەدرێت بەلام یەكێتی گوێی خۆی لێكەڕ كرد و ئەمەش یەكێك لەو هۆكارانەی ئەوەی کە ئەم وەزارەتە وەکو زۆربەی وەزارەتەکانی حکموەتی هەرێم سەرکەوتوو نییە و هەموو چالاکییەکانی ئەم وەزارەتانە تەنها دزیی و فزییە و هیچی تر، لەو بارەیەوە زۆر وترا كە ئەم وەزیرەی یەكێتییە هەر بەناو وەزیری یەكێتیەو تەنها كار بۆخۆی دەكات ئەویش لە رێگای پارتیەوە و وەزارەتی شەهیدانی كردە ناوچەیەكی سەر بە پارتی. لە دوا هەوڵیدا بۆ بەردەوامییدان بە پۆستەكەی پشتی كردە زۆربەی كادیرانی حیزب و كادیرە ئیدارییەكانی سەر بە حیزبەكەی خۆی لەناو وەزارەتداو لە رێگای یەكێك لە بەرێوەبەرە گشتیە پارتیەكانی ناو وەزارەتەكەیەوە بە ناوی (بەرەڤان حەمدی) هەولی زۆریدا تاوەكو لای پارتیەكان و لای نێچیرڤان بارزانی بۆ ئەم كابینەیەش دابنرێتەوە. مامۆستا ئارام بە پشتبەستن بە عیماد ئەحمەدی و بەرەڤان حەمدیەوە نیازی وابوو دوبارە لەم كابینەیەش بە وەزیری شەهیدان دابنرێتەوە بەلام لەبەر ئەوەی یەكێتی لە هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان شكستی هێناوە بەشێكی شكستەكەش خرایە ئەستۆی وەزیری شەهیدان و ئەنفال، ئەمەش بووە هۆی بەفیرۆدانی هەزاران دەنگ لە یەكێتی. پارتیش چیتر ئیشی بە یەكێتی و عیماد ئەحمەد و مامۆستا ئارام نەماوە و پیلانەكەی ئەم وەزیرەش بوو بە بلقی سەر ئاو. ئێستاكە مامۆستا ئارام بێهیوا بووە لەوەی بە وەزیریی دابنرێتەوە هەولێكی زۆر دەدات دیسانەوە بە پشت بەستن بە عیماد ئەحمەد لە كۆنگرەی داهاتوی یەكێتیدا خۆی بۆ ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێرێت. بێئاگا لەوەی كە نەك هەر كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان نەفرەتی لێدەكەن بەلكو ئەندامان و كادیرانی یەكێتی خۆشیان نەفرەتی لێدەكەن و دوور نیە لە كۆنگرە دەری بكەنە دەرەوە چونكە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندو تەنانەت سكرتێری ئەنجومەنەكەش چەندین جار داوایان لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كردبوو كە مامۆستا ئارام بگۆڕن چونكە لە پێناو بەرژەوەندی خۆیدا تەنها ئیش بۆ پارتی دەكات. مامۆستا ئارام نەك بە كەلكی ئەوە نەماوە هیچ پۆستێكی حكومی و حیزبی بدرێتێ بەلكو پێویستە یەكێتی دادگایی بكات لەسەر ئەو كارەساتەی كە بەسەر وەزارەتی شەهیداندا هێناویەتی و هەموو ئەو گەندەلیانەی كە لەسایەی ئەودا وەزارەتەكەی توشی بووە.

بەلگەنامەكان
لەگەل ئەم نوسینەدا سێ بەلگەنامە سەبارەت بە گەندەلییەكانی دەسەلات و وەزارەتی ناوبراو خراوەتە ڕوو (بڕوانە بەلگەنامەكان). لە یەكێك لەو بەلگەنامانەدا هاتووە / لە نووسراوی ژمارە 934ی رێكەوتی 14.2.2012 سەرۆكی دیوان (فوزی فرنسۆ هریری) لەسەر داوایەكی وەزیری شەهیدان ڕەزامەندی دەردەبڕێ بۆ چوار پارێزەر ، مانگانە هەریەكە بە موچەی سێ ملیۆن دینار بە ناوی بەدواداچوونی ئەو كەیسانەی ئەنفالی دوو، ێوریا ، ڕاگواستنی پشدەر (بروانە بەلگەنامە). ئەم بە ناو پارێزەرانەی پارتی جگە لە مەبەستی پارەلوشدان ئامانجی تریان نەبووە ئەوەش بە یارمەتی مامۆستا ئارامی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال كراو. لە نێو یەكێكی تر لە بەلگەنامەكاندا دەبینرێ كە بۆ كۆڕێكی بێ ناوەرۆك و بێمانا وەزیری ناوبراو بێئەوەی ئاماژەی پێدات بۆ چ مەبەستێك بە ناوی پاداشتەوە داوای پانزە ملیۆن دیناری كردوە بۆ سێ كەس و پێشیان دراوە.
وەزیری شەهیدان و ئەنفال تەنها بۆ خۆ بردنە پێش لە پارتی ویستویەتی كۆمەلێك پارێزەر و كەسانی یاسایی سەر بە پارتی دابنێت تا دۆسیەی جینۆساید هەر لە دەستی پارتیدا بمینێتەوە. لەناو وەزارەتیش هەر وایكردوە و لە رێگای ژنێكی پارتیەوە كە ناوی (لەنجە دزەییە) و كاتی خۆی مامۆستای بیركاری بووە هەموو قورسایی دۆسیەكەی بەم سپاردوە وەك ئەوەی جینۆساید لەسەر پارتی تاپۆ بێت. وەزیر بۆیە ناوی (مارف عومەر گول / ڕاگری فاكولتی یاساو ڕامیاری زانكۆی سلێمانی) یشی خستۆتە نێو داواكاریەكەی چونكە مارف خۆی بە یەكێتی ئەزانێت، بەلام ئاشكرایە تەنیا بۆ بەرژەوەندی و دەستكەوتی شەخسییە. هەربۆیە وەزیر لەبری ئەوەی كەسێكی بەهێزی سەر بە یەكێتی بهێنێت داخلی دۆسیەكەی بكات، پەنای بۆ مارف عومەر گوول بردوە ، تا وا لە یەكێتی بگەیەنێت كە ئەو یەكێتیشی لە بیرە.

بۆ بینینی بەڵگەکانی ئەمجارە، کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

******************* بەشەکانی پێشووتر *************************



بەشی یەکەم:

بەشی دووەم:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە