ئەوەى لە وەزارەتى داد روودەدات سەرانى تەكەتوول چى لێى بەرپرسن...
Monday, 07/12/2009, 12:00
ماوەیەكە لە ئەنجامى گەیشتنى ناكۆكى نێوان گۆران و یەكێتى و لە لایەك و كێشەى خودى باڵەكانى ناو یەكێتى لە لایەكى ترەوە بە لووتكە و هەڵكشانى ناكۆكیەكان لە خوارەوە بۆ سەرەوە و نەمانى پیرۆزى یەكێتى و هەڵوەشانەوەى رەووتى ڕێكخستن بە شێوەیەكى بەر بڵاوو.
لەم سەرووبەندەدا یەكێتى نیشتمانى كوردستان وەك مناڵى بێ سەرپەرشتى لێهاتووە دێت و دەچێت ,پارتى بە هەوەسەى خۆى بە بەرنامەى پێش وەخت داڕێژراو كارى خۆى دەكات ,
رەنگ دانەوەى ئەم لێك دانەوەیە خۆى دەقاو دەق لە وەزارەتى داد دەبینێتەوە , ئەوە تا وەك ماوەیەك لەمەوبەر لە گۆڤارو رۆژنامەكان باس لە لادان و گواستنەوەى چەند بەڕێوەبەرێكى گشتى و بەرپرسى بەش دەكرا كە هەموویان كاندیدى خودى كۆسرەت بوون و كەسانى خەتى گشتیان تێدابوو, بەڵام رق و قینەى نێوان ئەم باڵانە و لاوازى یەكێتى لە بەرامبەر پارتى و ڤۆران بەتایبەتى واى كردووە كە ئەم كارە بە یەكێتى بكرێ .
كار واى لێهاتووە كە رۆژانە لە شەرى راگەیاندن سەركردایەتى یەكێتى راستەوخۆ بەشدارى ئەم هێرشانە دەكەن.رەنگدانەوەى ئەمە خۆى لە وەڵامەكانى نەوشیراون و كۆسرەت دەبینێتەوە كە كار وابڕوات ئاش بە تاڵى یەكێتى زۆر نزیكە.
جاران و ئێستاش لە زۆر یاددا باسى ووتەكەى ادریس بارزانى دەكرێكە وتویەتى(ئەگەر شۆرشمان پێناكرێ خۆ پێمان تێك دەدرێ), بەڵام ئێستا دەلێین سەركردایەتى (ئەگەر سیاسەتان پێًناكرێ خۆ پێتان دەكرێ بەجێى بێڵن).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست