فه‌زیحه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ به‌رچاوی دکتۆر به‌رهه‌م
Monday, 05/04/2010, 12:00
له کۆتایی کابینه‌ی پێنجه‌م و سه‌ره‌تای کابینه‌ی شه‌شه‌م حاڵه‌تێکی به‌دره‌وشتی ڕوویدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیه سیاسیه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان که تێیدا به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانیه سیاسیه‌کان (ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ) له‌گه‌ڵ یه‌کێک له فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌نجامی دابوو. که له‌لایه‌ن زێره‌ڤانیه‌کانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئاشکراکرا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ داواکاریه‌کی بۆ وه‌زاره‌ت به‌رزکرده‌وه تێیدا داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زه‌یره‌ڤانیانه‌ی کردبوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زه‌یره‌ڤانیانه هاوکات بوو له‌گه‌ل ده‌ست به‌کاربوونی دکتۆر به‌رهه‌م. دوای ده‌ستبه‌کاربوونی دکتۆر به‌رهه‌م و دواتر ده‌ستبه‌کاربوونی دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین جمیل وه‌کو وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان و ناوبراو که ده‌کاته وه‌زیر ئاگادارکرایه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌ویش لێژنه‌یه‌کی پێکهێنا که بریتی بوون له هێرش ده‌روێش سه‌رۆکی لێژنه و وه‌کو که‌سێکی یاسایی و ئامۆزای وه‌زیری ناوبراو. وهه‌ڤاڵ محمد ئه‌ندام و سه‌نگه‌ر ره‌مزی ئه‌ندام. دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌که ده‌ستیان به لێکۆڵینه‌وه کرد و گوته‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه وه‌رگیرا ده‌رچوو که ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ که له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی یه و په‌یمانی به یه‌کێک له فه‌مانبه‌ره کچانی داوه که له‌سه‌ر لیستی پارتی یه که ده‌یکا به جێگری خۆی به‌لام به مه‌رجێک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌م کچه کاری به‌دره‌وشتی له‌گه‌ڵ بکات . دوای ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێک ئه‌م به‌دره‌وشتیه دووباره بۆته‌وه و هه‌ستی پێکراوه بۆیه دواجار رۆژی پێنجشه‌ممه‌یه‌ک دوای ده‌وامی فه‌رمی ئه‌حمه‌د مام ره‌سوڵ و ئه‌م کچه له ناو ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌مـێننه‌وه به پاساوی هه‌بوونی کار دیاره زه‌یره‌ڤانیه‌کانیش گومانیان هه‌بووه و دوای چاودێری کردن ده‌رده‌که‌وێت که له ژووره‌وه خه‌ریکی کاری به‌د ره‌وشتین بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌یه‌ننه وه‌زاره‌ت و ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت. به‌لام یه‌ک رۆژ به‌ر له لێکۆڵینه‌وه کچه‌که داوای مۆله‌تی ووجان ده‌کات بۆ ماوه‌ی مانگێک و ره‌زامه‌ندی ده‌درێت . دوای ده‌رچوونی بریاری لێژنه وه‌زیر داوا له ئه‌حمه‌د مام ره‌سول ده‌کات که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی یه و بۆ ئه‌وه‌ی ئابرووی یه‌کێتی نه‌تکێ داوای لێ ده‌کات به زووترین کات شوێنێک بۆخۆی بدۆزێته‌وه و داوای گواستنه‌وه بکات به‌لام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌حمه‌د مام ره‌سول ده‌چێته مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و له‌وێوه داوا له وه‌زیر ده‌که‌ن که له داوایه‌که‌ی پاشگه‌ز ببێته‌وه بۆیه وه‌زیر له داوایه‌که‌ی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه. دوای ئه‌وه ئه‌حمه‌د مام ره‌سول هه‌ڵده‌ستێ به ته‌سفیه‌کردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که له لێکۆڵینه‌وه‌که دا قسه‌ی راستیان کردووه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌موویان ته‌سفیه ده‌کات ئێستا ئه‌و کچه‌ی که کاری به‌دره‌وشتی له‌گه‌ڵدا کراوه که ده‌رچووی سێ ی ناوه‌ندیه و نازانێ ناوی خۆی بنوسێ ئێستا وا خه‌ریکی هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانیه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر لیستی پارتی له‌کاتێکا به‌ر له چه‌ند مانگێک هه‌ردووکیان به تاوانی به‌دره‌وشتی ده‌ستگیرکران و هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کانیش گه‌واهی ئه‌و راستیه‌یاندا بۆیه لێره‌وه له دکتۆر به‌رهه‌م و کاربه‌ده‌ستان و جه‌نابی وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌پرسم ئه‌رێ ئێوه سوێندتان به قورئان خوارد یان به ناو گه‌ڵتان؟
ئه‌مه له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تر ره‌مزی جه‌میل که‌ده‌کاته ئامۆزای دکتۆر مه‌جید حه‌مه ئه‌مین وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوه‌کان له‌یه‌که‌مین رۆژی ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌جید حه‌مه ئه‌مین ئه‌ویش گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌ڵام تا ئێستا ووجوودی نیه و ده‌وامی نه‌کردووه که‌چی له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ناوبراو مووچه‌ی ته‌واو وه‌رده‌گرێ و ته‌نیا رۆژێک ده‌وامی نه‌کردووه وه‌هه‌روه‌ها سه‌نگه‌ر ره‌مزی که ده‌کاته کوڕی ره‌مزی جه‌میلی بن دیوار ئه‌ویش ئێستا بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه بۆ سه‌رفکردنی پاره‌ی میلله‌ت و خوێنی شه‌هیدان ئه‌وه‌تا رۆژی هه‌ینی رابردوو که ده‌کاته 2/4/2010 دوای ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵیک میوان هاتن بۆ وه‌زاره‌ت و ئه‌ویش وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌کان سلفه‌یه‌کی وه‌رگرت به بڕی نۆ ملیۆن دینار ته‌نیا بۆ یه‌ک رۆژ که‌چی سێ سه‌د هه‌زاری گه‌ڕاندۆته‌وه وه‌زاره‌ت و ئه‌وانی تری کردۆته پسووله له کاتێکا ژماره‌ی میوانه‌کان ته‌نیا هه‌شت که‌س بوون.. ئایا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه بۆ کوێ چوو؟
له‌لایه‌کی تر به‌ختیارفه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان سێ ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی داگیرکردووه که بریتین له پیکاب تۆیۆتا ژماره 37865 هه‌ولێر که تایبه‌ته به خیزانه‌که‌ی و شوفێرێکی بۆ داناوه که ئه‌م ئۆتۆمبێله ته‌نیا کاری ماڵه‌وه ده‌کات و هه‌رگیز نایه‌ت بۆ وه‌زاره‌ت ته‌نیا له‌کاتی به‌نزین تێکردن نه‌بێ وه ئۆتۆمبێلی ژماره 36 شه‌هیدان و ئه‌نفال ئه‌ویش شوفێرێکی بۆ داناوه ته‌نیا بۆ هاتوچۆ پێکردنی منداله‌کانی بۆ قوتابخانه‌و باخچه و مۆڵه‌کان ئه‌ویش وه‌زاره‌ت نابینی و ته‌نیا له‌کاتی به‌نزین تێکردن و شکست نه‌بێ وه ئۆتۆمبێلی پرادۆ ژماره 26 شه‌هیدان ئه‌ویش تایبه‌ته به خۆی که هه‌ر سێ ئۆتۆمبێل ته‌نیا بۆ خۆی و خێزانه‌که‌ی کارده‌که‌ن و له‌وه‌زاره‌ت نابینرێن. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا وه‌زیری کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال هیچ لێپێچینه‌وه‌یه‌ک ناکات و خۆی بێ ده‌نگ کردووه .بۆیه ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه ده‌خه‌ینه ڕوو به‌هیوای چاره‌سه‌رکردنیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست